هەڵپەساردنی پۆستی سەرۆکی هەرێم

هەڵپەساردنی پۆستی سەرۆکی هەرێم
لەماوەی چەندهەفتەی ڕابردوودا پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەیەک دابەتەواوبوونی نیسابی قانوونی پەرلەمان دوای خوێندنەوەی پڕۆژەیاسایەکە وگفتوگۆ وشەنوکەوکردنی مادەوبڕگەی تایبەت بەوپرسە رێژەی دوولەسەرسێ ی دەنگی بەڵێ ی پەرلەمانتاران ئەوپرسەهەڵپەسێردرایاخودسڕکرا ئەرکیکی قوڕس خرایە سەرشانی پەرلەمانتارانی خوولی داهاتوو
وەک دەزاندرێت ئەوپرسەگرنگە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا پۆستی سەرۆکی هەرێم بەدەسەڵاتەکانیەوەجێ ی تانەوتوانجی لایەنی ئۆپۆزسیۆن بوو بەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک زۆرن
بەردەوامیش دەیانگوت سەرۆکایەتی هەرێم لەدیووەخانی سیاسی دەچێت بڕیاڕی سیاسی لەوێوەدەدرێت .یاخودلەکاتی تەواوبوونی ماوەی یاسایی سەرۆکی هەرێم دەیانگوت دەست بەرداری کورسی نابێت ودەسەڵاتی سه رۆک یان بەخێڵ گەرایی ناوبرد ئەوەی لەدەستیان هات وبەدەمیان داهات بەسەری زمان وبنی زمانیان هەرایەکی گەورەی ئیعلامیام نایەوەوفەزایان پڕکرد
لەکاتێک دا سەرۆک لەنێوگەل هەڵبژێردرابوومتمانەی زیاترلەحەفتالەسەدی دەنگی گەلی هێنابووسەرۆکێک کەزیاترلەپەنجاساڵ خەباتی پێشمەرگایەتی کردووە سەرۆکێک کەخەمی نیشتمانی لەسەروی خەمی حزب دانابوومن یەکێکم لەوکادرانەی کەلەماوەی سەرۆکایەتیەکەی بەردەوام ڕەخنەم هەبوودەمگوت سەرۆک حزبی پشتگوێ خستووە بێ ئاگابووم لەوەی سەرۆک چ شەونخونیەک دەکات وشەوڕۆژدەکاتەیەک لەپێناوگەلێکی ستەمدیدەی مەزڵوم کەگەلی کوردە
ئاخرپێم ناڵێن چ بڕیارێکی سیاسی کەڕەهەندی نیشتمانی هەببووبێت بەبێ پرس وڕاوێژی حزبەکانی تێپەڕاندبێت ئەی سەرۆک نەبووشەمەندەفەری گەڕی سەردان لەدوای سەردانی لەبچووک ترین حزبەوەبۆگەورەترین حزب پێک دەهێنا ئەی ئەونەبووبڕیاری ناردن وجولاندنی هێزی سەربازی ناردە پەڕلەمان بۆیارمەتی ورزگارکردنی خاکی کۆبانێ وکوردان لەدەستی تیرۆرستانی داعش ئەی ئەونەبووبانگێشتی سەرجەم لایەنەکوردستانیەکانی کردبۆپرسی ڕیفراندۆم چەندین کۆبوونەوەی لەئاستی باڵالەگەڵ حزبەکان کردوزۆرینە هاوڕابوون بۆئەنجامدانی ڕیفراندۆم کەچی کەلەوادەی ئەنجامدانی ئەوپرسەگرنگ وچارەنوس سازە نزیک بووینەوە خۆتان بەری کردولەگەڵ جەنابی سەرۆک شانتان نەدایەبەرئەوبەرپرسیاریەتیەمێژوویە خەوفی ئیقلیمیتان هەبوویان خەوفی قاعیدەی جەماوەری .
لەکوێی دونیا حزبی ڕاڕا هەیە لەکوێ ی دونیاسەرۆک بەوۺیوازە دەکرێنەئاماتج بەقسەی نەشیاوئەرێ پێم ناڵێن ئێستا بۆبێدەنگن کوا بەدیلتان بۆسەروکایەتی هەرێم ؟ ئەی نەتان دەگوت دەبێ ڕیفراندۆمچیەکان دادگایی بکرێن یان خەڵک لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بێ دەنگی کردن بۆیە بێ دەنگن
بێ سەرۆکیتان لێ دیارە بیرتانەکە سەرۆک لەسەرۆکایەتی بووهەولێرجمەی دەهات لەشاندی باڵاوسەرۆک وەزیران وسەرۆک کۆماری وڵاتان .
هەڵپەساردنی ئەوپۆستەخوێندنەوەی جیاجیای بۆدەکرێ وئەودیوی ڕووداوەکان شتی تری لێ دەخوێندێتەوە دڵنیابن ئەبێ ڕۆژێک دابێت گشت حزبه کوردستانیەداوای گەڕانەوەی سەرۆک بارزانی بکەن بۆسەرۆکایەتی کردنی هەرێمەکەمان چونکەگێڕانەوەی خێروهەیبەت وشکۆی کوردلەسایەی جەنابیانە.
Top