سەرۆك بارزانیی رووبەرووی هەموو سەختی ومەترسییەكان بۆتەوە لەپێناو سەربڵندی كوردوكوردستان
August 1, 2018
وتار و بیروڕا
گشت هەوڵە بەردوامە كانی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانیی لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەی رابردوو لە رووی پێشمەرگایەتی ،سیاسی و دیپلۆماسییەوە لە پێناو ئەوە بوو تا گەلی كورد لە ژێر دەستی و پاشكۆی رزگاری بێ و ببێتە خاوەنی شكۆ و شانازیی خۆی وەك باقی گەلانی ناوچەكە و جیهان . بۆیە رووبەرووی هەموو هەرٍەشە ومەترسیییەكان بۆوە تا سەربڵند بژین و خۆمان بۆ دوژمنان و داگیركەران نەچمێنینەوە .ئێستا هەمووان دەبێت شانازی بە ریفراندۆمەكەی سەرۆك مەسعود بارزانی بكەین، كە لە 25-9-2017 ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی مانەوە لەگەڵ عێراق یان نەخیر ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا نزیكەی%93 دەنگی "بەڵێی" بەدەستهێناو بۆ كورد بوو بە تاپۆی رەش، چونكە پێداگری بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ئەو راپرسیە لەكاتێكدا بوو، كە شاری كەركووك و ناوچە كوردستنییەكانیش لەژێر دەستەڵاتی حكوومەتی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە دابوون، بەرلەوەی دەستی رەشی نەیاران بەو ناوچانە بگاتەوەو داگیر بكرێن، توانرا بۆ تا هەتایە ئەو ناوچانە بخرێنە نەخشەیەك، كە هەموو جیهان دان بە كوردبوونیان دابنێت و لەهەر دەرفەتێكی گونجاودا بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، تازە راگواستن و بەعەڕەب كردنی ئەو ناوچە كوردستانیانە بۆ عەڕبە شۆڤێنییەكان بێ بەهایە.بە هۆی ئەو بیروباوەرەی پتەوەی پارتیی وەك قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان و سەرۆك بارزانیی وەك ئاڵاهەڵگری كۆماری كوردستان و هەڵگری میراتی گشت شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی كوردستان ، ئەو رێبازە هەر لە سەرٍەتایی هاتنە نێو مەیدانی كوردایەتیی و كۆڵنەدانەوە تا بە ئەمرٍۆ سەرٍەرای گشت پیلان گێری و كودەتایی نێوخۆیی و خیانەتكاری خیانەتكاران و لە ناخۆشترین دۆخەكاندا ئامادە نەبووە سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد وكوردستان بكات و بۆ ساتێك لە خەبات و تێكۆشان پاشگەز بێتەوە ..ئەم هەڵوێست و خۆراگرییی و پێداگرییەی پارتیی و بارزانیی وایكردووە كە هەموو كاتێ ئەو رێبازە خاوەن پێگەی بەهێز بێ و ژمارەیەكی بەهێز و قورس بێ لە هاوكێشە سیاسی و دیپلۆماسییەكاندا و هەمیشە دۆست و دوژمنان حیسابی تایبەتی بۆ بكەن .یادكردنەوەی سالیادی ھەلگیرساندنی شۆرشی گولان دەبینین لە ئامانجە گرنگ و ستراتیژیەكانی شۆرشەكە نزیك بوینەوەو ھەنگاوی مەزن نێنراون بۆ دیاریكردنی ئایندەی گەلی كوردستان كە دیارترینیان ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو كە زۆرینەی كوردستانیان بە بەلێ دەنگیان بۆ دا بەلام بەداخەوە خیانەتەكەی ١٦ـی ئۆكتۆبەر كەلێنێكی گەورەی لەبەردەم خواستی زۆرینەی خەلكی كوردستان دروستكرد كە بۆ ھەتا ھەتایەش بووە سەنەدێكی نەتەوەیی لەبەرامبەر ھەموو دونیا كە دەریخست گەلی كوردستان سەربەخۆیی دەوێت كە گەورەیی و شانازیەكی مێژووی بوو بۆ ئەوانەی رۆلیان ھەبوو لە پرسەیەدا بەلام ئەوەی لە ھەمووشی گرنگتر ھەلگیرسێنەرانی شۆرشی ئەیلول و گولان و رێبەرانی پرۆسەی ریفراندۆم لە كوردستان وەك مەرجەعی سیاسی و نەتەوەیی گەلی كوردستان ماینەوە بوینە تاكە ئومێد و ھیوای گەلی كوردستان بۆیەش خەلكی كوردستان بەو پەری وەفاداریەوە چوونە سەر سندوقی دەنگدان بە دەنگەكانیان پێناسەی سەنگ و شكۆی پارتیان كرد و وەلامی دژە پارتیەكانیان دایەوەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو و خەبات و باكگراوندو پاشخانی سیاسی و ئاشتیخوازانەی بنەماڵەی بارزانی لە كوردستاندا، دەبینین دەیان نموونە و هەنگاوی چاكسازی و ئاشتی لەسەر دەستی ئەم بنەماڵەیە هاوێژراون، بۆ بنیادنانی ئاشتی و پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و رێزگرتن لە هاووڵاتی، لەسەر بنەمای مرۆڤ بوون نەك لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان ئایینی. هەر بۆیە پێموایە ئەم پاشخان و رابردووە و ئەو ژینگە دەروونیە، وایكردووە كەسێكی ئاشتیخوازو مرۆڤ دۆستی وەك بەڕێز مەسعود بارزانی بێتە بەرهەم. بارزانی وەك رابەر و كەسایەتیەكی دیار و كاریگەر لە دروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەیر دەكرێت . بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتیو دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی بەخشراوە، گرنگترینیان خەڵاتی نۆبلی ئاشتی و خەڵاتی پەیمانی باكوری ئەتلەنتیكە. لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها بارزانی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كوردو عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن. ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. خوا نەخواستە ئەگەر شەڕێكی دیكە لەسەر كورد فەرز بكرێت، ئەوا بڕیارەكانی بارزانی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەشلەژێنێ، لەبەر ئەوەی زۆربەی گەلی كورد بە رابەر و سەرۆك و مەرجەعی خۆیانی دەزانن، هەر بارزانی بوو رێگری كرد لە سەرهەڵدانی شەڕی براكوژی لە رۆژئاوای كوردستان و هەموو هێز و لایەنە سیاسیەكانی لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆكردنەوەو رێكەوتنی پێ ئیمزا كردن، هەموویان لەژێر یەك چەتر كۆكردەوە، كە ئەویش دەستەی باڵای كورد یە. هەر ئەو پشتگیری و گەورە سەیركردنی گەلی كوردیشە بۆ بارزانی سەنگ و پێگەی كوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رۆژ بەرۆژ بەهێزتر و كاریگەرتر دەكات. ئەمە وای لە وڵاتانی زلهێزی جیهانی دەكات، بە شێوەیەكی فەرمی بارزانی داوەتی وڵاتەكانیان بكەن و فەرشی سووری بۆ رابخەن و وەك سەرۆك دەوڵەتێكی خاوەن پێگە، پێشوازی و حیسابی تایبەتی بۆ بكەن.هەر سەرۆك بارزانیی توانی گەورەترین سەركەوتنی مێژوویی بەئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا . هەر سەرۆك بارزانیی بوو توانیی رێگری بە سوپای داگیركەران بگرێ و لە پردێ و سحێلا و مەحموودیە گەورەترین پیلانگێری لە دژی گەلی كوردی تێكشكاند ..