کورسیەکان خاوەنی زورێک لە کوێلەکانن کوێلە بون بو کورسی کارەساتێکی مەترسیدارە
August 2, 2018
وتار و بیروڕا
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم گەلو کورسی بو خزمەتکردنە نەک بو خو بە زلزانین و بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی کەسەکان واتە ئەو کەسانەی کە خاوەنی پوستی سیاسی و کارگێڕی و حزبین لە زوربەی هەرە زوری وڵاتانی ڕوژهەڵاتی ناڤین و زور شوێنی تری دونیا کە خاوەن سیستەمی دیموکراسی نین کورسیەکان تەعبیر لە بەرژەوەندیە تاکەکەسیەکان دەکەن و هیچ چەشنە ئاوڕێک لە بەرژەوەندی گشتی نادەنەوە و نوخبەی سیاسی دەستەڵاتدار کورسیەکانی خویان بو خو دەوڵەمەند کردن بەکار دێنن
چونکە ئەوان خویان لە سەرەوەی یاسا واتەباڵاترو بە هێزتر دادەنێن
و هیچ ئیعتیبارێک بو سەروەری یاسا دانانێن کە واتە لەو وڵاتانەی کە سەروەری یاسابونی نەبێت و کەسانێک لە سەرەوەی یاسا دا خویان ببیننەوە بەرژەوەندی گشتی وڵات دەکەوێتە ژێر هەڕەشە و وهەڵپەرستەکان ڕوژ دوای ڕوژ بە هێزتر دەبن
وە لە هەمان کات دا دەبنە بەڵایەکی گەورە بو حزبی دەستەڵاتدار جونکە جەماوەرو دەستەڵات لە یەکتر دور دەکەونەوەو متمانەی نێوان هەردوکیان بەرەو لاواز بون دەڕوات قوناغ بو قواغ.
بەڵام لەو شوێنانەی کە کلتوری دیموکراسی حزوری هەیە و بنەماکانی جێبەجێ دەکرێن تا ڕادەیێکی زور باش یاسا لە سەرەوەی میرو فەقیرو وەزیرە
بەمەش هاونیشتیمانیان هەست بە دڵنیایی دەکەن و پەیوەندی نێوان جەماوەرو دەستەڵات بە هێزەو متمانەی نێوانیشیان لە ئاستێکی زور بەرز دایە
لە بەرئەوەی کاتێک هاونیشتیمانی دەستەڵاتی سیاسی وڵاتەکەی بە هی خوی دەزانێت کە ئەو دەستەڵاتە بە پەروشەوە تەعبیر لە بەرژەوەندی گشتی بکات و ڕێگری لە هەر کەسێک بکات لە هەر ئاستێک و پلەو پایەیێک دابێت بیەوێت لە سەر حیسابی گەلەکەی کورسیەکەی بو بەرژەوەندی خوی و دەوروبەری خوی بە کار بێنێت
بویە کورسی دوو دیوی هەیە دیوێکی بو خزمەتکردنی گەل و نیشتیمانە و دیوەکەی تریشی لە پێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەکانە .
شایانی گوتنە هەر حزبێکی سیاسی لە هەر وڵاتێکدا حزبی دەستەڵاتدار بێت پێویستە بەرژەوەندی گشتی بە هەند وەربگرێت و هەوڵ بدات پرەنسیپی دادپەروەری بکاتە پێوەری ئستڕاتیژیەتی خوی لەحوکمڕانی دا
کە ئەمەش بە دڵنیاییەوە پێش هەمو شتێک لە بەرژەوەندی خوددی حزبی دەستەڵاتدار دایە و تەمەنی ئەو حزبە درێژتر دەبێت و پێگە جەماوەرێەکەی قوناغ بو قوناغ بەرەو هەڵکشان دەبات.
لە ڕاستی دا کارەساتێکی گەورەیە حزبێکی دەستەڵاتدار خوی بە قوڕبانی چەند کەسێکی هەڵپەرست و بەرژەوەد خواز بکات
لە هیچ وڵاتێکی دیموکراسی دا حزبی سیاسی دەستەڵاتدار بە تایبەتی ئامادە نیە و نابێت خوی بە ڤوڕبانی کومەلێک کەسی خو پەرست بکات
بەڵکو بە دوای کەسانی دڵسوزدا دەگەڕێن تاکو خزمەت بە گە لەکەیان بکەن و بە هوی ئەدای جوانیان پێگەی جەماوەری خویان بە هێزتر بکەن .
باشوری کوردستانیش ڕاستە خاوەن کیانێکی سیاسی سەربەخو بە خوی نیە
بەڵام خاوەن کیانێکی فیدڕاڵییە و پارلەمان و حکومەت و قەزاو دامو دەزگا کارگێڕیەکانی خوی هەیە و خزمەتێکی باشیشی کردووە بە باشوری کوردستان بەڵام بەو مانایەش نیە کە بێ کەمو کوڕی بێت
بەڵێ کەمو کوڕی زور هەن و بو ئەوەی کەمو کوڕیەکان کەم ببنەوەو ئەو بوشاێیانەی کە هەیە لە ڕوی سیاسی و کارگێڕی و ئابوری و دارایی و نادادپەروەری کاڵ ببێتەوە
پێویستە پرەنسیبی سەروەری یاسا جێگیڕ بکرێت و وڵات بەرەو شێوازی دامەرراوەیی واتەسیستماتیک پاڵ پێوە بنرێت هێدی هێدی تا کو کورسیەکانی وڵاتیشمان بە گشتی بکەونە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و ڕوڵی کەسانی هەڵپەرست و خاوەن بەرژەوەندیە تایبەتەکان لە گوڕەپانی سیاسی دا نەمێنێت کەسانی شیاو لە شوێنی گونجاو دابنرێن و جێگەیان بگرنەوە.
لە کوتاییدا زەڕورە ئاماژە بەم فەرمودەی بارزانی نەمر بکەم سومبولی ڕوحی نەتەوەی کورد/
دەڵێت/ئێمە هەمومان بە ئیتاعەت کردن بو قانون جوان دەبین ،
ئەمەش ئاماژەیە بو ئەوەی کە ئەگەر یاسا سەروەر بێت گەل وڵاتمان جوان دەبێت لە هەمو ڕۆیێکەوە.