ترەمپی سەركەوتوو: رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان دوو رێككەوتنی ئەتۆمیدا
July 28, 2018
وتار و بیروڕا
حەسەن منەیمنە*
لە عەرەبییەوە / بەهادین جەلال
ئەو وێنەیەی كە لە دوازدەی حوزەیران لە سەنگافورە بڵاوكرایەوە و تێیدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لەپاڵ كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور واژۆ لەسەر رێككەوتنی داماڵینی چەكی ئەتۆمی دەكات، ماددەیەكی چەوری دیكەیە لەنێوان دوو لایەنی پێكناكۆك لە چوارچێوەی عەرەبیدا، ئەمەش بەو واتایەی تەئكیدكردنەوەیە بۆ دوو دیدگای جیاوازی واقیعی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یەكەم دیدگا پێی وایە ئەو دیدارە خۆی بەرجەستەدەكات لە رێڕەوی راستكردنەوەی سەرتاسەریی سیاسەتەكانی ئەو زلهێزانە لە هەموو دۆسییە نێودەوڵەتییەكاندا، كە خزمەت بە سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، بەڵام دیدگاكەی دیكە پێی وایە كە ئەمە پێشبینییە بۆ گرژی و ململانێی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام جیاوازیی نێوان هەردوو دیدگا ئەوەیە كە كۆكن لەسەر ئەوەی ترەمپ جڵەوی دەستپێشخەری بەدەستە، ولایەتە یەكگرتووەكانیش لە پێگەی هێزدایە، هەتا ئەگەر هەردووكیان ناكۆكیش بن لە هەڵسەنگاندنی ئەرێنی یان نەرێنیی ئەم دەستكەوتە. ئیدارەی سەرۆك ترەمپ كە بە ئاشكرا رایگەیاندووە كە دەستبەرداری سیاسەتەكانی باراك ئۆبامای سەرۆكی پێشوو بووەو تەنانەت بە ئاشكراش سەركۆنەی ئەم سیاسەتانە دەكات كە لەلایەن سێ پایتەختی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە پشتگیریی دەكرێت كە بریتین لە قودس و ریاز و ئەبوزەبی،یەكەم گازاندەی ئەم پایتەختانە لە ئیدارەی پێشووی ئەمریكا ئەوە بوو كە واشنتۆن تەنگەتاو بووە بۆ ئەوەی رێككەوتن لەگەڵ ئێران واژۆبكات، بەپێی ئەو مەرجانەی كە هەندێ پێیان وایە لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا نەدەگونجان، بێ ئەوەی كە رەچاوی بەرژەوەندیی هاوپەیمان و شەریكەكانیان لە ناوچەكە بكرێت، تەنانەت سكاڵاكانیشیان ئەوەن كە ئیدارەی سەرۆك ئۆباما وردەكارییەكانی پەیوەندیی ئەمریكای لە گەڵ ئێران لێ شاردوونەتەوە، هەرچەندە ئەمە كاریگەریی زۆری هەبووە بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی.
لەدیدی هەر یەك لە سعودیە و ئیمارات و ئیسڕائیلەوە وا دیارە كشانەوەی ئیدارەی سەرۆك ترەمپ لە رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و بانگەشەی ئەوەی كە هەوڵدەدات ئاراستەیەكی تازەی درێژخایەن بدۆزێتەوە بۆ بەرەڕووبوونەوەی فراوانخوازیی ئێران، وەك راستكردنەوەیەكی دووریی نێوان هەڵوێستەكان بەرەو رێگەیەكی درووستی پەیوەندییەكان، بەڵام زۆر زیانی پێگەیشت، هەرچەندە میدیاكانی سعودیەو ئیمارات زۆر بایەخیان بە هەڵوێستەكانی سەرۆك ترەمپ دا دوای هەڵبژاردنی وەك سەرۆكێكی سەركەوتوو ، بەڵام دواتر بۆیان دەركەوت كە ترەمپ لە خودی خۆی و وڵاتەكەی زیاتر دەگونجێت لە چوارچێوەی پلانێكی پتەودا بێ ئەوەی لە دیدی ئەو میدیایانەوە وەك یەكەم جار مایەی بایەخ بێت.
