(ئاین وەک ئیلهام نەک وەک ئیرهاب)
July 25, 2018
وتار و بیروڕا
٭مرۆڤ لەقۆناغی سەرەتاییەوە تائێستا پێوویستی بەسوکنایەکی ڕۆحی هەبوەو هەیەو هەمیشە لەدووی ئاسودەییەک گەڕاوە بۆدونیاو ژیانی دوای بۆیە هەمیشە ئاین ڕۆڵی گرنگی هەبوەو مارکسیش دەڵێت(ئاین تلیاکی گەلانە)
٭کۆمەڵگەی کوردەواری بەشێکی دانەبڕاوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەسەر زەوی و ئاین کۆڵەکەیەکی گرنگ و بەهێزی ئەم کۆمەڵگەیەیەو زۆرترین ئولەفت و وابەستەیی بە ئاینەوە هەبوەو هەیە
٭هەموو ئەو نیقاش و گفتوگۆیانەی کەلەسەر وەرگرتنی بەزۆر یاخود بەخواست و ئارەزوومەندانەی ئاینی ئیسلام هەیە لەلایەن گەلی کوردەوە جەدەلێکی دورودرێژەو تائێستاش بەردەوای هەیە لێ باسی من لێرە ئەوەیان نیە لێرەدا وبێگومان ئەم گفتوگۆو جەدوایە درێژەی دەبێت تائایندەیەکی زۆر دورتریش
٭دوای گەشتنی ئاینی ئیسلام بەم نەتەوەیە بەپێی ئەو ئامارەناڕەسمی و نا دیراسیانەی کەهەیە کورد لە(۹٥٪)موسڵمانەو زۆرینەش سوننە مەزهەبیشە و لەچاو نەتەوەکانی دیکەی موسڵمان کورد خاوێنترین وپاکترین ئیلتیزاماتی لەگەڵ ئاینی ئیسلام هەیە
٭کورد وەک نەتەوەیەکی ژێردەستەو زوڵم لێکراو بەدرێژای مێژووی خەباتی خۆی ئەوەندەی بۆ کێشەی ئازادی نەتەوەیی و سەربەخۆیی بوە هێندە کێشەی لەسەر جەدەلە دینیەکان نەبوەونیە ئاین وەک بەهایەکی گەورە لە کۆمەڵگەدا تەماشکراوەو وەک سەرچاوەیەک بەکارهێنراوە بۆ چارەسەر کردنی زۆر گرفتی گەورەو بۆ ڕۆحیەتی کۆمەڵگەش ئیلهام بەشخ بوە نەک ئیرهاب بەخش
٭سروشتی ئەم کۆمەڵگەیەی ئێمە وەک کۆمەڵگەیەکی ناتوندوتیژی دینی و بەحوکمی ئەو مرونەت و ئیلهام بەخشیەی ئاین وایکردوە فلتەرێک دروستببێت بۆ ڕێگری کردن لەتوندو تیژی و توندڕەوی ئاینی و کرداری تیرۆرستی نەک هەر ئەوە بەڵکو ڕۆحیەتی پێکەوە ژیانی ئاینی هێندە قۆڵ بوە کە لە تەنها گوندێکدا چەن شوێنێکی جیاواز هەبوبێت بۆ خوداپەرستی وەک (مزگەوت،کڵێسا،معبد ......)
٭ئیسلامی سیاسی پرۆژەیەیکی غەیرە کوردیەو هاوەردەی کۆمەڵگەی ئێمە کراوە هەموو ئەو توندڕەوییە ئاینیەی کەلێرە دروست بوە هۆکارەکەی ئیسلامی نەک نەک حاڵەتەدینیە نۆرماڵەکەی کۆمەڵگەی کوردەواری کە فلتەرکراوی دۆخی ئاسای کۆمەڵکەی ئێمەیە
٭سێ دەیەی ڕابردوو هەوڵی زۆردراوە کە ئەم فیکرو تێزە توند ئاژوانەی بەهاوکاری ئەو دووڵەتانەی ئەم فیکرە هەناردەی دونیای دەرەوە دەکەن زۆرترین پانتایی کۆمەڵگەی کوردەواری داگیربکات لێ ئاستی بەرزی تێگەشتنی کۆمەڵگەی ئێمەو ڕۆحیەتە بێ خەوشەکەی دینداری نەیهێشتوە ئەم دیاردە ناتەندروست و ناتوندوتیژە زیاتر پەرەبسێنێت و فراوان بێت بەڵام نابێت شۆڕەسوارانی ئەم بوارە پشوبدەن و لێی دانیشن تاوای لێنەیەت کۆمەڵگەکەمان ببێت بە لانکەی توندڕەویی و توند ئاژۆیی
٭لەئێستادا کە ناوچەکەو جیهان لەململانێی گەورەی سیاسی و تەنانەت دینی و بگرە مەزهەبیشدان گرنگە هەرێمی کوردستان تەماشاکەری دۆخەکەبێت نەک لایەنداروو تەرەفگیری بکات بۆ هیچ لایەک خەباتی ئێمە بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمانە نەک بۆ شەرعی نێوان (علی و عومەر) و (حسن حسین)
٭کەواتە دەبێت مامۆستایانی و زانایانی ئاینی و ناوەندە ئاینیەکان ڕۆڵی گرنگتر بگێڕن بۆ قوڵتر کردنەوەی ڕۆحیەتی پێکەوە ژیان ئاین بکەین بە ئیلهام بەخش نەک ئیرهاب بەخش.
ڕێبین ڕەحیم