(بەرەنگاربوونەوەی داعشی نێوخۆیی)

(بەرەنگاربوونەوەی داعشی نێوخۆیی)
٭سەرەتایی جەنگی دژی داعش بوو لێرەو لەوێ شانەنوستوەکانی فیکری کوشتن و توون ئاژۆیی دەستیان بە جموجوڵکردو هەندێکیشیان خۆیان گەیاندە نێو داعش و هەندێکیش دەستگیرکران

٭ ئەم فیکرە توندئاژوانە پەلاماردانی کوردستانیان لەلایەن داعشەوە بە دەرفەتزانی ودەستیان بەهەندێک چالاکی کرد وە ئەمە سەرەتای زەنگێکی هوشیار کەرەوەبوو بۆ هەموان کەهێشتا ئیسلامی سیاسی مشتی لەتێکدانی ڕەوشی ئارامی ووڵات گرتوەو دەیەوێت ووێرانمان بکات
٭هەرێمی کوردستان لە نزیک دوو دەیەی ڕابردوو چەند جارێک تووشی جەنگی فیکری توندڕۆیی ئیسلامی سیاسی بوەتەوەو لەپێناو ئارامی ووڵات و ئاسایشی ژیانی تێکڕای هاونیشتیمانیان باجی زۆری داوەو هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی ڕۆحیەتی پلورالیزمی ئاینی و کلتوری پێکەوەژیانی ئاینی وپاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی داوە بۆیە بێگومان لەسەر هەمان هەنگاوو ڕەوت بەردەوام دەبێت و هەنگاوی تۆکمەتریش لەپێشن دەگیرێنە بەر
٭کورد بدرێژای مێژوو گرفتی فیکری و ئاینی نەبوەو نیە بەڵکو گرفتی هەرە سەرەکی ئێمە دۆزی نەتەوەیمانە کە زەمەنێکە خەبات و خوێنی لەپێناودا دەبەخشین کەواتە ئیسلامی سیاسی بەمەبەست هەناردەی کۆمەڵگەی ئێمە کراوەو ئامانجی سیاسی لەپشتە
٭ڕووداوی پەلاماردانی چەن ڕۆژی ڕابردوو پارێزگاری هەوولێر دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە دوای بردنەوەی جەنگی جەبهەیی لەگەڵ داعشی ئیتر کاتی ڕووبەرڕووبوونەوەی هەموو ئەوانەیە کە بەفیکری داعشیەوە لەبەرگی دیکەدا خۆیان حەشارداوەوخەریکی تێکدانی ئارامی ووڵاتن

٭پاراستنی ئاسایشی کوردستان و ژیانی هاووڵاتیان و ئارامی گشتی لەپێش هەموو شتێکەوەیەو دەبێت هەموو ڕێکارە یاساییەکان دژی داعشە نوستوەکان و هاوفیکرەکانیان بگیرێتە بەرەر وهەرهێزێکی سیاسی یاخود کەس ولایەنێک پشتگیری ئەمانەی کرد بەپێی یاسای وەڵامیان بدرێتەوەو مامەڵیان لەگەڵ بکرێت
٭کەواتە بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ شتێک و خاتری کەس گرتن کات کاتی بەرەنگاربوونەوەیی فیکرە داعشیەکانی نێوخەیەو ئەم بەرەنگاربوونەوەیەش پێوویست بەهەوڵ و ماندوو بوونی هەموو ناوەندە ئاینی و فیکری و زانستیەکان هەیە تابتوانین لەڕیشەوە فیکری توندڕۆیی لەبن بکێشین کۆتاییان پێبهێنین
Top