پێشبڕکێیەکی دانسقە
August 9, 2018
وتار و بیروڕا
فەرەنسییەک و سینییەک و میسریەک و کوردێک دەکەونە پێشبڕکێ، دوای ئەوەی ناوبژیوانی نێودەوڵتی فیکەی دەست پێکردن لێدەدات، فەرەنسییەکە دەڵێ: ئێمەی فەرەنسی خاوەنی بورجی ئیڤڵین و تا ماوین شانازی بەو بورجەوە دەکەین.
سینییەکەش دەڵێ: ئێمەی سینیش خاوەنی دیواری سینین و تا ماوین شانازی بەو دیوارەوە دەکەین.
میسریەکەش دەڵێ: ئێمەی میسریش خاوەنی هەرەمەکانی میسرین و تا ماوین شانازی بەو هەرەمانەوە دەکەین.
کوردەکەش دەڵێ: ئەگەر بمزانیبا بە بورجێک و بە دیوارێک و چەند هەرەمێک دێنە ناو ئەو پێشبڕکێیە هەرگیز بەشداریم نەدەکرد، چونکە ئەوانە شتی سادە و ساکارن و لەچاو ئەوەی ئێمەی کورد گرنگییەکی ئەوتۆیان نییە.
دوای ئەوە ناوبژیوان دەڵێ: دەی کاکی کورد تۆش کاڵای پێشبڕکێیەکەت رانێ و با بیبینین، کوردە بە لەخۆ بایی بوونەوە دەڵێ: ئێمەی کوردیش خاوەنی گۆڕێکی (١٢٢) دۆنمین و گۆڕەکەش بۆتە مایەی خەجاڵەتی و تا گۆڕانخوازان ماون دەبێ ئارەقەی شەرمەزاری بسڕن.
دوای پێشبڕکێیەکە و پێش ئەوەی ناوژیوان بڕیاری براوە و دۆڕاو بدات، فەرەسییەکە و سینییەکە و میسریەکە دێنە دەنگ و دەڵێن: کاکی ناوژیوان بوەستە و هیچ لێدوانێک مەدە، ئێمە هەرسێکمان دۆڕاین و کاکی کورد براوەیە.