ھەرکاتێک پەرتووک کۆدەکەینەوە، بەختەوەری کۆدەکەینەوە

ھەرکاتێک پەرتووک کۆدەکەینەوە، بەختەوەری کۆدەکەینەوە
فنسنت ستاریپ نیگارکێشی ھۆلەندی دەلێ" ھەرکاتێک پەرتووک کۆدەکەینەوە، بەختەوەری کۆدەکەینەوە".
بێگومان پەرتووک لە ژیانی ھەموو خوێندەوارێک گرنگی و تایبەتی خۆی ھەیە و خوێندنەوەی ھەر پەرتووکێک وا ھەست دەکەین ھاوڕێیەکی نوێت دۆزیوەتەوە، ھاوڕێیەکی دڵسۆز وراستگۆ و لێیەوە فێری شت دەبیت و بە خوێندنەوە ھەر پەرتوکێک مێشکی مرۆڤـــ زیاتر گەشە دەکات.ھەروەکو ئەڵمانەکان دەلێن " جەستە گەشە ناکات، تەنھا بە خۆراک و وەرزش نەبێت، وە عەقلیش گەشە ناکات تەنھا بە خوێندنەوەی و بیرکردنەوە نەبێت" بۆیە ھەر خوێندنەوەیەک کاردەکات لە سەر ماسولکەکانی عەقل بۆ پارێزگاری کردن لە تەندروستی و ھێزی عەقل، ھەر کاتێک پەرتووکێک دەخوێنیتەوە ھەست بە دڵخۆشی و ئاسودەیی دەکەین و ھەست دەکەین شتی نوێ و زانیاری نوێ فێربوویت کە پێشتر نەمان دەزانی ھەر ئەو زانینەشە زا دەکات متمانەت زیاتر بە خۆت بێت، کەواتە پەرتووک خوێندنەوە جگە لەوەی زیاتر فێردەبین و دڵخۆش دەبین و لە ھەمان کاتیشدا متمانە و سیقە بە خۆت زیاتر دەبێت و ھەست دەکەی تواناکانت زیاتر بوون و بیر رووناکتر بووە و عەقلت گەشەی زیاتری کردووە و رەفتار و گوفتاریشت راست تر دەبن و و جوانتر دەبن وتواناکانیشت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان زیاتر بووە، بۆیە گرنگە و پێویستە مامۆستایانی بەرێز کە ھەردەم پێشەنگی کۆمەڵگە بوونە بەردەوام بە پێشەنگی بمێننەوە ئەویش بە خوێندنەوەی پەرتووکی بەردەوام بۆ زیاتر و زیاتر کردنی زانیارییەکانیان و پڕ چەک کردنی خۆیان بە رێگەکانی زانستی و پەروەردەیی و بەدەستھێنانی کارامەیی و لێزانی زیاتر، بێگومان ئەو مامۆستایانەی کە بەردەوام پەرتووک دەخوێنتەوە جگە لەو لایەنە باشانەی کە باسمان کرد، رۆشنبیرییەکی پەروەردەیی باشیان ھەیە دەتوانن بە ئاسانی بگەنە دڵی قوتابییەکانیان و شارەزا و بەتواناش دەبن لە بەرێوەبردنی پۆلەکانیان گە رھە گرفتێک رووبدات لە ناو پۆل یان قوتابخانە پێویستیان نییە بانگی رابەری پۆل و یانیش توێژەری کۆمەڵایەتی و یانیش یاریدەدەر یان بەرێوەبەر بکەن خۆیان لە ناوپۆڵ و لە ناو قوتابخانە وەکو باوکێک و مامۆستایەک یان دایکێک و مامۆیتایەک و خۆیان رابەرن خۆیان بەرێوەبەرن دەتوانن چارەسەری گرفتەکە بکەن و کێشەکەش تێپەرێنن، چونکە خۆیان کاریگەری تەواویان ھەیە لە سەر دڵ و دەروونی قوتابیەکانیان و ئەو جۆرە مامۆستایانە خۆیان خۆشەویستن لەلای قوتابیەکانیان، چونکە بەردەوامیش زانیاری بە سوود و ئامۆژگاری دەدەنە قوتابیەکانیان و ھەردەم قوتابیەکان بە گڕوتینەوە چاوەڕێی وانەی ئەو جۆرە مامۆستایانە دەکەن ئاشتی زیاتریان لێ فێربین و ھەردەمیش ئەو جۆرە مامۆستایانە قوتابیەکانیان خۆش دەوێت و رایان دەھێنن لەسەر قسە و کردەوەی جوان و سەرنج راکێش، بە دەرفەتی دەزانم لەو ووتارە باسی ئەو بکەم لە سەرەتای ساڵی دوو ھەزارەکان کە بەرێوەبەری پەروەردەی خەبات بووم ھەر مامۆستایەک سەردانی بکردباین بۆ ھەر بابەتێک گەر داواکاری بە خۆی نەنوسیبایە و ئەوا کارەکەی رەت دەکرایەوە مامۆستاکان فێر ببوون دەبوایە بە خۆیان و بەدەستی خۆیان زانیاری خۆیان داواکارییەکانیان بنوسیبایە بۆ گواستنەوە یان بۆ مۆڵەت یان بۆ ھەر مەبەستێکی تر، چونکە نابێ و ناکرێ مامۆستایەک دەرچووی کۆلێژ یان پەیمانگا بێت نەزانێ داواکاری خۆیی بنوسێ بچێتە لای ئەوانەی داواکار نووسن، ئیتر ببوە عورف مامۆستاکات بۆ خۆیان داواکاری خۆیان دەنووسی.
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێری پەروەردەیی

Top