لەعێراقی پركێشەدا ،دەبێ گشت هەنگاوەكان دەبێ بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتی كوردی بێ ..
July 26, 2018
وتار و بیروڕا
کاندیدی سەرۆک کۆماری عیراق بوو و ئەمریکاش زۆر ھەولی رازی کردنی ئەوی دەدا بەلام ئەو رەدی کردەوە کە بۆ دەسھەلات و کورسی و مێژووی سەرۆکایەتی عێراق پشت لە گەلی خۆی بکات .
کە لە ٢٠٠٥ یش سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی وەرگرت پاش پێداگری زۆری دۆستان و راگرتنی بالانسی کوردستان لە بەرامبەر عێراق و ناوەندی بریار قبولی کرد ھەر چەندە لە چەندین بۆنە گووتویەتی کە پەشیمانم کە ئەمەم قبول کرد و درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی دەگەرێتەوە بۆ دۆخی ھەستیاری کوردستان کە لە شەر و مەترسیەکی گەورە دابوو و نەبوونی کاندید و کەسێکی بەھێز بۆ ئەم پۆستە تەواو کەری مانەوەی بارزانی بووە لەم پۆستە ، و دەلێت لای من پێشمەرگەی کوردستان بەرزترین پلە و پیرۆزترین ئەرکە و دەبینین کە دووای سەرۆکایەتیش ھەر پێشمەرگەیە .
دووای شەری داعش بارودۆخی عێراق رێرەوی ئاسایی خۆی گۆریبوو ، ھێزی بیگانە شەری بۆ عێراقی شیعە دەکرد و سوونەکان دەچەوسێندرانەوە ، ئاین و ئاین زاکانی تر لە شوێنی خۆیان دەر بەدەر دەکران ، ملیشا و تایفەگەری مەزھەبی و دەستەیی بالی بە سەر زۆر ناوچەی عێراق دا کێشابوو ، مەترسی ھێرش کردنە سەر کوردستان ھەبووە ، بارزانی ئەم دۆخەی دەخوێندنەوە و دەی زانی کە لە داھاتوو ئەم ئالا رەشانە بەرەو کوردستانیش دێن چ رفراندووم بکرێت یان نەکرێت، لە بەرامبەر ئەمە بارزانی ھەولی ئەنجامدانی رێفراندۆمی دا و ویستی بە ھەموو جیھان و بە عێراق و دەوروبەریش بلێت کە کورد بە شێوەیەکی دیموکراتی داوای جیابوونەوە لە عێراقی تایفی و مەزھەبی دەکات و بەلکو بەو رێگەیە کۆمەلگای نێو دەولەتی وولامی رەوای کوردستان بداتەوە وتووشی شەر نەبین ، ئەوە بوو ھەموو حزبەکانیش بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ھاورا و کۆک بوون لەگەل بارزانی و ھەموو خەلکی کوردستان بە ناوچە تازە ئازاد کراوەکانیش دەنگیان دا و زیاتر لە ٩٢% خوازیاری جیا بوونەوە لە عێراق و دامەزراندنی دەولەتی کوردستان بوون .
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ھەنگاوێکی گەورە و بۆیر کە لە دووای راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد بە گەورەترین ھەنگاوی کورد ھەژمار دەکرێت ، بەم کارە بارزانی شکۆ و گەورەی و باوەر بە خۆ بوونی بۆ گەلی کورد گەراندەوە و ئەگەر بۆ رۆژێکیش بیت تاکی کورد ھەستی بە کوردایەتی و جوداتی خۆی کرد لەگەل داگیر کاران،
دووای ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی ئیرادەی کورد ، بارزانی کە سەرقالی تۆکمە کردنی بناغەی دروست بوونی دەولەتی کوردی بوو و سەنگەرەکانی بەرڤانی قایم دەکرد ئەوەی کە چاوەرووان کراو نەبوو رووی دا ، و خیانەتی مێژووی و سەنگەر چۆل کردنی لایەنێکی کوردی و بە ھاناوە نەھاتنی دۆستانی گەلی کورد و ھێرشی ھێزی دەرەکی دژ بە کوردستان و ھەول بۆ شەری براکوژی و دوو ئیدارەیی و چاوپۆشی ھاوپەیمان و دۆستانمان وای کرد تا ئیرادەی بەرەڤانی لە کەرکوک و ھەندێک ناوچەی تری کوردستان بشکێنرێت و پاشەکشەیەک رووی دا کە دلی ھەموو کوردی کە دلی بۆ خاک و ئالا لێ دەدات تاساند و خەمێکی قوولی خستە ناو جەستەی نیشتیمان ، کە گومانم نیە پشکی شێری ئەو خەمە بەر ناخی بارزانی کەوت .
