هەموو خەبات و تێكۆشانی پارتی،بارزانیی بۆ پاراستنی مێژوو،ئیرادە وشكۆی كوردوكوردستانە..

هەموو خەبات و تێكۆشانی پارتی،بارزانیی بۆ پاراستنی مێژوو،ئیرادە وشكۆی كوردوكوردستانە..
هەرێمی كوردستان دوورگەی سەقامگیری بووە لە نێو هەرێمێكی پركێشەدا ، هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرگریان لە هەرێمی كوردستان لەهەمبەر داعش كردووە و كەمینەكانی پاراستووە و لەرێگەی هەناردەكردنی نەوتەكەیەوە توانیویەتی داهات بۆ میللەتەكەی دەستەبەر بكات و دروست بكات.كوردستان سەڵماندووە كە فاكتەری ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە بووە.هەروەها كوردستان دابینكاری ئاسایش بووە.لەمسۆنگەیەوە ، هێمن هەورامی گەورە راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەپرسێت ، بۆچی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هیچ شتێكی لەبارەی حكوومەتی عێراقەوە نەدەگووت كاتێك بۆ ماوەی دە ساڵ نەیتوانی ماددەی سەد و چلی دەستووری عێراق جێبەجێ بكاتپارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی مستەفا بارزانیی و تا ئێستا كە سەرۆك بارزانیی پێشەنگی خەباتە و هەمیشە نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو هزرە نەتەوەییە دیموكراتییەی كوردستانە هەر بۆیە بەهێزبوونی ئەو هزرە واتای بەهێزبوونی پارتییە و بە پێچەوانەشەوە بەهێزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێزبوونی هزری نەتەوایەتی دیموكراتییە.
دوژمنانی هزری نەتەوایەتی دیموكراتی لە كوردستاندا دوو جۆرن، یەكەمیان دوژمنی دەرەكی یە واتە: ڕژێمە داگیركەرەكانی كوردستان و یاریدەدەرەكانیان لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، كە ئەمانە بەهزری ڕەگەز پەرستی و شۆڤێنی بەرەنگاری هزری نەتەوایەتی دیموكراتی دەبنەوە، بۆ گەلی كوردستانیش ڕوون و ئاشكرایە، لە رۆژی دروست بوونی دەوڵەتی عێراقەوە بەداخەوە گەلی كوردستان بەدەست هزری شۆڤێنی و ڕەگەزپەرەستی حوكم ڕانەكانی عێراقەوە دەناڵنێت، هەر لە شۆڕشی شێخ محمودی نەمرەوە تاوەكو شۆڕشەكانی بارزان و شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و گوڵان و ڕاپەڕین و رووخانی ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕی سەدام حوسێن، بە ئەمڕۆشەوە. بێ گومان ئەم حوكمڕانانە هێزی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیشیان لەگەڵ بووە.ئەگەر بە ووردی هەڵوەستە لە سەر خەبات و تێكۆشانی بزاڤی ڕزگاری خوازی كوردستان بەئاشكرا بۆمان دەردەكەوێت، كە هەرچی دەستكەوتێك گەلی كوردستان بەدەستی هێنابێت لە سایەی هزری نەتەوەیی دیموكراتیدا بووە. سەرۆك مسعود بارزانی هەمیشە بێ جیاواز بووە لە گەڵ پێشمەرگەكانی دیكەی هاوسەنگەری، سەرەڕای كەسایەتی وەكو كوڕی مەلامستەفای بارزانی بەڵام بێجگە لە پێشمەرگایەتی هیچ پلەیەكی دیكەی نەبووە و وەكو هەڤاڵانی دیكەی پێشمەرگە، هەرئەركێكی پێشمەرگایەتی بۆیان دیاری دەكرد پاخود پێی ڕادسپێرا ئەو ئەنجامی دەدا .