پێشمەرگە ،بارزانیی رێگەی گەیشتن بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی وپاراستنی دەسكەوتەكان ..
July 28, 2018
وتار و بیروڕا
مستەفا بارزانی ، لە رۆژگارانێك دەستی بە خەبات و تێكۆشان لە دژی نەیارانی كورد كرد كە داگیركەران بەهێز و هەژموون و خاوەن پشتیوانی و كوردیش جگە لە خوا و رەوایی دۆزەكەی و ئامادەیی رۆڵەكانی بۆ مەرگ لە پێناو ئازادی، هیچ پشت و پەنایەكی شك نەدەبرد، بەڵام باوەڕی بە خۆ و بە ئیرادەی میللەتەكەی و رەوایی دۆزەكەی بۆ چركەیەك باوەری كوردایەتیی سست نەكرد نەكرد كە رۆژێك دێ كورد سەردەكەوێ و دوژمنەكانی نابوود دەبن. جیهان له پەیامی مرۆڤایەتی كورد تێدەگا و ناحەزانیشی تەسلیم بە ئیرادەی لەبن نەهاتووی ئەم نەتەوە كۆڵنەدەرە دەبن. مستەفا بارزانی ئەو سەركردە كارێزماییە كە بەیداخی كوردایەتی هەمیشە لە دڵ و كار و هزره روناكەكەی دا بوو، بۆیە تا ئێستاش لە دڵی كورد دا دەژی وگەڵی كورد یش لەسەر هەمان ئەو ڕێبازە دەڕوات كە سەرۆك مسعود بارزانی رێبەرایەتی دەكات وئێمەش لە دوای ئەوداین لە م رێبازه پیروزه كوردایەتیه دا .رێبازی بارزانی رێبازی كوردایەتی و قوربانیدان و فیداكاریە، بۆیە ئەو سەركردەیە تا ئێستاش سەرچاوەی سەرەكی بەردەوامیمانە لە پاراستنی نەتەوە و نیشتیمان و ئەو كەلەپوورەی بۆوتە مەشخەڵی رووناك كەرەوەی رێگەی تێكۆشەران ولە دڵی ملیۆنەها كورد دا ماوە و لە هەموو بەشەكانی كوردستان دا بۆتە ئیلهامێك بۆ هەموو بزاڤەكانی رزگاریخوازی كوردستان و چەندین نەوەی ئەم گەلەش لەسەر ئەم رێبازەوە پێگەیشتوون.سەرٍەرای گشت كۆسپ و تەگەرەكان كاروانی خەبات و تێكۆشان بەرەو ترۆپكی سەركەوتنە و كورد لە وەرگرتنەوەی مافی چارەنووسی زەوت كراو و سەربەخۆیی كوردستان تا دێت نزیكتر دەبێتەوە. ئەم نزیكی و ئومێدە مەزنە بەرهەمی ئەو پرنسیپانەیە كە بارزانی تان وپۆی خەباتی كوردایەتی و پێشمەرگایەتی پێ داڕشت و بۆ سەركەوتنی ئەو دۆزە رەوایەش، جگە لە یەكدەستی و یەك دڵی رۆڵەكانی میللەت هیچی دیكەی بە مەرجی سەركەوتن نەدەزانی.سەرۆك خاوەن كۆمەڵێك خاسیەت و پێدراویی مێژووییە، كە هیچ یەك لە سەركردەكانی تری كورد، خاوەن ئەو تایبەتمەندی و خاسییەتانە نین، وێرایی ئەوە خاوەن میراتێكی رەمزی مێژوویی و دەوڵەمەندە، چونكە كوڕی سەركردەی هەرەگەورەی گەلی كوردستان مەلا مستەفایە، كە بۆ ئەبد گەلی كوردستان خوشەویستی ئەو سەرۆكەیان لە دڵ دەرناچێت، لە هەمانكاتیشدا سەراپای ژیان و تەمەنی بارزانی سەرۆك پێشمەرگایەتی و ماندووبوون و شەونخونی بووە لە پێناوی ئازادی گەلی كوردستان، یەك لەو سەركردانەیە كە لە ماوەی تەمەنی خۆی واپێویست بووە، كە رووبەرووی تەحدیاتی گەورە ببێتەوە چ لەسەرئاستی ناوخۆیی بێت یان ئاستی نێودەڵەتی و هەرێمایەتی بوو بێت، بۆیە سڵی لە هیچ رووبەڕوونەوەیەك نەكردۆتەوە لە پێناوی بەرژەوەندی گەلەكەی، بۆیە ئەمڕۆش كە لە بەدیهێنانی ئامانجە ستراتیجییەكەمان نزیكدەبینەوە و هەلو مەرج و دەرفەتمان بۆ رەخساوە، لە پاڵ پشت و پەنایی نێودەوڵەتیدا، پێویستمان بەوەیە خۆشمان پشت و پەنای خۆمان بین و یەك دڵ و یەك بڕوا بەرەو چنینەوەی رەنجی خەباتی سەدساڵەی میللەتەكەمان هەنگاو بنێین بەرەو بەدێهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردی..