هزری توند ئاژوو وەک مەترسی و هەڕەشەیێک بو سەر ئاسایشی نیشتیمانی و ڕێکارە سەرەکیەکان بۆ ڕوبڕوبونەوەی

هزری توند ئاژوو وەک مەترسی و هەڕەشەیێک بو سەر ئاسایشی نیشتیمانی و ڕێکارە سەرەکیەکان بۆ ڕوبڕوبونەوەی
سیستمە سیاسیەکانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە سەرەتای دامەزراندنیان هەتاکۆ ئەمڕۆ لە سەر بنەمای دیکتاتوریزم و توتالیتاریزم حوکمڕانیان کردووە وە لە دەرەنجامی ئەم چەشنە بیرکردنەوی سیاسی تیروریزم بە هەمو شێوازەکانیەوە ته شەنەی کردووە و بوەتە هوی ناجێگیری ونا نارامی و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی و ئاشتی کومەڵایەتی دەڤەرەکەی دابوشیوە.

ڕوژهەڵای ناڤین شوێنێکی فرە زمان و کلتورو و نەتەوەو ئایینەکانە بە هۆی نه بونی ئەقڵیەتێکی سیاسی کە تەعبیر لە پێکەوە ژیانی سیاسیانە و ئاشتیانە بکات لە نێو ئەم ڕەنگاو ڕەنگیەی کە لە ناوچەکەدا بونی هەیە

گەلانی ناوجەکە دوچاری ماڵوێرانی و نەهامەتی و چەرمەسەری زور بونەتەوە و لە ئاکامی زاڵبونی ئەقڵیەتلکی لەم جورەش باجێکی یەکجار زوریان داوە لە ڕۆی مادی ، مەعنەوی،مرویی.

هەوڵدان بو تواندنەوەی کەمە نەتەوە و ئایین و زمانەکان لە نێو قەلەمڕەوی دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان ئەمە ستڕاتیژیەتێکە لە مێژە ئەو دەوڵەتانە پەیڕەوی لێ دەکەن بە مەبەستی سڕینەوەی ناسنامەیان لەم ناوچەیەدا

هەر بویەش دەبینین کوشتن ، بڕین ،خوێن ڕشتنی بەردەوام ،وێرانکاری بە درێژی قوناغەکان یەخەی گەلانی بێ تاوانی بەرنەداوە تاکو حاڵی حازر

بویە جوگرافیای سیاسی ڕوژهەڵاتی ناوڕاست بە جوگرافیایێکی فەوزەوی و پڕ لە ئاشوب ناو دەبرێت

چونکە هیچ کات ئەم دەڤەرە هێمنی و ئارامی بە خویەوە نەبینوە و ئاسانیش نیە و نابێت گەلانی سڤیلی ڕوژهەڵاتی ناواڕاست ئەم دۆخە ناهەموارە تێپەڕێنن و لە ڕۆحیەتی شەڕانگێزی دیکتاتوریزم ،توتالیتارزم وە تیرورزیم ڕزگاریان بێت
ئەمەیان پڕوسەیێکی زەمەنی درێژ خایەنە و دەبێ بە پڕوسەکەدا تێپەڕێ ناوچەکە لە هەمو ڕویلکەوە.

لەکوتایی وتەکانم دا دەڵێم بە داخەوە هەرێمی کوردستانیش دەورە دراوە بە کلتورێکی سیاسی لەم چەشنە وەک بەشێک لە جوگرافیای ناوجەکە و بەردەوام هەڕەشە و مەترسی دەوڵەتە سەردەستە ڕەگەزپەرستەکان و تیرورزمی نێودەوڵەتی لە سەرە و پێویستە بە هەند وەزگرین هەمیە ئەم مەترسیانە و گشت هەوڵێک بخەینە گەڕ و ئەم ڕێکارانە بگرینە بەر واتە بڵاوکردنەوەی کلتوری پێکەوە ژیانی سیاسیانە و ئاشتیانە لە ڕێگەی حزبە سیاسیەکان ،دامەزڕاوەکانی کومەڵگای مەدەنی،سەندیکاکان، نوسەران ،ماموستایانی زانکو،وەزاڕەتی پەروەردە.وەزاڕەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
.ڕاگەیاندن
بینراو ،بیسراو ،نوسراو ،ئەلکتڕونی کە وەک یەک تیم لە چوارچێوەی شێوازێکی سیستماتیکی دا واتە دامەزڕاوەیی دا کە تەنها ئامانج لێی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گشتی هەرێمی کوردستان بلت و کورد گوتەنیش ماسی هەر کات لە ئاو بگری تازەیە و ئەمڕۆش دەست پێ بکرێت لە سبەی باشترە .
Top