بێكه‌س بێكه‌سی كردین

بێكه‌س بێكه‌سی كردین
له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ربگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕابردووبه‌دیاریكراوی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13/گه‌لاوێژی/1392 هه‌تاوی به‌رامبه‌ربه‌ 4/8/2018 زاینی گه‌لی كورد به‌گشتی وشیعروئه‌ده‌بی كوردی به‌تایبه‌تی توشی كه‌ڵێن وكۆستێكی گه‌وره‌ هات وئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له‌ئاسمانی ئه‌ده‌بی كوردی كوژایه‌وه‌ ئه‌وخه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ش له‌ده‌ستدانی شاعیری گه‌وره‌ی كورد مامۆستا شێركۆبێكه‌س بوو،له‌ده‌ست چونی شاعیروه‌ك ئیمپڕاتۆری ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك لێهاتوێك خه‌مێكی گه‌وره‌یه‌ له‌سامانی ئه‌ده‌بی كوردی وڕوناكبیری نه‌ته‌وه‌یی خه‌مێكی گرانه‌ له‌ناودڵی هه‌مووئه‌وینداران ونیشتمان دۆستانی كورد،هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و شاعیره‌ گه‌وره‌یه‌ی كورد نازناوی بێكه‌سی هه‌ڵگرتبووبه‌ڵام به‌له‌ده‌ستدانی هه‌موو كوردی بێكه‌س كردووكه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ ئه‌ده‌ب وشیعری كوردیه‌وه‌،مامۆستا شێركۆله‌ڕۆژی 2/ئایاری/1940 له‌گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایك بووه‌ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودارو نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رو مرۆڤ دۆست،هه‌ر له‌ته‌مه‌نی(17)ساڵیه‌وه‌ یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی(ژین)بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،به‌هۆی خه‌مخۆری بۆمیلله‌ت وگه‌ڵاڵه‌بونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی له‌ساڵی 1965 په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ ده‌كات وشانبه‌شانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌چه‌كه‌ به‌هێزه‌كه‌ی(قه‌ڵه‌م)خه‌باتی بێوچان ده‌كات،زۆرێك له‌سیاسی وڕۆشنبیرانی كورد ئه‌م شاعیره‌ به‌فریاد ڕه‌سی كورد ناوده‌به‌ن به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی چه‌كداری وبه‌ره‌نگاریدا،به‌شیعر توانیویه‌تی داكۆكی له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد بكات وخه‌باتی ئازادی خوازی ئه‌نجام بدات دژی جه‌ورو سته‌می ڕۆژگار،مامۆستاشێركۆ فاكته‌رێكی گرنگی ناساندنی ئه‌ده‌بی كوردی بووبه‌گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كانی ترو زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به‌زمانه‌ جیاجیاكان چاپ كراوه‌،ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له‌داهێنانی شیعری وئه‌ده‌بی كوردیدا له‌ڕوی فۆڕم وته‌كنیك وده‌لاله‌ت وناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه‌،هه‌رله‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌ساڵی 1971 له‌گه‌ڵ چه‌ند نوسه‌رێكی ترگروپی(ڕوانگه‌)ی دامه‌زراند،له‌ده‌رئه‌نجامدا به‌هۆی فشاری حزبی به‌عسه‌وه‌ كوردستانی به‌ره‌و تاراوگه‌ جێهێشتوه‌وكۆچێكی ناچاری وزۆره‌ملێی ئه‌نجامداوه‌،مامۆستا شێركۆ ئه‌ستێره‌یه‌كی دیارودره‌وشاوه‌ی شیعروئه‌ده‌بی كوردیه‌هه‌رگیز شوێنی ئه‌وپیاوه‌ مه‌زنه‌ پڕنابێته‌وه‌،چونكه‌ مامۆستا شێركۆیه‌كێك بوو له‌كۆڵه‌كه‌كانی پاراستنی زمان وكلتوری كوردی له‌ڕاستیدا ئیمپڕاتۆری