(شەراکەت،تەوافوق،تەوازون بکەن بەمەرج)

(شەراکەت،تەوافوق،تەوازون بکەن بەمەرج)
٭مەرجی سەرەکی بەشداری کورد لە دروستکردنەوەی عێراقی دوای دیکتاتۆر بریتی بوو لەم پایە سەرەکیە کە بەدەستورو گرەنتی بکرێت تابتوانین هەوڵێکی نوێی پێکەوە ژیان بدەین بەڵام هەر زوو دەسەڵاتدارانی عێراق پاشەکشیان لەم پرەنسیپە گرنگانە کرد

٭پارتی دیموراتی کوردستان و سەرۆکەکەی و نوێنەرانی کورد ڕۆڵێکی گرنگیان لە نوسینەوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدابینی وەگەلی کورد بەڕێژەیەکی بەرز دەنگی بەم دەستورە نوێیەدا بەئومێدی ئەوەی دەستور بەمەغزای ئەم سێ چەمکە گرنگە دادوەری نێوان تەواوی نەتەوەو ئاین و مەزهەب و پێکهاتەکانی ئەم دەووڵەتە نوێیەبێت

٭لەساڵی(۲۰۰۸)کاتێک مالیکی لوولەی دەبابەی ڕوو لەخانەقین کرد سەرۆک بارزانی لەکۆبوونەوەی سەرجەم هێزە سیاسیەکانی کوردستان داوای هەڵووێستی جدی و پاشەکشەی لەم عێراقە نوێیە کرد و چەندین جار ڕایگەیان من ئومێدێکم بەم عێراقی نوێ نەماوەو تەنها جیاوازیان حوکمی سونە شیعەیە ئەگینا هەرخاوەن یەک عەقڵیەتن

٭ڕیفراندۆم کە سەرتۆپی گوڵی سوری بەخوێن ئاودراوی مێژووی سەدان ساڵەی خەباتی نەتەوەیی کوردە هەنگاوێکی جدی بوو دژی هەموو ئەو پێشلێکاریانەی کە ئەم دەووڵەتە بەناو نوێیە دژی هەرێمی کوردستان گرتویەتیەبەر بۆیە لە(۹۳٪)هاووڵاتیانی کوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ ڕزگاربوون لەژێردەستەیی عێراق دا

٭دوای خیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر)و پەلاماردانی کوردستان داستان و بەرگری پردێ تا سحێلا و وەڵامدانەوەی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان توانی هەموو ئەو هاوکێشە دژانەی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کرابوون پێچەوانە بکاتەوەو ئێستا تا ڕۆژی (۲۰)ی ئۆکتۆبەر ئاسمان و ڕێسمانی فەرقە

٭لەدوای هاتنە سەر خەتی عێراق و هەڵبژاردنەکانی کۆتایی و دوای ئەوەی پارتی وەک هێزی یەکەم لەعێراق دەرکەوتەوە ئیتر مەجالی گفتوگۆی جدی هاتەئاراوەو لەیەکەم ساتیشەوە پارتی دیمکوراتی کوردستا ئەم سێ داخوازییەی وەک ئەجێندای گفتوگۆ خستوەتە ڕوو وەبەمەرجی سەرەکی گفتووگۆی داناون(شەراکەت،تەوافوق،تەوازون):

+(شەراکەت)
لەدوای نوسینەوەی دەستوری عێراقی قەراربوو تەواوی ئۆرگانەکانی ئەم دەووڵەتە بەپرەنسپی شەراکەت ببرێت بەڕێوە نەک وەک ئێستا بە حیلەشرعی و،بەشێوەی بەشداریبێت جیاوازی شەراکەت و بەشداری چیە؟
بەشداری یانی بەشداربوون لەدەسەڵاتەکانی عێراق وەک ڕەمزێک بەڵام شەراکەت یانی شەریک لە بڕیاردان و بەڕێوەبردن لەهەموو بوارەکاندا بەتایبەت بابەتە گرنگەکان ئەمەش جیاوازیەکی گەورەیە

+(تەوافوق)
لەبەر ئەوەی عێراق بۆخۆی وەک پرۆژەیەکی کۆڵۆناڵیزمی بەریتانی زۆربەی مقەوماتەکانی دەووڵەتی تێدانیە بۆیە دەبینین کە ئەم دەووڵەتە لەچەندین نەتەوەو ئایان و مەزهەب پێکهاتوە بۆیە ناکرێت جگە لەسیستمی تەوافوقی بیر لەهیچ سیستمێکی دیکە بۆ بەڕێوەبردن ئەم دەووڵەتە بکرێت ئەگەر وانەبێت دیارە براوە هەمیشە زۆرینەدەبێت مەرجی سەرەکی کوردیش لە دوای ڕژێم بریتی لە بەڕێوەبردنی عێراق بەسیستمی تەوافوقی یانی بۆ هەموو بڕیارە گرنگ و جارەنوس سازەکان دەبێت پێشتر کۆبوونەوە بکرێت لایەنەکان بگەن بەڕێککەوتن ئەوجا ببرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەنگی لەسەر بدرێت یانی هەموو بڕیارێکی گرنگ بەفلتەری تەوافوقیدابڕوات نەوەک ڕاستەوخۆ و بەبێ گوێدانە تەوافوق ببرێتە کۆبوونەوە چونکە بێگومان بەزۆرینەو کەمینە عەرەب براوەیە لەنێو عەرەبیش حەتمەن شیعە براوە دەبن

+(تەوازون)بریتیە لە ڕاگرتنی باڵانسی نیسبەی بەشداری و موشارەکەی هەموو پێکهاتەکان لەناوەندەکانی بڕیاردان و دەسەڵاتدا نەک هەموو ناوەندە گرنگەکان بەتەنها لایەنێک بدرێت و ئەوانی دیکەش لەدەرەوەبن وەک ئەوەی (۱٥)ساڵە بوونی هەیە لەعێراقدا کە تەوازون نەماوە کورد وەک نەتەوە لەهیچ ناوەندێکی بڕیاردا تەوازواناتی بوونی ڕانەگیراوە هەر بۆنمونە بەشداری و نیسبەی کورد لەسوپای عێراق کەمترە لە(۱٪)!!! ئەمەش لەدەرەوەی تەوازون

٭کەواتە ئەم سێ چەمکە گرنگە کە جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان پێداگری لەسەر دەکەن بۆپێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق هەوێنی سەرکەوتنی عێراق و کوردستانش دەبێت بۆیە پێوویستە سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان بەبێ جیاوازی بیروڕا سەپۆرتی ئەم پرۆژەیەی پارتی بکەن وە بیکەن بەمەرجی سەرەکی بەشداریکردن لەکابینەی داهاتوو وە خشتەی زەمەنی بۆدابنرێت تا جێبەجێ دەکرێت

Top