هەنگاوەكانی گەلی كورد بە ڕابەرایەتی بارزانیی بەرەو بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆییە ..

هەنگاوەكانی گەلی كورد بە ڕابەرایەتی بارزانیی  بەرەو بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆییە ..
رێبازی بارزانیی ئەو رێگەیە كە رووبەرووی سەختییەكان بۆتەوە و هەمیشە لە رۆژگارە پر ناخۆشبییەكاندا بۆتە جێگەی هیوا و ئومێد بۆ كورد وكوردستان . بۆیە كاتێ‌ لەوپەری ناخۆشییەكاندا لەو كاتەی داگیركەران باوەریان بە دۆزی كورد نەبوو ،ئەوا لەگەڵ ملهۆرترین رژێمی ئەو كاتەی بەغدای ناچار كرد دان بە بوونی كورد و مافەكانی دابنێ‌ بە بێ‌ ئەوەی سازش لە سەر بستێك خاكی پیرۆزی كوردستان بكات . وتارە گرنگ و مێژووییەكەی سەرۆك مسعود بارزانیی لە كاتی رێورەسمی بەستنی هەشتەمین كۆنگرەی لاوان دا پەیامێكی گرنگ بوو هەمووگەلی كوردی ستەمدیدەمایەی دڵخۆشی وئومێدبەخش بووچونكەسەرۆك كەم قسەدەكات بەڵام كەقسەی كردئامانج دەپێكێ وتیڕوانین ودیدگای هێندەڕوونن كەسەدلەسەدئومێدیان لێ بەدی دەكرێ ئەوەی ستراتیژی و گرنگ بوو ئەوە بوو كە تیشكی خستە سەرڕیفراندۆمەكەی 25ئەیلول ودەرهاویشتەوئیفرازاتەكانی بەڕەغمی موئامڕەی نێودەوڵەتی وئیقلیمی وخیانەتەگەورەكەی 16ی ئۆكتۆبەرلەلایەن چەندكاڵفامێكی خۆفرۆش و خاك فرۆش كەكوردستانیان بەئەوڕۆژە تاریكە گەیاندبەڵام ئەمڕۆسەرۆك بارزانی جارێكی تر ئومێدودڵنیایی تەواوی بەكوردستانیان بەخشیەوەكەئەستمەڕێگری لەئیرادەی گەلێكی مەزڵوم بكرێت وئازادی لێ بسەندرێتەوە ئەوەی بەگوێی ناحەزانی ڕیفراندۆم وسەربەخۆی داچرپاندكەئەمڕۆیان سبەی ئەبێ گەلی كوردوڕیفراندۆم چیەكان بەرهەمی ڕیفراندۆم بچنینەوەوترسی سەربەخۆیی جارێكی ترلەلای نەیارانی كوردنوێ كردەوەبنەماڵەی بارزان هەمیشەجێگای ئومێدی كوردستانیان بوونەبەنمونەلەموئامەڕەی 1975گەورەی جەزائیردكەژی شۆڕشی كوردستان ئەنجام درا ناحەزانی كوردوایان دەزانی ئیتركوردخەونەكانی لەگۆڕنران كەچی شۆڕشی گوڵانی 1976بەمودەیەكی كەم كۆتایی بەپیلانی گڵاوی دووژمنانی كوردهێناهەروەهادانانی نەخشەی ڕاپەرین وسەركردایەتی بەرەی كوردستانی لەلایەن جەنابی سەرۆك كوردی لەئومێدبڕاوی رزگاركردبۆیەگەشبینم كەجارێكی ترڕاپەڕێنێكی گەورەترلەسەردەستی سەرۆك ویاوەرانی سەربەخۆی دەبینین . هەروەها كاتێ‌ رژێمی ئێستای بەغدا لەماوەی 13 ساڵەی رابردوو بەردەوام بوو لە پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد ئەوا سەرۆك بارزانیی لە نێو جەرگەی داگیركەران بریاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی جێبەجێكرد و توانی سەركەوتنی مێژوویی بەدەست بێنێ‌ ورێگە و تێلێسمی بەردەم سەربەخۆیخوازی كوردستان تێكشكاند.گەرم بوونی بازاڕی سیاسی بەریفڕاندۆم جارێكی ترخەوفی هەندێ لایەن زیاتردەكات وپرسی ڕۆژەڤ گەرم گوڕتردەكات بەوەی كورد دەست بەرداری مافی خۆی نابێ وشڵەقانی گۆمی مەنگخواردووی سیاسی بەتایبەت پرسەگرنگەكە ئەوەبەبیرنەیارانی كورد دادێنێتەوەكەئیرادە شتێك نیەلەبیركوردستانیان ببرێتەوەودەست بەرداربوون لەسەربەخۆی ناسروشتیە.