گەلی كورد هەمیشە خاوەن ئیرادەیەكی بەهێز و دۆزێكی رەوایە بۆیە ناچەمێتەوە دەگات بە ئامانجە گەورەكە..بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان وەستاونەتەوە هیچ كاتێك چاویان هەڵنایەت و ناتوانن تەحەمولی ئەو سەروەریانەی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە بەڕاستی حەیدرە عەبادی زوو تر دەیوت دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆسنورەكانی پێش 2014 ، لەم دواییانە دەلێت كوردستان لەنەوەدوو یەكەوە بڕیاریداوە كە جیابێتەوە لەعێراق، بەڕاستی ئەگەر ئەمە بیری لێبكەیتەوە ئەگەر ئەم پرۆگرامەی ئەوان هەیانە بەسپۆنسەری وڵاتانی دەورو بەر و ئەوانەی كە پاڵپشتی ئەم جۆرە بابەتانە دەكەن، پێم وایە ئەمانە هەرزەكاری سیاسیین، ئەو كوێخانەی كە لەم ناوچەی ئێمەدا هەن كەبوونە هۆكاری لەدەست دانی خاكی پیرۆزی كوردستانم لەسەر ئەم ریتمە برۆن سلێمانیش دەبێت ناوچەیەك لە ناوچە دابڕێنراوەكان، بەبڕوای من ئەمە كارێكی باش نابێت و بۆیان ناچێتە سەر ئەگەر بۆیان بچێتە سەر عەبادی دەستكەوتەكانی راپەرینیش دەخاتە ژێرپرسیارەوە عەینی شت دەمان لكێنێتەوە بەعێراق. گەلی كورد ئەو نەتەوەیە كە بە دریژایی میژوولە ژێر ئەشكەنجەو زوڵم و زۆرداری و داگیركەرانی شۆڤێنیەكانی عێراق بووە، لە مەلیك فەیسەڵەوە گە لە چەوساوە كەمان خوێن ئەڕیژێ تائێستا كوڵماننەدا لەخەباتی چەكداری و سیاسی و سڤیل ، هەرگیز پەشیمان نەبووین لەوشۆڕشانەی كە كردمان ئەگەر لەزەمەنێكی دیارییكراویشدا شكستمان هێنابێت شكستەكان جورئەتی دوژمنە كان نەبوون بەڵكو ڕەنگە هەندێك كات خۆمان خەڵكە زاتییە كەی خومان بە هۆی ناتەبابوونی هەڵوێست زەرەری لە شۆڕشە كان دابێت، گەلی كورد بە گشتیی هەمیشە وافێر كراوە نەژین بۆ ئەوەی بمرین، بەڵكوم بمرین بۆئەوەی ژیانێكی شكۆمە ندانە ژیانێكی سەركەوتوانە بژی، لەو پێناوەشدا هەرچیەك كە كردومانە لە ڕابردوو لەو پەڕی شانازیەوەیە لە ئیستادا هە وڵ ئەدەین بۆئەوەی لە ئایندەیشدا بەردەوام بین، هەتاكو خاڵ بەخاڵ و یەك بەیەك مافە یاسایە كانمان بە دە ست دەهێنین، گەلی كورد تاكە ئامانجی لەخەباتكردن بۆبەرجەستە بوونی مافەكانی خۆی نەبووە، بەڵكو ئەو پێكهاتەو نەتەوە جیاوازانەی كە لە گەڵی ئێمە بوون، هەم بەشداربوون لە شۆرش هەم بەشداربوون لە سەروەرییەكانی شۆرش و لە دەسكەوتەكانی كوردستان، لە بەرپرسیاریەتی ناحكومڕانیەتیمان، بۆیەپێمان وایە گەلی كورد كەئێستە بەتایبەت لە شە ڕی داعشدا هەموودو نیا بۆی سەلمێنرا كە كوردەكان چە ند شۆڕشگێڕن،لەگەڵ ئەوەی خیانەت لە دۆزی كورد كرا بەڵام دەبێ ئەو راستییە باش بزانن كە دوای هەر نسكۆیەك هەستانەوەی بەهێزتر و سەركەوتوو تر دەبینین لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەماندا، ئێستە كاتی هەستانەوەیە، هەستانەوەیەك نێوماڵمان رێكخا و وێكڕا بەسەر هەموو ئاستەنگەكاندا رەتبین. ئەمە بە خۆگڤكردنەوە و هەڵچوون نابێ، بە سەركردایەتیی كاریزمای گەلەكەمان و ناوچەكە دەبێت، كە سەرۆك بارزانییە، كورد تا زۆر ساڵی دیكەش بێ كەسایەتیی كاریگەر و كاریزمی ئەو ناتوانێت لە نێوەندی سیاسیی و هەرێمیدا ژمارەیەكی مەزن و خاوەن پایە بێت.دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان باش دەزانن كە ئەو كەسایەتیەی كە دەیان ساڵە ئاڵایی كۆماری كوردستانی پاراستووە و سوكاندار و درێژەپێدەری دوو شۆرشی گەورە و مێژووییە ، هەلگیرسێنەری مەشخەڵی شۆرشی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانە ،بریارێكەوە هیچ كاتێ لێی پاشگەز نابێتەوە ..كورد بە درێژایی مێژوو چەندین شۆرش و تێكۆشانی كردووە لە پێناو رٍەتكردنەوەی زوڵم و ژێر دەستی ، بۆ ئەوەی بە دوژمنان و داگیركەرانی كورد بڵێت كە كورد خاوەن نیشتیمان و تایبەت مەندی خۆیەتی و كەس ناتوانێت بە زۆرخۆی بكاتە خاوەنی . له پێناو رەتكردنەوەی داگیركاری كوردستانیش تا بە ئەمرٍو سەدان هەزار قوربانیی بەخشییووە و تا گەیشتۆتە قۆناغی ئێستا.لە ئێستادا گۆرانكاری لە ناوچەكە هاتۆتە ئاراوە و ئەو پەیمانە شوومەی كە كوردستانی بە سەر ئەو چوار وڵاتەدا دابەشكرابوونن ، هەڵوەشاوەتەوە و لەو نێوەدا سەرۆك بارزانی بە هەستكردن و بە سیاسەتی حەكیمانەی خۆی لە سەرەتایی ئەو گۆرانكارییانە بە باوەرێكی تەواو بە دۆزی رەوای كورد ، بە پیر ئەو گۆرانكارییانەوە چوو و تا ئێستاش بەو هۆیەوە زیاتر لە 1700 شەهید لە شۆرشی سەربەخۆیی كوردستان گیانیان فیدا كردووە ،چونكە ئەو هەڵێكی زێرینە و پێوستە بۆ بەدەستهێنانەوەی خاكی پیرۆزی كوردستان شۆرش و خەبات بكەین و دەبێت هەموو لایەك پشتیوانی سەرۆك بارزانی بین لەم شۆرشە دا . بۆ گەیاندمان بە كەناری ئارام ، ئێمەی كورد خاوەنی بەهێزترین كارتی سەربەخۆیی كوردستانین و هیچ هێزێك ناتوانێ لێمان زەوت بكات و بیسرێتەوە بۆیە بارودۆخی ناوچەكە و عێراق كاتین و بە پشتیوانی خوا و سەرۆك بارزانیی و گەلی كورد ئەو مافەرەوایە بە دەستدێنین ..گەلی كورد وەك نەتەوەیەك ساڵانێكە خەون و خۆزگەی ڕۆڵەكانی ئەوە بووە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ببێتە خاوەن وڵاتێكی سەربەخۆ، ئازادی و سەربەخۆییش مافێكی ڕەوای هەر نەتەوەیەكە كە بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی ئاسوودە و بونیادنانی وڵاتەكەی خەباتی ڕەوای بۆ بكات.ئەگەر جاران ئەوەیان تەنیا خەونێك بووبێت، بەڵام ئێستا لەوە دەچێت، ئاماژەكان ئەوە بگەیەنن كە كورد لە هەموو كاتێك زیاتر لە بەدیهێنانی ئەو خەونە ڕەوایە نزیك بووەتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی خەبات و قوربانیدانی نەتەوەكەمانە و هەلومەرجی ئێستای نێودەوڵەتی و ناوچەكەش گرێ كوێرەكانی سەربەخۆبوونی كوردی بە تەواوی كردووەتەوە.