لە راستیدا نموونەی ئەو سەركردەیە، كە بەدیدیتەواویمیدیاكانیكەنداو خوێندنەوە بۆ كەسایەتییەكەی كراوە، دەركەوت كە لەگەڵ شێوازی چوارچێوەی پێوانەیی حوكمڕانی و حوكمڕاندا گونجاوە. لەلایەكی دیكەوە هەندێ میدیای سەر بە قەتەر جۆرێك لە گومانیان لەمەدا هەبوو، بەپێی لۆژیكی حوكمڕانی باوكایەتیی وەك بەرپرسیارتیی بەرامبەر ئەو وەلایە، باوكایەتیی حوكمڕانی بە ئاشكرا لە میدیاكانی سەر بە ئیمارات دیارە كە وایكردووە رۆڵی سەرانی ئیمارات لەوەدا خۆی بنوێنێت كە وڵاتەكەیان بەرەو پێش دەبەن، هاوكات باوكایەتی بایەخێكی زۆری هەیە لە روانگەی سعودییەوە، ئەمەش بە تەركیزكردن لەسەر كەسایەتیی میری لاو جێنشین محەمەد كوڕی سەلمان، كە وا خۆی وێنادەكات كە حوكمڕانی بەرپرسە و بە بەردەوامی خاوەنی دیدگای درووستە.
تێبینی دەكرێت ئەو میدیایەی كە قەتەر پشتیوانی دەكات و سعودیەو ئیمارات رقیان لێیەتی بە تەواوی وێنای دژایەتیكردنی ترەمپیان بەرجەستەنەكردووە وەك سەركردەیەكی ملهووڕی لەخۆباییبوو، سەرەڕای ئەو وێنایەی كە بە گشتی لە میدیاكانی رۆژئاواو بە تایبەتەیش لە ویلایەتە یەكگرتووەكان پیشاندەدرێت، بۆیە خەریكە تێڕوانینەكە بە شێوەیەك دەكەوێتەوە كە هەندێ بایەتییانەو بێلایەنیی خۆی لەدەستدەدات، لەبەر ئەوە دەبینین كە ئەو رووبەرەی كە بۆ وێناكردنی نێگەتیڤانەی ترەمپ تەرخانكراوە زۆری بۆ زیادكراوە، تەنانەت كەناڵی جەزیرە كە قەتەر پشتگیری دەكات تەنیا وەك نەیارێك بە دیدی كەنداو سەرنجی لێدەدات.
لە راستیدا ئەو شێوازە باوەی لە میدیای عەرەبدا هەیە بۆ رووماڵكردنی هەواڵی سەركردە سیاسییەكان زیاتر تەركیز دەكاتە سەر رووخسار نەك ناوەرۆك، بۆیە دەبینین كە دیداری لووتكەی سەنگافورەی نێوان ئەمریكاو كۆریای باكوور، لەگەڵ ئەم شێوازە یەكدەگرێتەوە لە رووی پیشاندانی گرنگیی ئەم بابەتە، ئەمەش زیاتر لەو دەستەواژانەدا دەردەكەوێت كە راگەیاندن و میدیاكانی عەرەبزمان جەختیان لەسەر كردەوە بە تایبەتیش ئەوانەی كە لە ئەوروپاوە پەخشدەكەن، ئەوانە جیاوازییان نەكرد لەمیانی رووماڵكردنی رێوەڕەسمی واژۆكردنی رێككەوتنەكەو بەیاننامەی لووتكەكە، سەرەڕای پۆزشی دووبارەی چەندین میوان و پەیامنێر، بەڵام تەئكید لەسەر سرووشتی مێژوویی ئەو دیدارە كرایەوە بەتایبەتیش لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و ئەو دەستكەوتەی كە زوو هاتە ئاراوە پەیوەست بە داماڵینی چەكی ئەتۆمی.
لە میدیای عەرەبیدا كە هاوپەیمانانی ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتگیریی دەكەن، دەردەكەوێت كە ترەمپ لە شێوەی سەرۆكێكی پێداگرو خاوەن دەستپێشخەرییە و توانی هەیە كە رێككەوتنی ئەتۆمی هەڵوەشێنێتەوە كە دژی بەرژەوەندیی وڵاتەكەیەتی (لەگەڵ ئێران)، هەروەها لەگەڵ وەدیهێنانی رێككەوتنێكی دیكە كە لەگەڵ داخوازییەكانیدا بگونجێت(لەگەڵ كۆریای باكوور). ئەمەش هیچ جیاوازی نییە لە رووی ئەوەی ئەو وێنەیە قەناعەت بە بڕیاربەدەستانی سعودیەو ئیمارات و قەتەر دەهێنێت یان نا، چونكە كۆریای باكوور لە دەرەوەی ئاسۆی سیاسیی ئەو دەوڵەتانەیە، بۆیە بۆ ئەو دەوڵەتانە وەك سارێژكردنی برینی جێگرەوەی رێككەوتنی ئەتۆمییە لەگەڵ ئێراندا.