سەرۆك مسعود بارزانی”، لە قۆناغە سەختەكانی سەدەی 21 رێگەی نەدا جارێكی تر سایكس پێكۆیەكی تر دووبارە بێتەوە و لە سەنگەرەكانی بەرگری و سنوور و خاكی كوردستانی پاراست و توانی ئەمەریكا و وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان بهێنێتە سەر هێڵی پشتیوانیكردن لە هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كوردستان، دڵسۆزی و خەمخۆریی ئەو، گەییشتە سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان و لە هەر قۆناخێكدا پشتیوانی گشت كوردەكان بووە،سەرۆك ڕێ بگرە ئەو ڕێگەیەی تەمەن و لاوی و ژیانت بۆی كردۆتە قوربانی ،، ئەو ڕێگایەی تۆ گرتوتە ڕێی شۆڕشە مەزنەكانی شێخ عبدالسلام بارزانی و شۆڕشی پاشای كۆرە و شۆڕشی شێخ محمود و شۆڕشە مەزنەكەی مەلا مستەفای باوكە ،، ئەوان كۆتایی ڕێگەیان بۆ تۆ جێ هێشت دڵنیا بوون تۆ تەواو كەری ڕێگەی تۆ دەگەی بە لوتكەو گشت هەورازو كۆسپەكان دەبڕیت ،،، سەرۆك بۆ پێشەوە نزای دایكە شەهیدەكانت لەگەڵە ،، هاواری لوتكەو چیاكانی كوردستانت لەگەڵە ،، ئیرادەو هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەت لەگەڵە ئەی سەركردەو پێشمەرگە ،، سەرۆك بۆ پێشەوە ئەم ڕێگە بەرمەدە كەمێكی ماوە كۆتایی ڕێگەكە ،،، سەرۆك گەل لەگەڵ تۆیە گەل چاوی لە تۆیە دڵنیان تۆ سەرقافلەی هەڵاتنی خۆری كوردستانی ،، بۆ پێشەوە بەڵێ بۆ سەربەخۆبوون و ڕزگاری بوون. سەرۆك بارزانی لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بووە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە، هەر كاتێكیش كورد ئازادانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بڕیار لەسەر سەربەخۆیی كوردستان دەدات. ئەگەر سەرنجی ئەم دوو بڕیارە گرنگە بدەین كە دوای نسكۆی ئەیلوول لەژێر سەركردایەتی سەركردەیەكی لاوی تەمەن 30ساڵ كە سەرۆك مسعود بارزانی - یە دراون، چەندین ئاماژەی بیركردنەوەی نوێ و شەفافییەت لەگەڵ گەل و نەتەوەی خۆی پیشانمان دەدات، لەبەر ئەوەی سەركردایەتیی كاتی هەنگاوی یەكەمی بە هەڵسەنگاندنەوە دەست پێدەكات و ئەم هەڵسەنگاندنەوەیەش تەنها بۆ ئەندامانی پارتی نەبووە، بەڵكو بۆ هەموو گەلی كوردستان بووە، لەدوای ئەمەش پیشاندانی ئیرادەیەكی لە بن نەهاتوو بووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی نوێ بنەماكانی ئەو پیلانە نێودەوڵەتییەی دژی كورد چنرابوو، پووچەڵ بكاتەوە. لایەنێكی دیكەی بیركردنەوەی سەرۆك مەسعوود بارزانی قووڵكردنەوەی چەمكی فرەلایەنی و خەباتی هاوبەش بووە لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی و عێراقی لە بەرەیەكی هاوبەشدا، ئەم حاڵەتە لە شۆڕشی ئەیلوولدا لە ژیر سەركردایەتی مستەفا بارزانی بوونی هەبووە، ئەمەش بەو مانایەی حزبی دیكەی سیاسی و بۆچوونی سیاسیی دیكە لەناو شۆڕشی ئەیلوول هەبوون كە پارتی دیموكراتی كوردستان نەبوون، بەڵام یەك سەركردایەتی شۆڕش هەبووە كە سەركردایەتی شۆڕشەكەی كردووە، بەڵام لە شۆڕشی گوڵاندا ئەم سەركردایەتییە گۆڕا بۆ بەرەی هاوبەش، راستە ژیانی بەرەیی لە كوردستاندا ئاستەنگی زۆری هاتەبەر و بەداخەوە چەندین شەڕی ناوخۆش روویدا، بەڵام لە كۆتایی 1986 و سەرەتای 1987، سەرەتای قۆناخێكی سەخت دەركەوت و ئایندە بۆ كوردستان رۆشن نەبوو. سەرۆك مەسعوود بارزانی و ئیدریسی هەمیشە زیندوو، هەوڵیاندا بەرنامەیەك دابڕێژن و لەگەڵ حزبە سیاسییەكانی كوردستان باسی بكەن، بۆ ئەوەی هەموو جیاوازی و ناكۆكییەك وەلابنرێت و هەموو پێكەوە لەیەك سەنگەردا شەڕی چارەنووس بۆ ئایندەی كوردستان بكەن. بینیمان ئەو بروا پتەوەیی كوردایەتی و بناغە بەهێزەی كە بَو ئایندەی گەلی كورد دانرابوو، خۆی لە رٍاپەرینی شكۆداری 1991 و دواتر هەڵبژاردنی 1992دیموكراسی و بەدەسهێنانی پەرلەمان / حكومەت و پەرلەمان ئینجا سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25/9/2017 لێكەوتەوە و لە ئێستاشدا دوایین دەرفەت دراوەتەوە بەغدا بە بەشداریكردنی گەلی كورد تا مافەدەستوورییەكانی كورد جێبەجێ بكرێ.ئەمەش بۆ حیكمەت و دووربینی سەرۆك بارزانیی دەگەرێتەوە لە داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كوردوكوردستان.