ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەوەی كە لە سەر دەستی سەرۆك بارزانیی سەركەوتنی بەدەستهێنا جگە لەوەی تاج و تەختی داگیركەرانی هەژاند لە هەمانكاتیشدا شوناسنامەی كەركووكی كوردستانی نوێكردەوە و ویستی گەلی كوردستانی بۆ بوون بە خاوەن كیانی سەربەخۆیی بە هەموو جیهان گەیاند .لە دوای خیانتكارییەكەی 16ی ئۆكتۆبەری2017، هۆكاری لەدەستدانی كەركووك و ناوچەكانی دیكەیان خستە ئەستۆی گشتپرسی، بێ ئەوەی ئاوڕێك لە رابردووی نزیك بدەنەوە، كە چەندین كاری نادەستووری و نایاسایی دژ بە گەلی كورد ئەنجامدرا، كە ئەو ساتە هیچ بیرۆكەی گشتپرسی وا بەزەقی لە ئارادا نەبوو، ئەی ئەوكات هۆكارەكەی چی بوو؟ ئایا هۆكارەكەی ئەوانە نەبوون كە داوای بڕینی قوتی هاووڵاتییانی كوردستانیان لە بەغدا كرد؟ ئایا هۆكارەكەی ئەوە نەبوو كە ویستیان هەرێمی كوردستان كە بە گوێرەی دەستوور و یاسا و خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە قارەمانەكان، بوونی هەیە؟ دوای خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر و رادەستكردنی كەركووك ئەم فرمێسكە تیمساحیە بۆچییە بە تایبەتی ئەوانەی بوونە كەوا سووری بەر لەشكر و چاوساغیان، ئێستا دەتانەوێت بەو میللەتە بڵێن كە گشتپرسی هۆكار بوو، لەو باوەڕەدان میللەت ساویلكە بێت، ئەگەر بەو شێوەیە لە میللەت گەیشتوون ئەوە هەڵەن چونكە ئەوانەی دەنگیان بۆ سەربەخۆییدا رۆڵەی بەوەفا و تێكۆشەری ئەم میللەتەن كە ئێوە ناتوانن چەواشەیان بكەن.ریفراندۆمی سەربەخۆیی هۆكار بوو، كە دۆزی كورد جارێكی دیكە ببێتەوە سەردێڕی سەرەكی راگەیاندن و ئەجێندای زلهێزەكان، بەڵێ گشتپرسی هۆكار بوو كە كورد دووپاتی ئەوەی كردەوە، كە خاوەن بڕیاری خۆیەتی و كەسی تر ئەو مافەی نییە لە بری كورد بڕیار بدات، بەڵێ سەرۆك بارزانی سەركردایەتی ئەو پرۆسە مێژووییەی كرد و سەری بۆ كەس دانەنەواند كە هەردەم سەربەرزە، بەڵێ سەرۆك بارزانی خەبات و تێكۆشانی بۆ سەربەخۆیی كوردستانە و تەنیا سەری بۆ ئەو شەهیدانەی لەپێناو سەربەخۆیی كوردستان گیانیان بەختكرد و بۆ جیهانیان سەلماند كە كورد خاوەنی بڕیاری خۆیەتی لە پێناو كرامەت و ئازادی و پاراستنی شكۆ و نیشتیمان و مێژوویی دەیان ساڵەی نەتەوەیەك هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە پێشكەوتنی باشی بە خۆیەوە بینیوە و، حكوومەتی عێراقیش هەوڵی نەهێشتنی ئەو دەستكەوتانە دەدات، چونكە كاتێك خەڵكی عێراق سەردانی هەرێمی دەكرد، گلەییان لە حكوومەتی عێراق دەكرد كە بۆچی وەكوو هەولێر خزمەتی ئەوان ناكرێت.خاڵی سەرەكیی سەركەوتنی گەلی كورد، یەكڕیزیی لایەنەكانە، چونكە لە هەرێمی كوردستان لایەنەكان یەك نین، بۆیە ئەوانیش سوودیان لەو ناتەباییەی كورد وەرگرتووە، بەڵام ئەگەر ئێمە یەكهەڵوێست باین، نەدەگەییشتینە ئەو رۆژە. ئەو هەلومەرجەی عێراق پێدا تێپەڕ دەبێت، پاش هەڵبژاردنەكانی 12 مانگی 5، گۆڕانكاریی بەسەر باردۆخی عێراقدا هێناوە، ئەو وڵاتە بە قۆناغێكی مەترسیداردا دەڕوات، بە تایبەتی كە نێو ماڵی شیعە وەك جاران نەماوە و دووبەرەكی كەوتووەتە نێوانیان، هەروەها پاش ساڵی 2014 تەوافوق، تەوازن و شەراكەت لە عێراقدا نەماوە، بۆیە عێراق بە قۆناغێكی مەترسیداردا دەڕوات، ئەگەر حكوومەتی داهاتوویش لە ماوەیەكی نزیكدا پێك نەهێنرێت، رەوش خراپتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی دەبێت حكوومەتی دابێ، حكوومەتی هەموو پێكهاتەكان بێت و بە یەك چاو سەیری هەموو تاكێك بكات، ئەگەرنا بارودۆخەكە خراپتریش دەبێت.