بێ گومان ئێران هەمیشە وەك خەمی یەكەم دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو مەترسییەی كە ئێران درووستی دەكات بۆ سعودیەو ئییمارات یەكەم جار رەهەندی جوگرافی هەیە نەك ئەتۆمی، چونكە بەدرێژایی ئەو سێ ساڵەو زیاتریش هێزەكانی سەربازیی سعودیەو ئیمارات لە شەڕێكی تێچووی زۆر لە یەمەنتێوەگلاون، كە مەبەست لەمەش ئەوەیە كە یەمەن بە تەواوی بەدەستی هێزەكانی حوسی نەڕووخێت كە ئینتیماكەی شیعەمەزهەبە و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەكرێت،لەكاتێكدا كە هێرشەكانی سعودیەو ئیمارات بۆسەر یەمەن بێ راوێژی واشنتۆن دەستیان پێكرد، ئەمەش پێش هەڵبژاردنی ترەمپ بوو، بەڵام لە پێكانی ئامانجەكە شكستی هێنا، هاوكات قەیرانی زیاتری مرۆیی لە یەمەن بەدوای خۆیدا هێنا، كاتێ بووە هۆكاری دابڕانی هێڵی كۆمەكە مرۆییەكان و لەناوبردنی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی سڤیل لە دەرەوەی ریزی چەكدارانی حوسی، كە ئەمەش هەرگیز پاكانەی بۆ ناكرێت.
خەمی یەكەمی سعودیەو ئیمارات لە واشنتۆن ئەوەیە كە ئیدارەی سەرۆك ترەمپ بتوانێت بەرامبەر گازاندەكانی كۆنگریس بوەستێتەوەو هاوكاریی مەیدانی و یارمەتی دابین بكات تاكو هاوپەیمانیی عەرەبی لە یەمەن سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵام خەمی دووەمیان لێرەدا بۆ هەریەك لە سعودیەو ئیمارات ئەوەیە كە ئەمریكا رێگەبدات بە هاوبەشی بەرامبەر قەتەر جووڵەبكەن، یان بە لایەنی كەم هەڵوێستێكی بێلایەنی بگرێتەبەر لەهەمبەر زیادكردنی گوشارە ئابووری و سیاسییەكان تاكو دەوحە ناچاربكات شكست بهێنێت، بەڵام لە دیدی قەتەرەوە، گەورەترین خەم بریتییە لە حەزی پێچەوانە، واتا پارێزگاریكردن لە چەترەكەی ئەمریكا كە ناڕازییە بە هەنگاوە دوژمنكارییەكانی سعودیەو ئیمارات، لەلای ئەو سێ دەوڵەتانەو سەرتاسەری ناوچەكەشدا كێشەی كۆریا هیچ گرنگییەكی نییە، چونكە بۆچوونەكە وایە كە ئەوەی لە سنگافورە هاتەدی هۆكارێكە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی چاوەڕوانكراو لەگەڵ ئیدارەی سەرۆك ترەمپ.