گەلی كورد جگە لە خەباتی و تێكۆشانی سەدەی رابردوو، لە ماوەی چارەكە سەدەی رابردوویی حوكمرانی هەرێمی كوردستان روویەكی جوان و شارستانیانەی پیشانی هەموو جیهانداوە بەوەی چەند ئاشتیخواز و ویستی ئاوەدانی و پێكەوە ژیانی هەیە و هەموو ئامانجی رابردوویی لە خەبات و تێكۆشانی رابردوو لە پێناو نەمانی جەنگ و گەرٍاندنەوەی خاك و نیشتیمان زەوتكراویی بووە . سەرٍەرای پیلانگێرییە هەمیشەیی ئیقلیمیەكان لە بەرامبەر گەلی كورد بەڵام ئێستا ناوچەكە و دۆزی كورد لە بەردەم گۆڕانێكی زۆر گەورەدایە كە ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان قورستر دەكات، لە سەرووی ئەو ئەركە قورسانەش خۆئامادەكردن بۆ قۆناغی داهاتوو كە هاوتەریبە لەگەڵ داخوازی سەربەخۆیی. بە تایبەت كە گەلی كورد بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانی 25/9/2017 توانی لە گەورەترین كەرنەڤاَلی دیموكراس و سەربخۆیخوازیدا دەنگی بەڵی بەرێژەی 93% لە سەدا بە دەست بێنێ . خەمخۆری بۆ جێبەجێی كردنی ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم بە لایەكی تر، كە دەبێتە بناخەیەكی گرنگ بۆ پڕۆسەی بەدەستهێنانی دەوڵەتی كوردی و دانانی نەخشەڕێگەی داهاتوو بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 و یەكگرتنی گوتاری كوردی، كە قورسایی كورد لە ئاستی نێودەوڵەتی زۆر سەنگینتر دەكات.سەرۆك بارزانی لە ماوەی رابردوو و ئێستاشا هەوڵەكانی زۆر چڕتر كردووەتەوە بۆ قووڵكردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتان و ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەش بووە بە مایەی سڕینەوەی نائومێدی بۆ تاكی كورد. دیارە شەڕی تیرۆر و تیرۆریستان و بانگەشەی ڕاستگۆیانەی كورد بۆ بنبڕكردنی تیرۆر لە جیهان، بووە مایەی ئەوەی كە هەموو وڵاتان لە دەوری كورد كۆببنەوە، بە كردەوەش بۆ بنبڕكردنی تیرۆر هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكەن. بۆیە زۆر زیاتر لە جاران و وڵاتە دەسەڵاتدارەكان بە ئاشكرا و بێ پەردە و راشكاوانەتر پشتیوانی لە مەسەلەی سەربەخۆبوونی كورد دەكەن. چونكە دەركەوت كە كورد سەرقافڵەیە بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆریستانی داعش، كە بووەتە زەنگێكی خەتەرناك لە هەموو دنیا، كوردیش ئەو شەرەفەی پێبڕاوە ئەمڕۆ سەركردایەتی ئەو هەنگاوە بكات كە لە جیاتی دنیا وەهمی داعش لە جیهاندا پووچەڵ بكاتەوە. ناكرێت نكۆڵی لەو ڕاستییە بكرێت، كە ئەمڕۆ كوردستان بووە بە سەنتەرێكی زۆر بەرچاو بۆ لەباوەشگرتنی هەزاران ئاوارە، بەبێ جیاوازی بیر و باوەڕ و ئایین، ئەمەش بووە بە مایەی ئەوەی كە هەموو دنیا بەڕێزتر لە كوردستان بڕوانن. هەروەها لە ئێستادا كوردستان مینبەرێكی زۆر بەرچاوە بۆ پیادەكردنی دیموكراسییەت، ئەمەش هەلێكی گونجاوی دەستەبەركردووە بۆ ئازادی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ. بۆیە ئەركی سەرەكیی هەموو لایەنە سیاسییەكانە پشتیوانی لە سەرۆك بارزانی بین بۆ تەواوكردنی پرۆژەی بەدەستهێنان و بەدەوڵەتبوونی كوردستان .