گفتوگۆیەکی هێمنانە
July 31, 2018
وتار و بیروڕا
ئاسۆ ئەڵمانی: کاک ئاسۆ تۆ باسی چی دەکەی! لە کەرکوک هەر رۆژێکمان مردنێکە.
ئاسۆ مامەند: کاک ئاسۆ تۆ ئاگات لەوە نییە یەکەم رۆژ کە بەرپرسەکانی حەشدی شەعبیم دەعوەت کردن، چەند سوپاسگوزار بوون و چەندیان رێز گرتم.
ئاسۆ ئەڵمانی: کاک ئاسۆ منیش لەوێ بووم، خواردنێکی عەرەبی جوانت بۆ ساز کردبوون.
ئاسۆ مامەند: چییە کاک ئاسۆ تۆش بوویتە پارتی؟!
ئاسۆ ئەڵمانی: نەخێر کاک ئاسۆ، پارتی بوون لە منی کەرکوک فرۆش ناوەشێتەوە.
ئاسۆ مامەند: باشە، وامزانی تۆش بوویتە پارتی.
ئاڵا تاڵەبانی: کەرکوک شارێکی عێراقییە و گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان.
ئاڵا ئەسەدی: بڕیار دراوە ئەوان معاشی ناوچەی سڵمانی و دەوروبەری دەنێرن، ئەوان ئەوڕۆ سوپاسی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، کە نەیانویستووە رووبەڕووی سوپای عێراق و حەشد ببنەوە،
حەمەسوور دووشیوانی: هیچ کاتێک کەرکوک هێندەی ئێستا ئارام نەبووە.
محەمەد عوسمان: بە بەغدامان گوتووە چیتر ئەو داگیرکاریە قبوڵ ناکەین و ناتوانی چیتر گەنجانی کەرکوک رابگرین.