گەلی كورد نابێ چیتر بێ دەوڵەتبوون قبوڵ بكات و ئەو مافەزەوتكراوە بگەرێنێتەوە ..
August 11, 2018
وتار و بیروڕا
بەپێی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ دابینکردنی مافی یەکسان لە نێوان کۆمەڵی مرۆڤایەتیدا مسۆگەری ئاشتی و ئازادیی و دادپەروەریی دەکات، بەدەستهێنانی مافی چارەنووسی کورد وەک گەلانی تری دونیا بەشێکە لە بەدیهێنانی ئاشتی و دادپەوەریی لە جیهان بەگشتی و ناوچەکەش بەتایبەتی.بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان مادە یەک بڕگە دوو بۆ کۆتایی هێنان لە ناکۆکی نێوان گەلان مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووس رێگایەکی دروستە، پێویستە کۆمەڵی گەلان هاوکاری بەدیهێنانی ئەو مافە بێ. کەواتە پێویستە هەم نەتەوە یەکگرتوەکان هەم عیراقیش وەک ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکارو یارمەتیدەری کوردستان بن لە دیاریکردنی چارەنووس بەپێی ئەم پەیمانە.
ئەمە جگە لە هەردوو عەهدە نێودەوڵەتیەکەی ساڵی ۱۹٦٦ تایبەت بەمافە سیاسی و مەدەنیەکان، مافی چارەنووسی گەلانی وەک
مافێکی چەسپاو ناساندوە.بەپشت بەستن بە مادە 55لەهەمان پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی چارەنووسی گەلان لەسێ بڕگەدا بەرپرسیارێتی خستۆتە سەر ئەندامانی و خودی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بەدیهێنانی ئۆقرەیی و پابەندبوون و رێزگرتن لە پرەنسیپە چەسپاوەکانی ئەم پەیماننامەیە. ئەمەش لایەنێکی تری حەقی دیاریکردنی چارەنووسی کوردستانە لە ناو وڵاتێک‌دا کە رێز لەو بنەمایانە ناگرێ و پێشێلیان دەکات.
دەستوری عێراق پەیمانی نێوان كوردستان و بەغدابوو بە پلەی یەکەم وەک لە دیباجەکەیدا هاتووە بەڵام پرسیاری جەوهەری ئەوەیە دوای سیانزە ساڵ نەک پابەندیە دەستوریەکان لەلایەن عیراقەوە جێبەجێ نەکرا، بەڵکو بەپێچەوانەی حوکمەکانی دەستوور مامەڵە لەگەڵ مافی گەلی کورد دا کرا. لەوانە گەڕانەوەی خاکی زەوتکراو بەپێی میکانیزمێکی دەستوریی و بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان ئەویش مادەی ۱٤٠ کە دوا وادە ۳۱/۱۲/۲٠٠۷ بوو بۆ جێبەجێکردنی هەرسێ قۆناغە دیاریکراوەکە، بەڵام بەئێستاشەوە قۆناغی یەکەمیش جێبەجێ نەکراوە. ئەم خاڵە وەک نمونەیەکی روونی دەستوری لە چەندان پێشێلکاریی دەستوری تر.
پێنجەم: لەدەستوری هەمیشەیی عیراقدا باسی مافی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی نەکراوە هەر مافێک بە حەسری دیارینەکرابێ لە دەسەڵاتەکانی ئیتحاتیدا ئەوا حەق دەدرێ بەهەرێم ئەمەش مافێکی دەستوریە بۆ هەرێم لە راپرسی و جاڕدانی سەربەخۆیی.
شەشەم: باڵادەستی بۆ یاسای نێودەوڵەتیە لە بەدیهێنانی چارەنووسدا نەک دەستوری نیشتمانی، هەرچەندە دەستوری وڵاتانی سەردەستی ناوچەکە خۆی باش نەگونجاندوە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکاندا وەک چۆن لەدەستووری زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپی یاسای نێودەوڵەتی ئیعتباری لەسەرووی یاسای نیشتمانیەوە دانراوە، بەڵام لەدەستوری عیراقدا ئەمە نەچەسپیوە.
هەروەها بۆ ئەوەی کورد بچێتە ناو مێژووەوەو ببێتە ئەندام لە کۆمەڵی نەتەوەکانی جیهان و ناسنامەی سەربەخۆی خۆی هەبێ و دیوارێکی قانوونی نێودەوڵەتی دروستبکا بۆ رێگرتن لە جینۆسایدی تر‌و لەناوبردنی تر‌و هەوڵی سڕینەوەی تر کە عیراق یەکێکە لەمەترسیەکانی ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی تر پێویستە کاری نیشتمانی بۆ سەربەخۆیی بکرێ و ئێستا درەنگیشە.
لەلایەكی دیكەوە گەلی کورد لەگەڵ عیراقی بوون مێژووییەكی پر كارەسات وتاڵ و کارەساتباری هەیە، عیراق چیتر وڵاتی پێکەوە ژیان نییەو نەبووە، بەتایبەتی دوای تاقیکردنەوەی هاوبەشی لە حوکمڕانی لەسەربنەمای دەستوور. لەماوەی سەد ساڵدا حکومەتی مەلەکی و کۆماریی بەهەموو فۆرمەکانیەوە تاقیکرایەوە رژێمێکیان نەبوو مافی گەلی کوردستان بدات. بۆیە پێویستە کورد خۆی بڕیاری بەدەستهێنانی مافی چارەنووس بدات و ئەو مافە بسەنێت.شایانی ئاماژەیە بە هەمان شێوەی هەرێمی كوردستان ، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆمی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كرد و زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیسپانیا له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێز و هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، هه‌وڵه‌كه‌یان له‌كار خست و هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌ش حكوومه‌تی ئیسپانی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا پاشگه‌ز بكاته‌وه له پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی، پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه كه ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری داوه‌ته هه‌رێمه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌رپرسانی كه‌ته‌لۆنیا پڕۆژه‌كه‌یان ڕه‌ت كردووەته‌وه و سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین ڕاگه‌یاندووه.ڕاسته هه‌ردوو هه‌رێمه‌كه به یه‌ك حاڵه‌تی سیاسی‌دا تێ ده‌په‌ڕن، به‌ڵام به‌هۆی جیاوازیی هه‌رێمی، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه له سیسته‌می فیدراڵییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ قۆناغی سیسته‌می كۆنفیدراڵی، كه یه‌كگرتنێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له‌گه‌ڵ عێراقە، به‌ڵام هه‌ر كات و زه‌مانێك كوردستان بیه‌وێت جیا بێته‌وە، به‌پێی یاساودەستوور وماف ئه‌و سیسته‌مه بێ كێشه و گرفت جیا ده‌بێته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ.