رێبازێكی كوردپەروەر،شەهیدپەروەر لە پێناو رزگاریخوازی وسەربەخۆیخوازی

رێبازێكی كوردپەروەر،شەهیدپەروەر لە پێناو رزگاریخوازی وسەربەخۆیخوازی
میللەتان لە هەموو جیهاندا، لە چەقە رێگای خەباتی بێ وچانیان دا، لە پێناو دەستەبەركردنی ئازادی و سەرفرازی و شارستانی، هەمیشە خوڵقێنەری سەركردەی گەورەو شایستەو راستەقینەن. لە هەمان كاتدا، سەرۆكی دووربین و راستەقینەو دڵسۆزو كارامەش، هەمیشە كاریگەرترین فاكتەری بەرەو پێش بردن و گەشەپێدانی ژیان و چارەنووسی میللەتانە. ئەمە، نە پێداهەڵدانە بە تاك كەس و نە كەم كردنەوەیشە لە رۆڵی كۆمەڵ. بەڵكو راستییەكە وەك رۆژ بە ناوچەوانی مێژووەوە دەدرەوشێتەوە. لاپەڕەكانی خەباتی گەلان لە سەرتاسەری جیهاندا سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە هیچ میللەتێك بە بێ سەرۆكی خاوەن تاقی كردنەوەو بەرچاو روون و ئازاو هێمن و وردبین و داهێنەرو دەست پێشخەر، نەیتوانیوە دوارۆژی خۆی بە شێوەیەكی خوڵقێنەر دابمەزرێنێت.پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو رێباز و قوتابخانەیە كە لە سەختترین قۆناغەكاندا هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لە سەر مافەرەواكانی گەلی كورد بكات هەروەها لە پێناو گەیاندنی ئامانجەكانی تا بە ئەمرٍوً قوربانیی و باجی زۆر قوربانیی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ‌. سەركردایەتی سیاسی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی توانی بە سیاسەتێكی حەكیمانە و دیبلۆماسیەتێكی نەرم مامەڵە لەگەڵ بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز بكات لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و دیبلۆماسی و ئابووری و تا ڕادەیێكی باشیش سەركەوتنی بەدەستهێنا و ئەم سەركەوتنانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ڕەنگدانەوەیێكی ئەرێنی كردە سەر پڕۆسەی سیاسی هەرێمی كوردستان و ئەنجامەكەشی ئەو دەنگانە بوون كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبی دەسەڵاتدار بە جیاوازییەكی زۆرەوە پێش گشت لایەنە سیاسییەكانی تری كوردستان كەوت و یەكەمی بێ ڕكابەر دەرچوو لە پڕوسەی هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ پارلەمانی عێراق.پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەڕای ئەو گەلەكۆمەكیە زۆر و بەهێزەی كە لە دژی بەرپا كرا كە لە هەموو لایەكەوە ویستیان پارتی و بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و كوردستاندا دەربكەنە دەرەوە، بەڵام جەماوەری دڵسۆزی كوردستان ئەوپەڕی وەفاداریان نواند بۆ پارتی و سەرۆك بارزانی .پارتی و بارزانی لە شەڕی دژی تیرۆر واتە داعش پشكی شێری بەرگریكردن و قوربانیدانی بەركەوت لە پێناو پاراستنی كەرامەت و ناسنامە و خاكی پیرۆزی نیشتیماندا و ئوستوڕەی تیرۆریزمی نێودەڵەتی شكاند. پارتی و بارزانی هەڵگری ستراتیژیەتی نەتەوەیین ئەمەش ویست و ئامانجی پیرۆزی گشت نەتەوەی كوردە نەك تەنها هەرێمی كوردستان. ئەم شانازیە مەزنەش پێش هەر لایەنێكی سیاسی دیكە بەر پارتی و بارزانی كەوتووەو دەكەوێت.پارتی و بارزانی شەڕی مان و نەمانیان كرد بۆ پووچەڵكردنەوەی نەخشەو پیلانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و دەرسێكی وەهایان دایە حەشدی شەعبی و نۆكەرەكانیان كە ئیتر جارێكی تر جورئەت نەكەن پەلاماری هەرێمی كوردستان بدەن و هەروەها متمانەی خەڵكی كوردستان زۆر بە هێزتر بوو بە پارتی و بارزانی.هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسیەكانی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی و هەروەها ڕێزدار مەسرور بارزانی لە سەر ئاستی ئەورووپا و ئەمەریكا و عێراق و ناوچەكە و ڕاستكردنەوەی باری لاسەنگی هەرێم كە بە هۆی خیانەتی نیشتیمانیەوە لە لایەن گرووپێكی یەكێتی ئەنجام درابوو بە پاڵپشتی دەرەكی و چەند لایەنێكی سیاسی تری خۆفرۆش وداردەستی بێگانە .. سەرۆك بارزانیی "پێشمەرگە، رێبەر و رێنیشاندەری سەربەخۆیخوازیی و لووتكەی سەركەوتن ..