وشه‌ بوو،سه‌رمه‌شقی شیعری هاوچه‌رخی كورده‌ گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخی وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی بوو زۆر لێهاتوو بوو له‌وازیكردن به‌وشه‌ی نه‌سته‌ق ودانسقه‌ ئه‌وه‌ش له‌شیعره‌كانی زۆر به‌ڕونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌،خاوه‌ن توانستێكی جوانی ئه‌ده‌بی بووله‌مه‌یدانی ئه‌ده‌بدا له‌لوتكه‌دا بووشیعروشاكاره‌ هونه‌ریه‌كانی سه‌روه‌تێكی نیشتمانی گه‌وره‌ن بۆئه‌به‌د نامرن وده‌مێننه‌وه‌،مامۆستا براوه‌ی خه‌ڵاتی(تۆخۆلسكی)بووكه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی سوید(ئیگڤاركالرسۆنه‌وه‌)پێی به‌خشرابوو،مامۆستا شێركۆخاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی وڕێچكه‌ی خۆی بوو شاعیرێكی نوێخوازبوو له‌ئه‌ده‌بی كوردی له‌شاخ شیعری بۆشۆڕش وپێشمه‌رگه‌ ده‌نوسی ولاوانه‌وه‌ی بۆهه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال وشه‌نگال ده‌كرد،له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ شیعره‌كانی ناخ وهه‌ست ونه‌ستی خه‌ڵك بوون دژی دادو بێدادی وناعه‌داله‌تی،تایبه‌تمه‌ندی وشیعره‌كانی مامۆستا شێركۆفره‌چه‌شنن له‌ڕوی مێژوی ونیشتیمان په‌روه‌ری وكۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌كسان خوازی،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ له‌شیعره‌كانیدا زۆربه‌ڕونی هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌یت كه‌سیاسه‌ت ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌وله‌ژێركاریگه‌ری وئه‌حداسه‌ سیاسیه‌كانی ڕۆژگاردا بووه،هه‌رله‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌شیعرێكیدا ده‌ڵێت:(ژورێك دوای چرایه‌ك و..چرایه‌ك دوای مێزێك و..مێزه‌كه‌ دوای ده‌فته‌رێك و..ده‌فته‌رێك دوای قه‌ڵه‌مێك و..قه‌ڵه‌مێك دوای ده‌ست وپه‌نجه‌و..په‌نجه‌ش داوای ئازادی كرد).مامۆستا شێركۆهه‌رله‌ده‌ست پێكی شیعریه‌وه‌ یاخی بوو له‌هه‌موو ئایین وكلتوروده‌سه‌ڵاتێك له‌پێناو نیشتمانه‌كه‌ی،هه‌ربۆیه‌ شاعیرموڵكی هیچ كه‌س ولایه‌نێك نه‌بووموڵكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك وهه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان بوو،به‌شیعرمه‌ینه‌تیه‌كانی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستانی وێناكردووه‌،هه‌رچه‌نده‌ بێكه‌س ده‌یویست له‌كوردستان وله‌ناوئازارو مه‌ینه‌تی میلله‌ته‌كه‌یدا سه‌ربنێته‌وه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:
له‌وێ مه‌مره جانی جانان‌
نه‌"با"ی ئه‌وێ تۆئه‌ناسێ و
نه‌ئاوی ئه‌وێش ئه‌زانێ
تۆله‌كام به‌فری شاخی!
له‌وێ مه‌مره‌ جانی جانان
به‌ڵام مخابن دواجار دوور له‌زێدی خۆی وله‌تاراوگه‌ دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له‌ڕۆژی 4/8/2013 بۆهه‌میشه‌ ماڵئاوایی له‌ژیان وشیعروئه‌ده‌بی كوردی كردو بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌دوای خۆی جێهێشت له‌دڵی میلله‌ت وئه‌ده‌بی كوردیدا.
تێبینی:
قه‌دری زێڕلای زێڕنگره‌،هه‌رچه‌نده‌ من شاره‌زای شیعرو ئه‌ده‌بی كوردی نیم به‌ڵام له‌خۆشه‌ویستیم بۆمامۆستا شێركۆ ئه‌وچه‌ندپه‌یڤه‌م نوسی دڵنیام له‌ئاست گه‌وره‌ی مامۆستادانیه‌ قورسه‌ بتوانی حه‌قیقه‌تی مامۆستا وێنابكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌بوو.
نوسه‌روڕۆژنامه‌نوس
‌‌
Top