دیارترین ئەو پێشڵكاریانەش گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان و ئینجا پیلانگێری 16 ی ئۆكتۆبەر و هەوڵی كۆتایی هێنان بە قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان بوو كە گەلی كورد وهێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانیی ئەو پیلانگێرییە شكستی پێهێنرا.. ..ئیرادەمان بەهێزە و بۆیە بە سەربلًندببەوە دەگەبن لە ماف و ئامانجە گەورەكەمان..مادام بە ئیرادەی پۆڵایینمان و خەباتی بێ وچانمان گەیشتن بە ئۆتۆنۆمی و پەرلەمان و حكومەت و فیدراڵی و دواتریش گەورەترین سەركەوتن "بەڵی" بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ،بەدڵنییاییەوە ئاسۆی مان روون بۆ گەیشتن بە دەوڵەتی كوردستان ..دەسەڵاتدارانی بەغدا باش دەزانن كە بۆ چیی گەلی كورد روویان لە مافی بریاردان لە سەر ئایندەی خۆیان كرد .بۆیە ئەوان باش دەزانن كەئەگەر ئەمجارەیان ئینكاری لە جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی گەلی كورد بكات ئەو كاتە كارتی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .ریفراندۆمی سەربەخۆیی ،جوانترین شێوازی شەڕی دیموكراسییە لە سیستەمی دیموكراسیدا، یەكێكە لە شێوازەكانی دیموكراسیی راستەوخۆ بۆ بەشداریكردنی هاووڵاتییان لە سەپاندنی بڕیاری سیاسیی تایبەت بە خۆیان، كەواتە بڕیاری خەڵكە، دەرفەتی ئەوە بۆ گەل دەڕەخسێنێت كە دەنگ بدات لەسەر بابەتێك بە رازی بوون یان رەتكردنەوەی. بۆ نموونە: وەرگرتنی رای خەڵك لەسەر هەمواركردنی دەستووری وڵات یان چوونە ناو رێكخراوێكی نێودەوڵەتی یان جیابوونەوە و دروستكردنی دەوڵەتێكی نوێ. ریفراندۆم زیاتر لەو وڵاتانە ئەنجام دەدرێت كە بە تەنگژەدا تێپەڕ دەبن بۆ بەشداری پێكردنی هاووڵاتییان و وەرگرتنی بۆچوونیان لەسەر بڕیارێكی گرنگ و چارەنووسساز. لە 2003وە تا 25/9/2017، حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی داوە كە لەرێی گفتوگۆی دۆستانە لەگەڵ حكوومەتی عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعسی سەدام حوسێندا، مافەكانی گەلی كورد و كوردستانییان بەئەنجام بگەیەنێت، بەڵام وەك سەرۆك بارزانی ئاماژەی پێ دەكات، لە بەغدای 2003 بەدواوە تەنیا دەموچاوەكان گۆڕاون، بەڵام عەقڵیەتی سەركردەكان هەروەك خۆیەتی و بگرە توندتر بوونە.لە سەرئەنجامدا ریفراندۆم بۆیە دەرهاویشتەی ئەو عەقڵیەتەی كە لە بەغدا حوكم دەكات، بە ناچاری بڕیاری لەسەر درا لەلایەن سەركردایەتیی كوردەوە. هەرچەندە ریفراندۆمی سەربەخۆیی پرسێكی دیموكراسییانەیە، بەڵام وڵاتە دیمكراتخوازەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ پشتگیرییان نەكرد، بۆیە من لەو باوەڕەدام كە ئەم پشتگوێ خستنەی پرۆسەی ریفراندۆم لەلایەن دیمكراتخوازەكانەوە دەبێتە پرسیار و یەخەیان دەگرێتەوە.یەكێك لە جوانترین دەرهاویشتەی راپرسیی لە كوردستان بەشداریكردنی زۆرینەی پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی كوردستان بوو، چونكە خەڵكانێكی كورتبین گرەویان لەسەر بەشدارنەكردنی پێكهاتەكانی كوردستانیان دەكرد بە تایبەت لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان. زۆربەی ئەو شوێنانەی كە پێكهاتەكان لێ دەژین هەر لە زومار، شنگال، دەشتی نەینەوا، كەركووك و خانەقین كە زۆربەی پێكهاتەی نەتەوەی عەرەب، توركمان، كلدان، ئاشوور، سریان هەروەها پێكهاتەی ئاینی وەك كرستیان، ئێزیدی، كاكەیی وجوو.. هتد، بەشداربوونیان سەرووی 80% بووە . بۆیە دەبێ بەغدا ئەو راستییە بزانێ كە تا دێت دەرفەتەكان لە بەردەمیان كەمتر دەبێ و ئەگەر ئەمجارەشیان وەك چەند ساڵی رابردوو كات بەفیرۆ بدرێ بۆ جێبەجێكردنی مافەكانی كورد ئەوسا هیچ بژاردەیەك جگە لە راگەیاندنی سەربەخۆیی لە بەردەم میللەتی كورد نامێنێتەوە .