( داواکردنی دواخستنی هەڵبژرادن بۆ؟)

( داواکردنی دواخستنی هەڵبژرادن بۆ؟)
٭هەرێمی کوردستان لە دەستپێکی ڕاپەڕین و لەڕۆژانێکدا کەهێشتا بەتەواوی شارەکان پاک نەکرابوونەوەو خەرکی ڕاماڵینی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕبوین لەسەر زاری سەرۆک بارزانیەوە لەشاری کۆیە ڕەفزی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی کردو پارتی هەر ئەوکات ووتی باسندوقەکانی دەنگدان بڕیاربدەن نەک شەرعیەتی شۆڕش چەک
لەو کاتەوە تائێستا ئەگەر چی بە قۆناغی سەخت و جۆراوجۆردا تێپەڕیووین بەڵام دەستمان لە سیستمی دیموکراسی و هەنگاونان بەرەو قۆناغی کامڵ بوون و بەسیستمی کردنی دیموکراسی و دامودەزگاکانی هەڵنەگرتوە وهەڵناگرین

٭ئێستا کە ڕۆژی(۳۰ی ئەیلول)لەلایەن پەڕلەمان و حکومەتەوە دانراوەو سەرجەم هێزەکانیش لیست و ناوی کاندیدەکانی خۆیان پێشکەش کردوە خەریکە بە هەڵایی میدییای ئەم وادە و بەروارە بۆ هەڵبژاردن دوابخەن
پرسیارە گرنگەکە ئەمەیە دواخستنی هەڵبژاردن بۆچی؟
٭چونکە هەموو ئەو هێزانەی بەڕاستەوخۆ یاخود نا ڕاستەوخۆ داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن لە بارودۆخی خۆیان دەترسن و دەزانن لەبەر هەڵە سیاسیەکانیان گەل سزایان دەدات بۆیە نایانەوێت بچنە ژێرباری دەنگ و ڕای هاووڵاتیانی کوردستان و دەیانەوێت درێژە بەم بارودۆخە بدەن تابتوانن سوود له دەرفەتێکی خراپ ببینن و لەوێوە خۆیان لەنێو دەسەڵاتدا بهێڵنەوە

٭سەیرو سەمەرەی هەرە خۆشی ئەم بابەتە ئەوەیە کە ئەو هێزە ئۆپۆزسیۆنانەی بە بەردەوام باسی بەرەی گەل و هەڵبژاردنیان دکرد ئێستا داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن!
بێگومان هۆکارەکەی ڕوونە لەبەرە ئەوەی کۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لەمانە تێگەشت وەجارێکی دیکە ناچێتەوە ژێرباری دروشمی زل و بێکردارو قسەی سەرشاشەو هیچ لەبارا نەبوو بۆیە دڵنیان بەشی هەرە زۆری ئەو دەنگە ناڕازیانەی دوێنێ دەنگ و متمانەیان پێدان ئەمڕۆ دەنگیان پێ نادات و ڕەنگە بچن بۆلیست و قەوارەی دیکە

٭ لەهەموو بارێکدا دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان نەچێتە ژێرباری ئەم داخوازییانەو هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد پێشکەشی هاووڵاتیان بکرێت و دەرفەت بۆ ڕای هاووڵاتیان فەراهەم بکرێت تا بتوانن لەڕێی سندوقەکانی دەنگدانەوە ڕاوبۆچون و متمانەی خۆیان ئەدابکەن

٭دواخستنی هەڵبژرادن دۆخی حکومەت و ئەزمونی هەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوەو ناکرێت لەبەر بەرژەوەندی ئەمریکا بچینە ژێرباری داخوازیەکی وەهاوە کە ڕەنگە دوای دروستکردنی کابینەی بەغداد هەرخودی بەغداو ئەمریکاش بەجۆرێک لە بۆشایی یاسایی قسە لەگەڵ هەرێم بکەن

٭هەڵبژاردنی ئەمجارە گرنگی تایبەتی خۆیی هەیەو بەم هەڵبژرادنە هەلی نوێ دێتە ئاراوە تا هێزە سیاسیە ناکۆکەکانیش دابنیشن وە بەگفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت بەپێچەوانە مانەوەی دۆخی ئێستا زیان بەتێکڕای ئەزموونەکەو هێزە سیاسیەکانیش دەگەیەنێت بۆیە لەژێر هیچ گوشارێک و هەر ناوێکدا نابێت هەڵبژاردن دوابخرێت و پێکەوە (۳۰ی ئەیلول)بۆسەر سندوقی دەنگدان

ڕێبین ڕەحیم
Top