ئەنفال زامێکی ساڕێژنەبوو !

ئەنفال زامێکی ساڕێژنەبوو !
لەیادی 35ساڵەی ئەنفالی بارزانیەکان دا سەری ڕێزونەوازش بۆسەرجەم شەهیدانی کوردوکوردستان دادەنوێنم وسەرەخۆشی له بنەماڵەی سەربەرزیان دەکەم
ئەنفال پڕۆسەیەکی گشتگیری بەرنامەبۆداڕێژراوبوولەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیستی عێرا وسەرانی حزبی بەعسی عێڕاقی کەبەچەندقۆناغێک تەسفیروتەهجیری ناوچەجیاجیانی کوردستانی گرتەوە لەخانەقینەوەتاکوزاخۆ وئیستغلال کردنی چەندئایەتێک لەسوڕەتی ئەنفال لە قوڕئانی پیرۆز وشەرعیەت دان بەئەنجامدانی ئەوتاوانە قێزەوەن ولەبیرنەکراوە لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆشدا هەشت هەزاربارزانی ئەنفال کردکەڕەقەمی تاوانەگەورەکانی بەرامبەربەکوردگەورەترکردبەبەرچاوی جیهان بەتایبەت ئەوانەی لافی دیموکراسیان لێ دەداوبەناوی ئازادی مرۆڤ ومافی مروڤ کەچی بێ هەڵوێست وبێ دەنگ بوون لەهەمبەرتاوانێکی نامرۆڤانە کەبۆیەکەم جارە دەوڵەتێک هاوڵاتیانی بەوشێوازەنامرۆڤانەیە لەناوببات
لەدوای ڕووخانی ڕژێم بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان ئومێدی زۆریان
هەڵچنی بوو بەوەی لەحاڵەتی نەمانی فاشیستەکان لەعێڕاق ئیدی خەونی له مێژینەیان کەدەوڵەتی کوردستانە بنیات دەنرێت وبۆهەتاهەتایەلەژێرسایەوسێبەری شەهیدەکانیان دەحەسێنەوە کەچی ڕۆژلەدوای ڕۆژوکابینەلەدوای کابینەی حکومەتی بەغداد دژایەتی خواستی لەمێژینە ی گەلەکەمان دەکەن ڕۆژێک بەبڕینی قوت وبژێوی هاونیشتمانیانی کوردستان ڕۆژێک هێرش کردنه سەرخاکی کوردستان وهەڵپەساردن وجێ بەجێ نەکردنی بڕگەیەکی بچووک لەمادەکانی دەستوری عێڕاق تایبەت بەگەلی کورد
دابین نەکردنی موستەلزەماتی پێشمەرگه بەتایبەت پێنەدان ونەناردنی مووچەی پێشمەرگە وناونەهێنانی پێشمەرگەلەتەک سوپای عێراق لەلایەن عەبادی لەکاتی بەستنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بەسەرکەوتن لەشەڕی دژبەتیرۆرستانی داعش وقەرەبوونەکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال وشوێن بزرەکان ئەمانەچەندین وچەندین پێشێڵ کردنی ماف وئیمتیازاتی تری تایبەت بەگەلی کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێت کەئەوعێراقەی هەیەلەبنەڕه تەوەفاشیلەولەدروست بوونیشی ڕەچاوی پێکهاتەی گەورەی کوردنەکراوەکەگشت تەرکیبەکەکانی نەتەوەی بوونی جیاوڕەنگ وزمانی دایکی خۆیەتی بۆیەحەق وانیە جیهان وڕایی گشتی چیتردەوری بینەرببینن وسیناریۆلەدوای سیناریۆدروست نەکەن فێڵ لەخۆیان وگەلی کوردنەکەن بەوەی بڵێن هه رێمی کوردستان مان بەبەهێزی دەوێت لەچوارچێوەوسیاقی عێراق گەرعێراقی بەهێزوکوردستانی بەهێزتان دەوێت ئەبێ دووسنورودوودەوڵەت ودوودراوسێ زامنی ساڕێژکردنی زامی ئەنفالەکان وخانەوادەکانیانە ئیتربەسەکات کوشتن سارێژنەکردنی برینی ئەنفالەکان بەبیانووی یەک پارچەی عێراق
Top