بۆیە سەرۆك بارزانی هەردەم شانازی بە خەباتی پێشمەرگایەتی خۆی دەكات و لەیەكێك لە چاوپێكەوتنەكانیدا دەفەرمووێ: (بارزانیی نەمر فێری كردین، كەپێشمەرگە بوون و ژیان بە رۆحیەتی پێشمەرگەوە بۆ خزمەتكردنی گەل، گەورەترین شانازی و دەوڵەمەندییە). كاتی جەنابی سەرۆك بارزانی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەرگرت لە بیرمانە جەنابیان فەرمووی: “ئەو رۆژەی كەبووم بە پێشمەرگە لە دوای بارزانیی نەمرەوە چەكم هەڵگرت وام دەزانی گەورەترین شانازیم بەركەوت، ئێستاش كە پۆستی سەرۆكی هەرێم وەردەگرم، بۆئەوەیە كە خزمەتی خەڵك بكەم، ئەمەش هەر درێژە پێدانی پێشمەرگایەتییە بۆمن”.لایی سەرۆك بارزانیی سەروت و سامان واتا شكۆ وشانازیی گەل و نیشتیمان و بەرگریكردن لە مێژوو وخەباتی دەیان ساڵە بەكردەوە ە بێ سەركردە و رێبەرایەتی ژیرانە و حەكمیانە ناهێتە بەرهەم و هەمووی لەژێر فەرماندەیی و سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك مسعود بارزانی بووە، دیپلۆماسیەت و پێوەندی و رابەرایەتی بەرێزیان بووە كە وایكرد گرنگی بە هێزی پێشمەرگە بدرێت. سیاسەتی واقیعبینانەی پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەسەر بنەمای پاراستنی مافی نەتەوەی كوردە، وایكردووە دوور بین لە سیاسەتی هەڵدێر و كورتبینانە و تەسلیم بوون، سیاسەت لەسەر راستی و دروستی میللەتی كورد بووە، هەروەكو چۆن جەنابیان پێداگیری لەسەر ئەوە دەكات كە نابێت پێشێلكاری بەرامبەر هیچ نەتەوە و گەلێكی دیكە بكرێت، هەرواش سازش لەسەر دۆزی كورد ناكات، ئەم سیاسەت و بیروباوەڕانەیە وایكردووە خەڵكی و دەوڵەتان رێز لەهێزی پێشمەرگەو خەڵكی كوردستان و گرنگی بەدۆزی كورد بدەن . بۆیە دەبێ‌ گشت دۆست و نەیارانی كورد بزانن كە پێشمەرگە بوون گەورەترین سەرەوت و سامانە كە لە گەڵ هەموو پارە وداهاتنی جیهان بەراوەرد ناكرێ‌ و كەس لە پێشمەرگە دەوڵەمەندتر و خاوەن شانازیتر نییە .. پارتی خاوەنی چوار شۆڕشی پڕ لە سەروەری و شانازیە دەستكەوتەكانیش هیچیان بۆ خودی بارزانی نەبووە. دەستكەوتەكان بۆ میللەت بووە، ئەمەش مایەی شانازیە بۆ ئێمە مانان زۆرجار گوێبیستی كادیرە باڵاكانی پارتی دەبین دەڵێن پارتی شۆڕشی كردووه بێ خەبەر لەوەی پارتی چوار شۆڕشی كردووه كە دواین شۆڕشیان لە تەواوی مێژووی كورد گەورەتر و پیرۆزترە. ئێستا لێم دەپرسن جگە لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان كوان شۆڕشەكانی تر ئێمە دەزانین شۆڕشی ئەیلول لەدوای نسكۆ و پەیمانامەی جەزائیری 1975 كۆتایی هات و ڕاستەوخۆ شۆڕشی گوڵانی پیشكەوتووخوازی نیشتمانی بەدواوه دێت كە ئەویشمان بە سەركەوتووی تەواو كرد شۆڕشی ڕاپەرین لە بەهاری ۱۹۹۱ دەست پێ دەكات بە سەركردایەتی و ڕابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی لە دەستكەوتەكانی شۆڕشی ڕاپەڕین بە سەركردایەتی پارتی و بارزانی دواتریش بینمان كە چۆن هێڵی دژە فڕین و ناوچەیەكی ئارام بە هاوكاری فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایش دروست دەبێت و كوردستانیكی نیمچە ئازاد لە عێڕاقێكی پوچەڵ ئەوەشیان پڕ دەسكەوتێكی یەكجار گەورە بوو بۆ نەتەوەیی كورد. دواتریش شۆڕشی چوارەم دەست پێ دەكات كە من ناوم ناوە شۆڕشی دیبلۆماسیەت و ناساندنی قەوارەی سیاسی كوردستان بە دونیای دەرەوه لە ڕاستی دا گەورەترین و سەخترین شۆڕشە كە ماڵباتی بارزانی و خودی جەنابی سەرۆك پێشەوایەتی دەكرد هەموومان دەزانین لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دوای ڕوخانی رژێمی بەعس رێزدار سەرۆك بارزانی مەلەفی كوردایەتی لە دەست بووە چەندان ئاستەنگی هاتۆتە سەر رێگە، بەڵام كۆڵی نەداوە و هەمووكات سەركەوتوو بووە بەسەر كۆسپەكان، چونكە ئەوەیان سەخترین شۆڕشە لەم ماوەیەدا بینیمان چەندین سەرۆك و سەرۆك وەزیران و وەزیر و دیبلۆماتكار دەهاتن بۆ كوردستان و فەڕشی سور و پڕۆتۆكۆڵی سەرۆكایەتی و ماڕشی ئەی ڕەقیب لە پێش سەرۆكەكان لە پایتەخت لە پێشوازی میوانان ئامادە دەبوون.هەروەها سەرۆك بارزانی چەندین سەردان و دیداری لە وڵاتانی جیهان ئەنجام دا بەچاوی خۆمان بینیمان كە چۆ وڵاتان پێشوازیان لێدەكرد وەك سەرۆك وڵاتێك لەگەڵ ئەوشدا بەهۆی سیاسەتی حەكیمانەی خۆی هەندێ وڵاتی ناچاركرد مامەڵەی سەرۆكی وڵاتێكی لەگەڵ بكەن یەكیك لەو وڵاتانە توركیا بوو كه ناچاری كرد ئەو ئاڵاكەی پێشەوا قازی مەحمەد لە مەهاباد دایە دەستی باوكی روحی نەتەوەیمان بارزانی نەمر توركیا ناچار كرا لە پێشوازی سەرۆك بارزانی هەڵبكەن و لە پەنای وێنەی دوژمنێكی وەك ئەتاتورك دابندرێت بارزانی كۆتایی بەم شۆڕشە دێنێت لەبەر ئامانجی سەربەخۆیی و خەونی لەمێژینەی كورد . سەرۆك فەرمان دەكات بە نوسراوێكی دەستی دور لە نوسراوی فەرمی دەوڵەت لێرەوه شەرعیەتی شۆڕشگێری وەردەگرێتەوه داوا لە لایەنە سیاسیەكان دەكات رۆژێك دیاری بكرێت بۆ ڕیفراندۆم لە بەرواری 25/9/2017ی ڕیفراندۆم لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان بە كەركوكی دڵی كوردستانیشەوە كرا هەموو كورد دەنگی بە بەڵێ دا بۆ سەربەخۆیی لێرەوە شۆڕشی سەربەخۆیی دەست پێ دەكات، بەڵام بەهۆی خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەر كەمێك دواكەوت، بەڵام بەدڵنییاییەوە دەوڵەتی كوردی لە سەر دەستی سەرۆك بارزانیی بەدی دێت و دادەمەزرێت. بۆ هەموو ئەو خەبات و تێكۆشانەی كە دەیان ساڵە پارتی وەك رێبازی كوردایەتیی و سەرۆك بارزانیی لە پێناویدا زەریاێك خوێنی بۆ رێشتووە و بەخشیووە لە پێناو پاراستنی مێژوو، ئیرادە و شكۆی كورد وكوردستان بووە .
Top