نامەیەک بۆ عەلی باپیر و عومەری سەید عەلی

نامەیەک بۆ عەلی باپیر و عومەری سەید عەلی
مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی باڵی داعش لە کوردستان
کاک عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕان بە وەکالەت

یەکتان تا سەر ئێسقان تیرۆریست و ئەویترتان شوێنکەوتەی رێبازی قارەمانی شەڕی براکوژی و داهێنەری پاکاتوی جیاوازیەکان, بێ گوێ گرتن لە هاواری مێژوو و داواکاری ئێستا و خۆزگەی داهاتوو داوای راپەڕین دەکەن.
ئەو کەسانەی هەڵگری پەیامی جوانن و داوای گۆڕانکاری دەکەن خۆیان دەبنە پێشەنگ و سەرقافڵە، نامەوێ سەرتان بێشێنم و کورت و کرمانجی پێتان دەڵێم: ئەگەر مەردن و بە راستی لە خەمی هەژاران دان! مەردایەتی و خەمەخۆری بە درووشمی بریقەدار و وتاری بێ کردار نایەتەدی، ئەگەر راست دەکەن من رێگای بەدەستهێنانی مەردایەتیتان پێدەڵێم.
فەرموو جەنابی مەلا عەلی خۆت و کوڕکانت و بانگخوازە تیرۆریستەکانت، تۆش جەنابی کاک عومەری سەید عەلی خۆت و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و هەڵسووڕاوە دەمشڕ و جنێفرۆشەکانت، مەردانە و پیاوانە وەرنە مەیدان و ببنە پێشەنگ و پێشڕەوی خەڵکی راپەڕیو، نەک وەک مشکی پشیلە دیتوو لەکاتی راپەڕیندا خۆتان بە کونە تاریکەکاندا بکەن و وەک نەوشیروان مستەفا لە سەر سنوورەکان خەریکی خۆ ئاودیو کردن بن، جا ئەگەر وەک پێمگوتن خۆتان ببنە پێشەنگی راپەڕیوان، بەڵێن بێ منیش نەک وەک پارتییەک، وەک رێبوارێکی رێبازی بارزانی نەمر یەکەم کەسی راپەڕیو دەبم، ئەگەرنا چیتر کوڕی خەڵکی هەژار بە کوشت مەدەن و وەک رابردوو لەودیوی پەردەوە بانگەشەی قارەمانێتی خۆتان مەکەن.
بەڕێزان.. ئێوە حەز دەکەن وەک قارەمان دەرکەون، بەڵام وەک قارەمان هەڵسوکەوت ناکەن و دەتانوێ خەڵک بتانکاتە قارەمان، چونکە تاکە رێگەی بەدەسهێنانی ئەو پایە بەرزە ئەوەیە کە پێمگوتن، جا ئەگەر ئەوە نەکەن ئێوە دەتانەوێ بە رێگای ساختە پایەی قارەمانێتی بەدەست بێنن و دوا مەنزڵگای قارەمانە ساختەکانیش حاویەی مێژووە، لەوەش دڵنیام کە ئێوە لە قارەمانە ساختەکانن، چونکە پایەی قارەمانێتی بە رێگای تیرۆریستی و شوێن کەوتنی رێبازی دیلکوژەکان بەدەست نایەت.
لە کۆتاییدا پێتان دەڵێم: ئەگەر خیرەتی کوردایەتی و کوردبوونتان دێدابێ، دوای خوێندنەوەی ئەو بابەتە یا ئەوەتا واز لەو فریودان و بە کوشتدانی کوڕی خەڵک دێنن، یا ئەوەتا خۆتان پێش راپەڕیوان دەکەون و بە نوکەیەکیش من ئاگادار دەکەنەوە تا بێمە گەڵتان.
Top