بەڵام لە میدیای عەرەبیی دژ بە ئەمریكادا، زۆرجار لەكاتی هەڵسەنگاندنی هەنگاوو هەڵوێستەكانی ترەمپ بەرەو لووتكە لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكوور لە سەنگافورەدا توندییەكی بەرچاو دێتەئاراوە تایبەت بە مانۆرەكانی گەیشتن كە خۆی لەنێوان هەڕەشەیەكی ئاگراوی و تووڕەیی و لەنێوان بەڵێنی نەرم بە دابینكردنی پاڵپشتی و پارێزگاریكردندا دەبینێتەوە، هاوكات ئاماژەكردن بە بوونی باڵادەستیی سەرۆكی ئەمریكا كە توانای ئەوەی هەیە حەزو ئارەزووەكانی وڵاتەكەی بە پێی بەرژەوەندییەكانی بسەپێنێت،هەندێ لەو راگەیاندنانەی دژ بە ئەمریكا بە هەمان ئاوازی هەڵوێستی ئێران دەخوێنن بەوەی كە سەرۆكی ئەمریكا تازەیە لە سیاسەتدا و سەلامەتیی بیروڕای نییە، بەڵام تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ئەم بۆچوونەش بن، ئەوا گوزارشت لەوە دەكەن كە ئەمریكا قین لەدڵەو دەوڵەتێكی گەورەو زەبەلاح و ناخڕەشە، دیارە بەو خێراییەش كە بڕیار لەسەر رێككەوتنی ئەتۆمی بدرێت لەگەڵ كۆریای باكووردا بەپێی ئەو خوێندنەوانە بێت ئەوە بەرجەستەدەكات كە هەوڵێكە بۆ كۆتاییهێنان بەو كێشە ئاڵۆزە نێودەوڵەتییە، واتا گرژی لە نیمچەدوورگەی كۆریا تاكو سەرنج لەسەر كێشەیەكی دیكە لابەرن، بە دیاریكراویش ئێران، ئەو ئاماژانەی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندن سەبارەت بە ئێران لە میانی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی لە سەنگافورە شتێكی لەخۆڕا نەبوون، بەڵكو ئامانجی سەرەكی لە دیداری كیم جۆنگ ئۆن چاككردنی پێگەی ویلایەتە یەكگرتووەكانە لە دوژمنایەتیكردنی ئێراندا.
بیروبۆچوونە سیاسییەكانی عەرەبی بە دوو ئاراستەی ناكۆكدا دەردەكەون دەربارەی ناوەڕۆكی دیداری لووتكەی ئەمریكاو كۆریای باكوور، ناوەندەكانی دژ بە ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتیان بەستووە بە ئامۆژگاریی ئێران بۆ كۆریای باكوور كە متمانە بە ئەمریكا نەكات، چونكە كە ئەو وازی لە بەڵێنەكانی هێنا لەهەمبەر رێككەوتنی لەگەڵ ئێراندا، ئەوا بە هەمان شێوە پابەندیش نابێت بە بەڵێنەكانی لەچوارچێوەی رێككەوتنە تازەكەی لەگەڵ كۆریای باكووردا، بەڵام ئەو راگەیاندنەی كە هاوپەیمانانی ویلایەتە یەكگرتووەكان پشتگیرییان دەكات رووی كردۆتە هۆشیاركردنەوەی ئێران دەربارەی ئەوەی كە پێویستە لەسەر هەمان رێچكەی كۆریای باكوور بڕوات و دانبنێت بە خۆڕاگریی سەرۆكی تازەی ئەمریكا.
كەمجارلە میدیاو سیاسەت و لە ناوەندەكانی عەرەبیدالێپێچینەوە كراوە دەربارەی ئەو سەركەوتنەی دۆناڵد ترەمپ بەدەستیهێنا لە دیداری سەنگافورەدا كەئایا بە راستی بە دەستكەوتێكی كۆنكریتی دادەنرێت، ئایا بەیاننامەی كۆتایی دیدارەكە ئەو نیازە شاردراوانەی تێپەڕاند دەربارەی داماڵینی چەكی ئەتۆمی؟بۆیە نە وێنەكەی ترەمپ ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە نەیارێكی هێنابێتە ژێر ركێفی خۆیەوە و نە ترەمپیش توانیویەتی وا پیشانبدات كە دەستكەوتی وەهمی بۆ ئامانجە سیاسییەكان هێنابێتەدی، بۆیەئەو میدیایانەی پشتیوانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەن ئەو خوێندنەوانە بە باشی هەڵدەسەنگێنن و بە سوودو بەرژەوەندیی واشنتۆنی دادەنێن، بەڵام ئەو میدیایانەی كە پشتیوانی لە ئێران دەكەن ئەم خوێندنەوانە بە لاواز دەبینن كە لووتبەرزی و ملهوڕیی ئەمریكا دەردەخات.لە كۆتاییدا ئەو دوو خوێندنەوە بۆ كۆی رووداوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە وەك یەكن، واتا رێككەوتنێك هەڵوەشێندرایەوەو یەكێكی دیكە هاتە ئاراوە، ئەمەش هەمان رستە بەرجەستەدەكات كە خۆی لە( ترەمپی سەركەوتوو)دا دەبینێتەوە.
* حەسەنمنەيمنە سیاسەتوان و رۆژنامەنووسیێكی لوبنانییەو لە ساڵی 2014وە تا ئێستا سەرۆكی لیژنەی دیالۆگی لوبنانی- فەلەستینییە، پێشتر لە 2009 تا 2011 وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا بووە لە حكومەتەكەی سەعد حەریری