سەروەرییەكی گەورەی گەلی كورد، هەمیشە لەوەدا بووە كە سەرۆك مەسعود بارزانی سەرۆك و رێبەرو رێ نیشاندەرو پێشمەرگەی بووە. ئەمەش وەك چۆن سەروەرییەكی گەورە بووە بۆ خودی جەنابی سەرۆك كە بەرپرسیارێتی و سەرۆكایەتی میللەتێكی كاریگەرو دڵسۆزو بە ئەمەكی وەكو كوردی لەسەر شان بووە. میللەتان كاتێك كەشتییەكانیان بە دەست كەشتیەوانێكی شارەزاو بە دیققەت و لێهاتووی وەك سەرۆك بارزانی دەبێت، هەرچەندە بارودۆخەكەیان ئاڵۆزو زەحمەت و دژواریش بێت، ئەوا لە ئەنجامدا، بە دڵنیایی و باوەڕێكی پتەوەوە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەهاوێژن و دڵ پڕ هیوا و دەروون پڕ بڕوا، رووبەرووی هەموو سەختی و زەحمەتییەكان دەبنەوەو لە ئەنجامیشدا ئاواتەكانیان دێتە دی و خەون و خەیاڵە رەواكانیشیان دەكەن بە واقیع.

رەنگە، سەلماندنی ئەو راستییە بۆ میللەتێكی وەكو كورد كارێكی زەحمەت نەبێت. هەر تەنیا سەیركردن و هەڵسەنگاندنی ئەو هەموو دەسكەوت و راستیانەی ناو بیست ساڵی رابردوو رەنگە بەس بێت بۆ ئەوەی ئەو راستییە لە بەر چاو بەرجەستە بكرێت خۆراگرتن لە بەرامبەر شاڵاوە بەدناوەكەی ئەنفال و راگواستن و رووبە رووبوونەوەی چەكی كیمیاوی و پڕۆسەی تەفروتونا كردنی نەتەوەیی كورد. ئینجا بەرپاكردن و سەركردایەتی كردنی راپەڕین، دواتر، ئازاد كردنی كوردستان و رێكخستنی یەكەم هەڵبژاردنی دیموكراسی لە كوردستاندا. دامەزراندنی پەرلەمان و حكومەت. گەشەپێدانی ئابووری و بازرگانیی كوردستان. ئاوەدانكردنەوەی كوردستانێكی خاپوور كە تازە لە ژێر سیاسەتە وێرانكارییەكەی رژێمی پێشووی عێراق دەرچوو بوو. گەشەپێدانی مەودای دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی كورد. گەڵاڵە پێكردنی تاقیكردنەوەی سیاسی كوردستان وەك حەقیقەتێكی حاشا هەڵنەگر لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. رووبەرووبوونەوەی شەرٍی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و پیلانگیری ئیقلیمی و گەورەترین پرۆسەی دیموكراتی ئەو ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو كە بە دەنگی %93 لە سەدا سەركەوتنی بەدەسهێنا. هەروەها سەركەوتنی دیپلۆماسی و دامەزراندن و گەشەپێدانی دۆستایەتی لە نێوان ئەمریكاو كوردستان، لە نێوان ئەوروپاو كوردستان. لە نێوان كوردستان و دەوڵەتانی ناوچەیی و عەرەبی و ئیسلامی. ئینجا پاراستنی كورد لەو هەموو ئاڵۆزی و دژواری و شەڕو ناكۆكییانەی لە دەوروبەری كوردستاندا هەیە. قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لە ناو ریزەكانی میللەت و ئینجا لە نێوان كوردو پێكهاتە مەزهەبی و ئیتنی و ئایینیەكانی كوردستان. بەرَێوەبردنی پەیوەندی و ناكۆكی و دانوستان لەگەڵ حكومەتی تازەی عێراق. بەشداری كردن لە دامەزراندنی عێراقێكی تازە. دابینكردنی دەستوور. فیدرالی. پاراستنی كورد لە گیانی تۆڵەو دەردی تیرۆرو دەماری رقابەرایەتی. بەرهەمهێنی نەوت و غاز و گواستنەوەی كوردستان بۆ ریزی نەتەوە بەرهەمهێنرەكانی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكاندا. یەكسانی و مافی ئافرەت و دابینكردنی ئازادی و فرەخوازی و لێبووردەیی. هەموو ئەو هەنگاوانە وا دەكەن كە گەلی كورد بە رێبەرایەتی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانیی بەرەو دوایین قۆناغ كە بەدیهێنانی دەوڵەتی كوردییە ئەنجام دەدەن .. ئەوەی بۆتە جێی بایەخی وڵاـتانی زڵهێزی جیهان و ناوچە ستراتیژی سیاسیی و سەربازی و دیپلۆماسیی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانییە كە سەرٍەرای چەندین كێشە و قەیرانی قۆڵ بە سەر سەر هەرێمی كوردستان توانیوێتی وەك كەشتیوانێكی بڵیمەت گەل و نیشیتمانەكەی لە نەك لە نقووم بوون رزگار بكات بەڵكو بگەێنێتە كەنارٍی ئارام
Top