لەپەراوێزی کۆنگرەی لاوان گرنگی وتارەکەی سەرۆک

لەپەراوێزی کۆنگرەی لاوان گرنگی وتارەکەی سەرۆک
وەک دەزاندرێت دۆخی سیاسی عێراق بەقۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت وردە وردە نیشانەکانی چەقبەستووی لەپرۆسەی سیاسی عێراق بەدیاردەکەون لەکاتێک ئەوەی قوڕەکەی زیاترخەست کردۆتەوە ناتەبایی لایەنەسیاسیەکانی عێراق ونەگەیشتنەئەنجام لەگفتوگۆبوونی جۆرێک لەساردی وبەستەڵەکی سیاسی هێندەی ترئایندەی گەیشتنەتەوافوقی بەرەوئاقاری تاریک بردوە بەدرێژایی حکومڕانی عێراقیش حکومڕانەکانی تەکنۆقڕات نەبوونەوکەمن ئەوانەی نەرم ومیانڕۆبن بەشێوازێک ئەوەی دەسەڵات دەگرێتەدەست ئەوەندەی لەسەرئینتقام وجیاوازی مەزهەبی وتائیفەگەری کاردەکات بەڕوبحی ئەوەبایەخ بەعەدالەتی کۆمەڵایەتی وجیاوازی نەکردن لەمەسەلەی تائیفەگەری ناکات
لاتان ڕوونەعێڕاق وعێڕاق چیەکان بەتایبەت عروبیەت بۆتە سەرچاوەومەصدەری دژایەتی کوردبۆیەمن گەشبین نیم بەئایندەی عێڕاق کەلەئەساس وبنیادەوە فاشیلەولەدامەزراندنی داپرس بەپێکهاتەکانی نەکراوەئەوەی دەسەڵات بگرێتەدەست بەهەمان نەهجی ئەوانەی پێشەخۆی کاردەکات بەرامبەربەکورد.

وتارەگرنگەکه ی جەنابی سەرۆک ئەمڕۆلەهەشتەمین کۆنگرەی لاوان دا بەڕای من بۆسەرجەم میللەتی کوردی ستەمدیدەمایەی دڵخۆشی وئومێدبەخش بووچونکەسەرۆک کەم قسەدەکات بەڵام کەقسەی کردئامانج دەپێکێ وتیڕوانین ودیدگای هێندەڕوونن کەسەدلەسەدئومێدیان لێ بەدی دەکرێ
ئەوەی ئەمڕۆمن خوێندنەوەم بۆوتەبەنرخەکانی کردئەوەیە کەفۆکسی تایبەتی خستەسەرڕیفراندۆمەکەی 25ئەیلول ودەرهاویشتەوئیفرازاتەکانی بەڕەغمی موئامڕەی نێودەوڵەتی وئیقلیمی وخیانەتەگەورەکەی 16ی ئۆکتۆبەرلەلایەن چەندکاڵفامێکی نەفس پیس کەکوردستانیان بەئەوڕۆژە تاریکە گەیاندبەڵام ئەمڕۆسەرۆک دووبارە ئومێدودڵنیایی تەواوی بەکوردستانیان بەخشیەوەکەئەستمەڕێگری لەئیرادەی گەلێکی مەزڵوم بکرێت وئازادی لێ بسەندرێتەوە ئەوەی بەگوێی ناحەزانی ڕیفراندۆم وسەربەخۆی داچرپاندکەئەمڕۆیان سبەی ئەبێ گەلی کوردوڕیفراندۆم چیەکان بەرهەمی ڕیفراندۆم بچنینەوەوترسی سەربەخۆیی جارێکی ترلەلای نەیارانی کوردنوێ کردەوە
بنەماڵەی بارزان هەمیشەجێگای ئومێدی کوردستانیان بوونەبەنمونەلەموئامەڕەی 1975گەورەی جەزائیردکەژی شۆڕشی کوردستان ئەنجام درا ناحەزانی کوردوایان دەزانی ئیترکوردخەونەکانی لەگۆڕنران کەچی شۆڕشی گوڵانی 1976بەمودەیەکی کەم کۆتایی بەپیلانی گڵاوی دووژمنانی کوردهێناهەروەهادانانی نەخشەی ڕاپەرین وسەرکردایەتی بەرەی کوردستانی لەلایەن جەنابی سەرۆک کوردی لەئومێدبڕاوی رزگارکردبۆیەگەشبینم کەجارێکی ترڕاپەڕێنێکی گەورەترلەسەردەستی سەرۆک ویاوەرانی سەربەخۆی دەبینین .
گەرم بوونی بازاڕی سیاسی بەریفڕاندۆم جارێکی ترخەوفی هەندێ لایەن زیاتردەکات وپرسی ڕۆژەڤ گەرم گوڕتردەکات بەوەی کورد دەست بەرداری مافی خۆی نابێ وشڵەقانی گۆمی مەنگخواردووی سیاسی بەتایبەت پرسەگرنگەکە ئەوەبەبیرنەیارانی کورد دادێنێتەوەکەئیرادە شتێک نیەلەبیرکوردستانیان ببرێتەوەودەست بەرداربوون لەسەربەخۆی ناسروشتیە.
Top