ڕۆژهەڵاتی ناوەراست یاریگای ململانێ ی زلهێزەکان !!

ڕۆژهەڵاتی ناوەراست یاریگای ململانێ ی زلهێزەکان !!
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدرێژی مێژووبۆتەچەقی یەکلاکردنەوەی ململانێ ی زلهێزەکان وکەمن ئەوانەی ئەسپی خۆیان لێ تاونەدابێت وخۆی تەجروبەنەکردبێت ئاخۆ وڵاتی زلهێزخەمی بەرژەوەندیەکانیان یان له خەمی دانیشتوانی ئەوجەمسەرەن؟
زۆربەی وڵاتەزلهێزەکان یاخودباڵادەستەکان ئەوەندی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەوێت نیوئەوەندەلەخەمی دانیشتوانی ئەو وڵاتەنە نین سروشتی خاکی زۆربەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست خواپێ دراون ودەوڵەمەندن بەمەعدەن وسەرچاوەی کانزایی گرنگ وەک دەڵێن هەرشینەوبۆجوامێرێکە شین وشایی زلهێزەکانیش بۆسەرچاوەبەنرخەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەودەیانەوێت بەپاساوی جۆراوجۆرومافی مرۆڤ دەستی خیانەت ودووفاقی خۆیان بگەیەنن بەوشوێنە ساڵانەش لەناوەندەئەکادیمیەکانیان توێژەرانیان توێژینەوەی گرنک پێشکەش دەکەن تایبەت بستراتیژودانانی پیلانی دوورمەوداودرێژخایەن بۆتەداخول کردن ودەست خستنەنێوکاروباری ناوخۆی وڵاتان
یەکێک لەبه رنامەستراتیژیەکانی زلهێزان سیاسەتی ئیستعماریە واتەداگیرکاری ڕاستەلەسەردەمەی ئێستادابەشەڕکەمترتەداخول وپێشێڵی سەروەت وسیادەی وڵاتان دەکەن بەڵام بەسیاسەتی خۆنزیک کردنەوەدەبڕژێنەسەرئامانجەکانیان ولەڕێی بڕوبیانووی جۆراوجۆرسیاسەتی ئابوریش دەستەبەردەکەن
سیاسەت وبەرنامەی کاریان ئەوەیە نەدۆستی هەمیشەی ونەدووژمنی هەمیشەیین بەرژەوەندیەکانیان لەکوێ بێ لەوێن هەروه هابەردەوام بەوەگەشەدەکەن کەکێشەناوخۆییەکانیان فڕێ بدەنە دەرەوەی وڵاتیان وسەرقاڵکردن وغافڵکوژکردنی دانیشتوانیان بۆئەوەی تەرکیزیان لەسەرکێشەناوەخۆییەکانیان نەمێنێ وە پاراستنی باڵادەستی خۆیان لەجیهان .هەرزان فرۆشکردنی نەوتی ئەو وڵاتانەوگڵادەنەوەوپاشەکەوت کردنی سەرچاوەکانزاییەکانیان .
ساڵی 2011بەبەرنامەڕێژی بەهاری عەرەبیان لەزۆربەی وڵاتەعەرەبیەکان دروست کردلەپێناودەست تێوەردان ودەست خستنەنێوکاروباری وڵاتان دەرهاویشتەوئیفرازاتی ئەوشەڕەنێوخۆییەلەناوچوون وماڵ وێرانی بوو بۆ وڵاتانی عەرەبی وبەاریشیا لێ بووبەپایزئەوەی ماوەتەوە دەبێ کورد یەکڕیزی ناوەخۆی کوردستان بپارێزن وچیترنەکەونە تەڵ وداوی وڵاتانی بیانی ئێمەش ئەوانمان تەجروبەکردوون لەشەڕزیاترخێریان بۆکوردنەبووە بەنموونە لەڕێککەوتننامەوپڕۆتۆکۆڵەنێودەوڵەتیەکاندا حسابیان بۆکوردنەکردووەبەنموونەپەیمانی سیڤەرولۆزانی 1923سایکس پیکۆ
دواترین بێ هەڵوێستیان لەسەر ڕیفراندۆمەکەی کوردستان وپشت کردنەکوردبوولەکاتێکداکوردشەڕی تاریک پەرستانی داعشی بەنوێنەرایەتی جیهان دەکرد.
Top