ھەموو ئەو رووداو و پێشھاتانەی کە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو رووبەرووی ھەرێمی کوردستان بۆوە ئەگەر سەرکردایەتییەکی زانا و بەھێز و لە خۆبوردوو نەبوایە مەحاڵ بوو بە ئاسانی ئەو قۆناغە سەخت و قەیرانە یەک لە دوای یەکانە رزگار بکات و بگەێنێتە کەناری ئارٍامی . ھەروەھا ئەگەر وەک خۆی سەرۆکی حکومەتی کوردستان چەندین جار باسی کردووە خۆراگری میللەتی کورد و قارەمانی گیانفیدایی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوایە بەو پیلانگێرییە قرێژەی کە لە دژی ئەزموونی کوردستان و بە ئامانجی سرٍینەوەی نەخشەی شوومی بۆ کێشرا بوو مەحاڵ بوو شتێکی بە ناوی ھەرێمی کوردستان بوونی ھەبوایە .دوای ئەم ھەموو گوشار و پەلامارانە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە کار ئەکتەرێکی بەھێز ھەبوو تاکو ھەرێمی کوردستان لەم گۆشەگیرە ڕزگار بکات ئەویش ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بوو . لە سەرەتا دەوڵەتمەدار بە سیاسەتێکی حەکمیانە و لێدوانە نەرم و لەسەر خۆکانی توانی وزەیەک بداتەوە بەر گیانی برینداری ھەرێمی کوردستان . دواتر دەستی کرد بە ھەولە دیبلۆماتیەکانی نێودەولەتی سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی گرنگی ئەنجام دا . توانی زۆر وولاتان بھێنێتە سەر خەت کە نەھێلێت ئەم ئەزموونەی کوردستان لەدەست بچێت کەبەھۆی خیانەتکاری و ڕوداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بریاری فرۆشتنی درا بوو . دواتر توانی ھەناسەیەک بەر دۆخی ئابووری کوردستان بدات و لەداھاتی ئەو نەوتەی لەدەستماندابوو لەگەڵ داھاتی ناوخۆ . کە ئەمەی دووەھەمیان بەھۆی گەمارۆکان زۆر کەمی کردبوو سەرەڕای ئەو حزبانەی ئەم بارودۆخەیان قۆستبوەوە ڕۆژانە مامۆستا و پزیشک و فەرمانبەرانیان دەھێنایە سەر شەقام . ئەمەیان زیاتر بۆ لێدانی پارتی بوو نەک ئەوەی لە حکومەت . بەلام سەرەڕای ئاستەنگەکان توانی زالبێت بەسەر ڕوداوەکان . ھەندێ کەس پێیان وابوو ئیتر حکومەت کۆتایی ھات سێ مانگ جارێکیش ناتوانی مووچە دابین بکات بەلام دەولەتمەدار نەک ھەرتوانی مووچەبدات بەلکو دەسکاری مووچە کراو مووچە زیادکرا . ئەوانەی بیری تەسکدابوون ئێستا دۆشداماون نازانن چۆن بەڕێزیان وای لەحکومەتێک کرد مانگانە بڕی ٣١٧ ملیارد دینار ڕەوانەی ھەولێر بکات کە پێشتر ھەر ئەو حکومەتە داوای دەکرد دەسەلاتەکانی بەسەر ھەرێمەکەی بەڕێزیان بسەپێنێت .بە دڵنییایەوە سەرۆکی حکومەتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کەسێکی واقیعبین و کارامەیە و کەسێکی واقعیە ھەرکاتێ ئاگرێک ھەلبگیرسێت ھەولی دامرکانەوەی دەدات . زۆرێک دیسان پێیان وابوو پارتەکەی دەولەتمەدار دوایی ڕیفڕاندۆم لەھەموو ھەلبژاردنێک شکەست دەھێنێ کەچی لەھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی پارتی بە حزبەکانی تری کرد