بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد داگیركەران و نەیارانی كورد زۆر هەوڵیان دا و دەدەن تا ئیرادەی ئازادیخوازی و سەربەخۆیخوازیمان تێك بشكێنن و بسرٍنەوە ، بەڵام بە خۆراگری و باوەرییەكی پتەویی كوردایەتیی و بە مافەرەواكان توانیان شكست بە پیلانە شوومەكان بێنن .شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان درێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە. قۆناغە یەك لەدوایەكەكانی شۆڕش بەر لە ڕووخانی ڕژێمی شا، توانای هەنگاوی باش بنێت و نائۆمێدی خەڵكی كوردستان بسڕێتەوە و ڕێكخستنەكانی پارتی لەهەموو ناوچەكانی كوردستان و دەروەی كوردستان زیندوكرایەوە، بەڵام لە دوای رووخانی رژێمی شانشای ئیران لەساڵی 1979ـدا، كە بەربەستێكی زۆر گەورە بوو بۆ گەشەكردنی كورد، چونكە هەردوو رژێمیش خاوەنی ئیتیفاقیەی جەزائیر بوون، توانرا شۆڕشی كورد گەشەیەكی زۆر فراوان بەخۆیەوە ببینێت، ئەوەبوو توانرا لە دوای ساڵی 1979 كۆنگرەی نۆیەم ببەسترێت وبەپێی بریاری كۆنفرانسی بەرلینی ساڵی 1976، توانرا لەو كۆنگرەیەدا بریاری ئەوە بدرێت كە سەرۆك مەسعود بارزانیی ببێتە رابەری شۆڕش و ببیتە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەوە وایكرد كە پارتی بتوانێت بێتەوە سەر پێگەی و هێزی خۆی. ئەوە لەكاتێكدا بوو كە بەشێك لە ناحەزانی پارتی دەیانویست رێگری لە پێشكەوتنەكانی پارتی بكەن. لەگەل ئەوەیشدا لەسەرەتای ساڵی 1980ـەوە بۆ ناوەڕاستەكە، پارتی توانای لەهەموو ناوچەكانی كوردستان بارەگە دەزگای لەشكری و سەربازی و ئیداری دابمەزرنێت.لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك پروپاگەندە سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە. ئەمە سەرەڕای دەرەوەی وڵاتان، لەناوخۆدا سەرۆك بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت ” گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن”. ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق دا ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حیكمەت سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت. هەروەها ئەم ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر دڕەندەترین دوژمنانی كورد، بەڵام مخابن بۆ ناوخۆیی كوردمان لەكاتێكدا سێ ساڵە ڕووبەڕوی قەیرانێكی قورسی دارایی بوینەتەوە و لەهەمان ساتی ئەم قەیرانە دڕەندەترین دوژمنی جیهان تیرۆرست ڕووبەڕووی كوردستانمان بۆتەوەن بەڵام بەپێچەوانەی ئەمانەوە سەركەوتن لەدوای سەركەوتن بەدەست هێنراوەگەلی كورد لە خەبات وتێكۆشانی رابردوو و تا بە ئەمرۆلەمێژووی خۆیدا سەركردە و كاریزمای گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوانە بوون بە بەشێك لەمێژووی نەتەوەیی كورد و جێی دەستیان بەمێژووەوە دیارە، ئێستاش گۆڕەپانی سیاسی كوردستان خاڵی نییە لە سیاسەتكارو سەركردەی سیاسی، كە هەر یەكە و بە ئایدیا و بیری خۆی سەرگەرمی خەباتی سیاسییە. بەرهەمی ئەمڕۆی كوردستان، رەنجی خوێنی شەهیدان و حیكمەتی سەركردە دڵسۆزەكانی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی هەردەم لەهەوڵی چارەسەری گرفتی ناوخۆن، بەرامبەر بەدوژمن و ناحەزانی كوردیش خاوەن ورەی پۆڵاینن. حزب لە كوردستان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی باڵای گەلی كوردستان دامەزراون، لەو پێناوەشدا خەڵكیان لە دەوری خۆیان كۆكردۆتەوە. ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەكو فاكتەرێكی كارتێكەر لە رووداوەكانی ناوچەكە نە تەنیا رۆڵی كەریگەری هەیە، بگرە داڕێژەی سیاسەتی دوارۆژی ناوچەكەیە و پێگەیەكی بەهێزی لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییە هەیە و زۆر ڕوون و ئاشكرایە كوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی داستانی قارەمانەی خواكورك كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیەستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوون و قۆناخ بە قۆناخە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی دەولی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانا، بەڵام زۆر ڕوون دیارە هەندێك لایەن باس لەسەربەخۆیی دەكەن وەك مجاملەیەكی سیاسی لێك دەدەنەوە، بەڵام باس لەدەوڵەت بوون و درووستبوونی بكەین بێگومان زۆربەی وڵاتان خۆیان لەدژو زۆربەشی خۆیان بۆ پاڵپشت داناوە. ئەمە سەرەڕای دەرەوەی وڵاتان، لەناوخۆدا سەرۆك بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت " گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن". ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق دا ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حكمەت و زانایی سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، ئینجا لە پرۆسەی زوًر دیموكراتی و لە نێو جەرگەی داگیراندا 25/9/2017 گەورەترین دەسكەوتنی بوًگەلی كورد بەدی هێنا كە ئەویش سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوو. بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت. هەروەها ئەم ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر داگیركەران و دوژمنانی كورد، بە دڵنییایەوە كاروانی سەربەخۆیخوازی كە سەرۆك بارزانیی پێشرٍەو و پێشەنگە دەگاتە ئامانجە ..