ئەو رێبازەی كەرووبەرووی بێ ئومێدی ،پیلانگێری سڕینەوەی دۆزی كورد بۆوە

ئەو رێبازەی كەرووبەرووی بێ ئومێدی ،پیلانگێری سڕینەوەی دۆزی كورد بۆوە
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك رێبازێكی راستەقینەی كوردایەتی و نەتەوەیی هەر لەو رۆژەوەی دەستی بە خەباتی رزگاریخوازی كردووە هیچ كات لە پێناو بەرژوەندی حزبی و شەخسی كاری نەكردووە و ئامانج تەنیا كوردایەتیی و كۆڵنەدان و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پاشكۆیی و هاوڵاتیبوونی پلە دوویە .ئەمەش وایكردووە كە هەمیشە دوژمنان و داگیركەران حیسابی بۆ بكەن ،چونكە هیچ كات سازشی لە سەر مافەرەواكانی كورد نەكردووە و لە پێناو گەرٍاندنەوەی خاكی داگیركراویی و مافی ئازادی وسەربەخۆبوونی تێكۆشانی كردووە.پارتی دیموكراتی كوردستان ، رێبازی رۆژە سەختەكان و بەرنگاربوونەوەی پیلانگێریی دوژمنان و داگیركەرانی كوردستانە و هەردەم پیلانەكانی دووژمنان و قەیرانەكان لە بەرژەوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و میللەتی كورد بشكێتەوە وەكو ئەوەی ئێستا و لە داهاتوو دەیبینن. بۆیە پارتی هەڵساوە بە پەیڕەوكردنی سیاسەتی گونجاو بۆ بەرانگاربوونەوەی قەیرانەكان یاخود مەترسیەكانی سەر كورد و پارتی وەكودوركەوتنەوە لە ئەنجامی ترسناكی مەترسیەكان یاخود وەلانانی، خۆ پاراستنی گەلی كورد و پارتی، خۆنەدزینەوە لە هەر رووبوبەروبونەوەیەكی ترسناك كە هاتبێت پێش میللەتی كورد و جەنگان دژی داگیر كەرانی وڵات و تۆمار كردنی داستانی مەزن و لەباربردنی خەونی دوژمنان بۆ داگیركردنی كوردستان و سڕینەوەی ناوی كوردستان بە بیانووی پاراستنی یەك پارچەیی خاكی عێراقی عەرەبی مەزهەبی، هەڵبژاردنی بڕیاری گونجاو لە كاتی خۆیدا و ئێستاش بە روونی لای هەمووان روونە دوای رازی نەبوونی جەنابی سەرۆك بە درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی و مانەوەی وەكو پێشمەرگەیەك بۆ پاراستنی خاكی كوردستان و گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ سەرۆك وەزیرانی كوردستان جارێكی دیكە دووژمنانی كوردستانی تووشی شۆك كردەوە و ئێستاش نیگەرانیەكانیان زیاتر بووە دوای هەوڵە دیبلۆماسیەكەی حكومەتی كوردستان و بە دەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ مافە دەستووریەكانی گەلی كوردستان و ئەو پێشوازیەیی لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا بۆ دەوڵەتمەدار زیاتر دوژمنانی تووشی هیستریای كورد و بارزانی كردوون و لە ئایندەش زۆر بەروونی بەرهەمی ئەو هەوڵە دیبلۆماسیانیە بە دەر دەكەوێت و ئاسۆییەكی روون بەدەر دەكەوێت و لە قۆناغە سەختەكان و شەوە تاریكەكان بەرەو رووناكی و ئومێد و ئایندەیەكی پر هیوا هەنگاو بنێت . بەرەو لووتكەی سەركەوتن . بەردەوامی و سەركەوتوویی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ، بەو پێیەی پارتی لەڕۆژی دروستبوونیەوە سەركردایەتی شۆرش و خەباتی گەلی كوردی كردووە، هەرلەو ڕۆژەشەوە دوژمنانی گەلەكەمان لەناوخۆ و لەدەرەوە، هەموو قورسایی سەربازی، سیاسی، ڕاگەیاند، ئابووریان خستۆتە سەر پارتی، بەڵام ئەوەی گرنگ بووە، پارتی بەردەوام گەشەی كردووە بەرەو پێشەوە چووە و، ڕاستە توانیویانە گرفت و سەرئێشە و كێشەی بۆ دروستبكەن، بەڵام لەكۆتاییدا پارتی توانیویەتی سەركەوێ وسەركەوتن بەدەستبهێنی . ئەوانی سەرنجیان لەسەر شۆڕشی ئەیلول هەبوو، نەیانتوانی لەشێوەی ئەو شۆڕشە شۆڕشێكی تری سەتاسەری و یەكگرتووی وەك ئەو دروستبكەنەوە، ئەوانەی رەخنەیان لە بارزانی هەبوو، نەیانتوانی بگەنەوە بە قوتابیەكانی بارزانیش، ئەوانی گلەیان لە پارتی هەبوو ئەوان ڕۆیشتن و تەواو بوون، بەڵام، ڕێبازی پارتی و بارزانی هەر بەردەوامە و هەر بەردەوامیش دەبێت .