گەلی كوردستانیش پاش ئەوەی لە پرۆسەی ریفراندۆم، تۆوی سەربەخۆیی داچاند، ئەوە یەكسەر قۆناغێكی سەخت و دژوار دەستی پێكرد، كە هەر ئێستا ڕەنگە هیچ شوێنەوارێكی ریفراندۆم لە ئارادا نەمابێت. بەڵام پاش تێپەڕكردنی ئەم قۆناغە پڕ ناخۆشییە، دەبینین چۆن تۆوی سەربەخۆیی شین دەبێت و ئەوكاتە هیچ هێزێك ناتوانێت پێش لە چنینەوەی بەروبوومەكەی بگرێت. ئاشكرایە دوای ریفراندۆم گەلەكۆمەی دژواری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بە هاوكاری و دەست كێشی ناوخۆیی، دۆخێكی زۆر سەختیان بەسەر كوردستاندا هێنا، نیوەی خاكی كوردستان كەوتەوە ژێر دەستی داگیركاری بەغدا و یەكڕیزی سیاسی و سەربازی لەبەین چوو. پێشمەرگە لە زۆنی سەوز، دەستی خستە ناو دەستی دوژمن و لە زۆنی زەردیش لە شەڕی مان و نەماندا بوو، ئەم شەڕە سەخترین شەڕی بەرگری لە خاك و نیشتیمان و شەرەف و كەرامەتی خەڵكی كوردستان بوو. شەڕەكانی پردێ و سحێلان، شەڕی ئاسایی نەبوون، بگرە شەڕی گەلێكی مەزلوم و بێ پشت و پەنا بوو دژ بە هەموو توانا سەربازییەكانی عێراقی پاش سەدام و پاڵپشتی و بەشداری ڕاستەوخۆی ئێران و هێزەكانی حزبو لای لوبنان، كە بە چەك و تەقەمەنی ئەمەریكاش ئەنجام درا. لەم شەڕانە دا پێشمەرگە ئەوەی سەلماند كە، ئەگەرچی یەك ڕیزیشی لەدەست داوە. بەڵام هەرگیز حكومەتە فشۆڵەكەی بەغدا ناتوانێت بە شەڕ كوردستان داگیر بكاتەوە. بە دڵنییایەوە ئەگەر ئەو بەرگرییەی پارتی نەبوایە، ئێستا هێچ شتێك نەدەما بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین. بۆیە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی نەك هەڵە نەبوو. بگرە گەورەترین سەركەوتن و دەستكەوتی مێژوویی بوو كە لە باشوور بەدەست هاتووە. ئەم قۆناغە سەختەش شتێكی سروشتییە و كۆتایی نزیك بۆتەوە. كە گەیشتینە وەرزی خۆی، دەبینین چۆن گەلی كوردستان بەری داچاندنی تۆوی سەربەخۆیی دروێنە دەكات. ئەوكاتە گرنگی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ هەمووان ڕۆشەن دەبێت.ئینجا وەك بەهێزترین كارت لە كاتی بریاردان بۆ دەوڵەتی كوردستان بەكاردێت.دەبێتە گەوەرتین شانازیی مێژوویی كە لە سەر دەستی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانیی تۆمار كرابێ‌.. دوای ئەو رۆژە مێژوویە گەلەكەمان دەربازی قوناغێكی تر بوو كە بە درێژای مێژوو ئەوە یەكەمین جارە ئەو دەرفەتەمان بۆ دەرەخسێت و بەو شێوازە ممارسەی مافی خۆمان دەكەین ئەوەانەی بەشداربوون لەو رۆژەدا مێژوویان بۆ خۆ تۆمار كرد، سەرەتا دوژمنانی كوردستان كەوتنە خۆ بۆ ئابلوقەدانی ولاتەكەمان ئەوەیان ئەنجامدا بەوەش نەوەستان دەستیان كرد بە ھێرشی زەمین بۆ سەر شارەكانی كوردستان بە پێی توانا بەرگری كراو توانرا لوتیان بشكێنن نەھێلن بێنە ئەو شوێنانەی كە ئەوان مەبەستیانە، دوای ئەوە كوردستان ھێشتان داوای دیلۆگ دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بۆ ئەوە ناوچەكە بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی سەقاگیروبێت بەلام ئەوان ھەرچی پێیان دەكرێت فشارمان بۆ زیاد دەكەن بۆ ئەوەی تەسلیم بە ئیرادەی ئەوان ببین بەلام ئەوە ھەرگیز روونادات چونكە كورد ئەوە پێ قبولناكرێت، بۆیە ھەرھەموومان دەبێت لەو قوناغەدا ئیرادەمان بەھیزتربێت و ورەو خۆراگریمان زیاتربێت بۆ ئەوەی بگەینە ئامانجە گەوەركەمان كە سەربەخۆی كوردستانە.
Top