ئەگەر ئەو شەرەی کە لە پردێ و زووممار و مخمور و چەند ناوچەیەکی تر کرا ئەگەر لە حەمرین کرابا و ئەو خۆ راگریە و حەماسەتی پێشمەرگە و خۆبەخشەکان لەوێ بوایە بێ گوومان ھاوکێشەکان بەم شیوەیە نەدەبوون و رێز لە ئیرادەی گەلی کوردستان و خوێنی شەھیدان دەگیرا ،
دووای ئەو رووداوانە کە ھاوکات بوو بە کۆتای ھاتنی وادەی سەرۆکایەتی ھەرێم سەرۆک بارزانی پۆستی خۆی وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەلپەسارد و دەسھەلاتەکانی دابەش کردن، ھەرچەندە پەیوەندی بە بارودۆخەکەوە نیە بەلکو لە سەر بنچینەی باوەری بارزانیە بە دیموکراتی و دەستاودەست کردنی دەسھەلاتە ، پێش ئێساش بارزانی لە زۆربەی بۆنەکان باسی لە کۆتای ھێنان بە درێژ کردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی و دووبارە خۆ بەربژێر کردن کربوو و بە بڕوای زۆر کەس بارودۆخ بەو شێوەیەش نەبوایە بارزانی ئەم کارەی ھەر دەکرد . بەلام بیرکردنەوەی جیاوازی لێ کەوتەوە ، ھەر چەندە زۆربەی خەلک گەشبینن کە بە رەھا بوونی بارزانی لەم پۆستە باشتر لە جاران دەستی کراوە دەبێت بۆ کارکردن لە بەرژەوەندی دۆزی رزگاریخوازی نەتەوەیی کوردستان و ھەنگاوی گەورەتری دەبێت کە لە داھاتوو چاوەروانی لێ دەکرێت چونکە ئەگەر پێداچوونەوە بە خەبات و ئەزموون و کەسایەتی بارزانی بکەی ئەوەت بۆ دەردەکەوێت کە ھەر ھەنگاوێکی لەوەی پێشتر گەورەتر و بە ھێزتر بووە ، بۆیە بە باوەری زۆر لە چاودێران و کالبوانی نێو سیاسەتی ناوچەکە ئەم ھەنگاوەی بارزانی بە ھەنگاوێکی باش و لە جێی خۆ دەبێنن! بۆ ؟ چونکە بەم کارە، بارزانی پێمان دەلێت کە کورسی و پلە و پۆست ھیچ کات بۆ ئەو ئامانج نەبووە بەلکو کەرەستە بووە بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەورە کە سەربەخۆی کوردستانە و ئێستا کە بارودۆخی کوردستان گەیشتووتە ئەم قۆناغە ھەستیارە و کوردستان کارتی بە ھێزی سەربەخۆی لە دەستە و رۆژێک دێت کە بیخاتە روو ، لە ھەمان کات پارچەکانی تری کوردستان لە خۆ رێکخستنەوە و ئامادەکاری دان، گۆرانکاری لە ناوچەکە روودەدەن، دژ بەری ئێران و ئەمریکا گەیشتووتە ترۆپک و ئابووری و ھەروەھا ڕامیاری تورکیە بەرە دارمان دەچێت و سوریاش چاوەرێی پارچەبوونە و عێراقیش بە ھێزی بیانی بەرەڤانی لە خۆی دەکات ، گەشبینی ھەیە بۆ دانانی بناغەیەکی تۆکمە و بە ھێز و دووبارە دروست بوونەوەی دەولەتی بە ھێزی کوردستان و هەنگاوناو بەرەو لووتكە ..