(بانگەشەیی پێشوەخت هەوڵێک بۆ ڕەتکردنەوەی هەمووشتێک)

(بانگەشەیی پێشوەخت هەوڵێک بۆ ڕەتکردنەوەی هەمووشتێک)
٭تای هەڵبژاردن کاتێکی دیاری کراوی بانگەشەی هەڵبژردنەو بەپێی یاسا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان ئەو ماوەیە دیاری دەکات و ئەمە مۆدیلێکی جیهانیەو لەهەموو ئەو ووڵاتانەی کە هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن ئەم ڕۆتینیاتە یاساییە بەپێی یاسایی خۆیان جێبەجێی دەکەن

٭ئێمە کەنزیکین لەسێ دەیەی حکومڕانی پڕ گرێو گۆڵەی خۆمانداین لە قۆناغی ڕاگوزەرداین و دەمانەوێت بەرەو قۆناغی باڵایی پێگەشتنی دیموکراسی هەنگاو بنێین بەڵام هێشتازۆرمان ماوە

٭لە هەرێمی کوردستان دوای پەیدابوونی هێزی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بەتەوژمێکی ڕادیکاڵی ئیتر زۆرێک لەم ڕێکارە یاساییانەش نەک هەر کاری پێ ناکرێت بەڵکو جۆرێک سوکایەتیشی پێدەکرێت و بەیاسایەکی دواکەوتوو دادەنرێت

٭ لەهەرێمی کوردستان ئێستا مۆدێلێکی سیاسی عەجیب و سەیرمان لێ پەیدا بوە بەجۆرێک لای ئەم هێزە سیاسیە ڕادیکاڵە ئۆپۆزسیۆنیە بەردەوام تایی هەڵبژاردنەو هەرگیز بەریان نادات بەجۆرێک دۆخێکی وایان لەم زۆنە ملەوەنە خولقاندوە کەخۆشیان ناتوانن شانبدەنە بەر باری بەرپرسیاریەتی و هەرجۆرە وەرگتنێکی دەسەڵات بە قۆناغی گواستنەوە بۆ گەندەڵی و مردنی خۆیان دەبینن و هەرخەریکی هات و هاورای ناڕاستن

٭ئەگەر هێزگەلێک بەبەردەامی لە تایی هەڵبژاردندابن و نەفەسێک بۆ گفتوگۆو حیوار نەهێڵنەوە بێگومان هەمیشە لە هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردندان و زمانی لۆژیک تەحەکومیان پێوە ناکات و خاڵی هاوبەش و گفتووگۆ لەپەراوێزدا دادەنێن ئامادەیی گفتوگۆو کاری هاوبەش نین

٭ئەرکی داواکاری گشتی و کۆمسیۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان و وەزارەتی ڕۆشنبیرییە ڕێکارە یاساییەکان دژی هەموو ئەو هێزو لایەنە سیاسی و میدیایانە بگرنەبەر کە بەم ڕەووتی هەمیشە دۆخی هەڵبژاردن و بانگەشەیی پێشوەختە میزاجی هاووڵاتیان تێک دەدەن بەجۆرێک بەشداری هەڵبژاردن و پرۆسەی بوونیادنانی سیاسی بەبارێکی قورس لەسەر خۆیان دەزانن لەکاتێکدا مافێکی یاساکردەو دەبێت مومارەسەیی بکەین

٭بانگەشەی پێشوەخت بۆ ناشرینی کردنی هەموو شتێکە بۆ ڕەتکردنەوەی هەموو شتێکە بۆ ڕەش بینینی هەموو شتێکە تا بەجۆرێک بازنەی ناڕەزایی و ڕق فراوان بکەن هەموو ئەوەی کەخۆیان دەیانەوێت لەکاتی هەڵبژاردندا بەسەر هاووڵاتیاندا بیسەپێنن و بیکەن بەڕاستی
وەزیری ڕاگەیاندنی کابینەکەی (وونستون چەرچڵ)دەڵێت(بۆئەوەی گۆمەڵگە ئاراستە بکەیت بەو شێوەیەی کەخۆت ئامانجتە پێشتر تۆوی ڕق و کینە لای هاووڵایتان دروستبکە) تا لەکاتی هەڵمەتی تۆدا دژ بەوەی ڕقت لەلای هاووڵاتیان پێ دروست کردوە هەموو ئەوەی تۆ دەتەوێت بەوشێوەیە ئاراستەبن و بجوڵێنەوە
ئەمەیە ئامانجی هەڵمەتی هەمیشەیی و پێشوەختی هەڵبژاردنەکان

ڕێبین ڕەحیم
Top