ڕێوی بە مریشکی نەکردوە . بەشداری خودی جەنابیان لە بانگەشە چڕوپڕەکانی پارتی بوە ھۆی ئەوەی پارتی ئەم دەسکەووتە مەزنە بەدەست بھێنێت و زۆربەی ڕکابەرانی پارتی لەبەغدا ناچار بکات بلێن بەبێ پارتی و بارزانی ھیچ گفتۆ گۆیەک لەگەڵ ھیچ لایەنێکی تری ھەرێم بۆ پێکھێنانی حکومەت ناکەین . ھەروەھا بینیمان ئەوانەی ھەموو شتێکیان و خۆیان فرۆشت تا ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بروخێنن و دەسەڵاتی کارتۆنی کاتی بە سوودی خۆیان بە سپۆنسەری ئاغاکانیان بسەپێنن ،چیان کرد و چیان وەرگرت جگە لە ریسوایی و سەر شۆرشی ھیچی تریان بۆ نەمایەوە .. لە بەرامبەردا رووسیا گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی کوردستان واژۆ کرد و زڵھێزێکی وەک ئەمەریکا گەورەترین کونسۆڵخانەی جیھانی لە ھەولێری پایتەختی کوردستان بەردی بناغەی دانرا و ھەموو جیھان جەخت لە سەر حکومەتێکی بەھێز کە لە ئایندەدا بەدڵنییاییەوە دەوڵەتێکی بەھێزی لێدەکەوێتەوە و ئەمەش سەرکەوتنی دەوڵەتمەدار رێزدار نێچیرڤان بارزانییە بۆ تێپەراندنی کەشتییی لە نێو تۆفانی زەریاکان بەرەو کەناری دڵنیایی..
مةتيَك كرد مانطانة برِي 317 مليارد دينار رِةوانةي هةوليَر بكات كة ثيَشتر هةر ئةو حكومةتة داواي دةكرد دةسةلاتةكاني بةسةر هةريَمةكةي بةرِيَزيان بسةثيَنيَت .بة دلَنييايةوة سةرؤكي حكومةتي كوردستان نيَضيرظان بارزاني كةسيَكي واقيعبين و كارامةية و كةسيَكي واقعية هةركاتيَ ئاطريَك هةلبطيرسيَت هةولي دامركانةوةي دةدات . زؤريَك ديسان ثيَيان وابوو ثارتةكةي دةولةتمةدار دوايي رِيفرِاندؤم لةهةموو هةلبذاردنيَك شكةست دةهيَنيَ كةضي لةهةلبذاردني ئةنجومةني نويَنةراني عيَراق ئةوةي ثارتي بة حزبةكاني تري كرد رِيَوي بة مريشكي نةكردوة . بةشداري خودي جةنابيان لة بانطةشة ضرِوثرِةكاني ثارتي بوة هؤي ئةوةي ثارتي ئةم دةسكةووتة مةزنة بةدةست بهيَنيَت و زؤربةي رِكابةراني ثارتي لةبةغدا ناضار بكات بليَن بةبيَ ثارتي و بارزاني هيض طفتؤ طؤيةك لةطةلَ هيض لايةنيَكي تري هةريَم بؤ ثيَكهيَناني حكومةت ناكةين . هةروةها بينيمان ئةوانةي هةموو شتيَكيان و خؤيان فرؤشت تا ئةزمووني هةريَمي كوردستان بروخيَنن و دةسةلَاتي كارتؤني كاتي بة سوودي خؤيان بة سثؤنسةري ئاغاكانيان بسةثيَنن ،ضيان كرد و ضيان وةرطرت جطة لة ريسوايي و سةر شؤرشي هيضي تريان بؤ نةمايةوة .. لة بةرامبةردا رووسيا طةورةترين طريَبةستي لةطةلَ حكومةتي كوردستان واذؤ كرد و زلَهيَزيَكي وةك ئةمةريكا طةورةترين كونسؤلَخانةي جيهاني لة هةوليَري ثايتةختي كوردستان بةردي بناغةي دانرا و هةموو جيهان جةخت لة سةر حكومةتيَكي بةهيَز كة لة ئايندةدا بةدلَنيياييةوة دةولَةتيَكي بةهيَزي ليَدةكةويَتةوة و ئةمةش سةركةوتني دةولَةتمةدار ريَزدار نيَضيرظان بارزانيية بؤ تيَثةراندني كةشتييي لة نيَو تؤفاني زةرياكان بةرةو كةناري دلَنيايي..