بەدڵنییاییەوە رێبازێك بەو هەموو خۆراگری و قوربانیدان و خاوەن رێبەرێكی پێشمەرگە و كارێزما بەدڵنییاییەوە بە ئامانجەگەورە و مافەرەواكانی دەگات گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی مافەزەوتكراو و مەزلۆوم ،بە درێژای مێژووی لە هەول و تێكۆشاندابووە بۆ دورستكردنی دەولەتی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە لە هەر سەدەیەك جۆرێك لە خەباتی كردوە بۆ بە دەستهێنانی ئەو ئامانجە، بە هەر هۆكارێك بێت كورد بەو ئامانجە نەگەیشتووە بەلام زۆرجار لەو ئامانجە نزیك بۆتەوە ئەمەش زۆر هۆكاری هەیە جگەلە هۆكارە جیوپۆلوتیكەی كوردستان كە وا هەلكەوتووە كە دەكەوێنە سنوری عەرەب و تورك و فارس كە هەرسێكیان كورد وەك مەترسی بۆ سەر دەستەلاتی خۆیان دەبینن بۆیە وا لە جیهانیان گەیاندوە كە كورد بەشێكە لەوان هەندێك لە رووی رەچەلەكەوە هەندێك لە رووی دینەوە هەندێكیان لە رووی هەبوونی بەهانەی جۆراوجۆرەوە كوردستانیان دابەشی سەرخۆیان كردویە بە ئازادی و سەربەخۆی كوردستان ترس و تا دایاندەگرێت بەهەموو شێویەك دژی دەوەستەوە دوژمنان و ناحەزانی گەلی كورد،ئەوانەی بەدرێژایی خەبات و تێكۆشانمان هەموو جۆرە پیلانگێریی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی و نێوخۆییان وەك كۆسپ و بەرەبەست لە بەردەم كاروانی رزگاریخوازی و مافی سەربەخۆیخوازی دروست كرد و هەموو جۆرە چەكێكی قەدەغەكراو و تاوانی جینۆسایدكردن و قرٍكردنیان لە دژمان بەكارهێنا ، نەیانتوانی رووبەرووی ئیرادەی بەهێزوپۆڵایین مان ببنەوە و ئەو كاروانە مێژووییە لە گەیشتن بە ئامانج رابوەستینن .روون و ئاشكراییە كە كاروانی سەربەخۆی كوردستان بە ھەموو جیھان ناوەستێت و پەكی ناكەوێت چونكە گەلەكەمان خاوەنی ئیرادەیەكی پۆلاین و ھێزێكی لە بن نەھاتوویە، ئەگەر لە سەدساڵی رابردوو جیھان توانیبێتی بە كۆدەنگیەك و چەندین پیلانی ژێربەژێر و رێكەوتنی نھێنی ببێتە كۆسپ لە بەردەم سەربەخۆیمان ئەو سەردەمەی لای ئێمە و ئەوان باوی نەماوە حیسابی بۆ ناكرێت ھاوكێشەكان سەرتاپای گۆرانكاریان بەسەر داھاتووە بۆ ئەوی ھاوكێشە جیھانیەكان ھاوسەنگ ببنەوە ناوچەكە بێتەوە باردۆخی ئاسایی دەبێت كوردستان سەربەخۆببێت، چونكە كوردستان لە گشت جومگە جیھانیەكانی وەك سیاسی و ئابووری و سەربازی و... لە هەمان كاتدا ھەموو جیھان لە ھەولی لەناوبردن و قڕكرنماندا بێت دیسان ئەوە ھەر مەحالە پەشیمانمان بكاتەوە، چونكە ھەر پاشگەزبوونەوەیەك لەو ئامانجە رازی بوونە بە كویلایەتی بێگانە وقبولكردنی ژێردەستەیە بە ھەموو مانایەكانیانەو، لێردە ئەوەی پێویستەی بكرێت.دەبێ گشت هەوڵەكانمان بۆ یەكریزی نێوماڵی كورد ، چرٍكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسیی و سیاسییەكان لە سەرانسەری جیهان بخەینەگەر و ناكرێ سەد ساڵی تر چاوەروان بین و بێ دەوڵەت بژین ..
Top