تیرۆری فکری
August 6, 2018
وتار و بیروڕا
پارتی کە لەشاخ بوو خوێن و شەھید و گیانفیدای دا تا شار و دێھاتەکانی ئازاد کرد و دواتری بەری ئەم سەرکەوتنەی دایە دەستت خەلک، لەوەتەی پارتی ھەبوە خەباتی کردوە ھەمیشە لە پێناو پاراستنی استقراری کوردستان و پێکەوە ژیانی برایەتی قوربانی زۆری داوە ھیچ سالێک نەبوە بارەگاکانی لە زۆنی ملەوەن ھێرشیان نەکرابیتە سەرە و نەسوتابن، کەچی بۆرۆژێکیش بیت دەستی نەچوەتە سوتان و تەنانەت بەرد گرتنە جامێکی بارەگای ھیچ حیزبێک.
پارتی لەوکاتەی ھەیە ئایدیای روونە و لەپیش چاوانە لە سەرئاستی نێودەلەتیش بە پارتی سەربەخۆی خواز ناسراوە و سەرکردەکەی بە باوکی سەربەخۆی خوازان ناوزەند دەکرێت، تا ئەمرۆ مومکینە زیاتریش لەوەی ھەیە دانی بەخۆی داگرتوە وڵامی ھیچ لە تەشھیر و جنوفرۆشتن و ناوزرادنێک نەداوەتەوە، ئەگەر چی ئەمە تا رادەیەک کادیران و دلسۆزانی پارتیان نارەحەت کردوە ،وەلێ پارتی لە ئاستی ھەستکردن بە بەپرسیارەتی ئەمنی کوردستان و خۆ بەخاوەن مال زانین نەی توانیوە بەروی ھیچ لەو تەشھیرانە بوەستێتەوە چونکە ویستی پارتی لەگەل ئارامی و ئاسایشی وڵاتا بوە نەک گێرەشێوێنی و تێکدانی ئاساشی کوردستان، بۆیە ئەم زمانە زبرەی زۆنی ھەمەرەنگ و ئەو تیرۆری فکرییەی لەوێ پەیرەو دەکریت قازانجی بۆ ھیچ لایەنێک نابێت و لە کۆتایشدا بە شەرمەزاری بۆخۆیان کۆتای دێت.
لەو دیوی دێگەلە خەلک لەسەر بنەمای دژ بون بە پارتی و جنێ و تەشھیر و شەر فرۆشتن بە پارتی روی جوانی دیموکراسیە پەروەردە دەکرێن، خۆ ئەگەر چی پروپاگەندەی روی جوانی رۆشنبیری و پایتەختی رۆشنبیریان لێنراوە بەڵام ئەمە بۆ ئەو دەستە پاکە و جوانمیرانە تا ئێستا نەچونەتە ژێر باری ئەو تیرۆری فکرەی کە پەیرەو دەکرێت لەوێ.
بۆیە دەپرسین ئەرێ ئەم ھەموو تەشھیر و جنودان و ناوزرادنەتە بەس نەبێت؟
ئەرێ ئەگەر پارتی ھەمان مامەڵەتان لەگەل بکا ھەلوێستان چۆن دەبێت؟
پارتی زۆر لەوە زیاتر ئارام ترە کە ئێوەی تیرۆر و خاک فرۆش و جاش بتانوێت ببێتەوە بە ئاوێنە و ھەمان جۆر مامەلەتان لەگەل بکا، بەڵام باشتریشە لەوە زیاتر ئارامی و لێبوردەی پارتی تاقی نەکەنەوە دەنا کونی مشکتان لێ ئەبێت بە قەیسەری..