بۆچی هەندێ لەحزبەکوردستانیەکان لەهەڵبژاردن دەترسن؟
July 25, 2018
وتار و بیروڕا
زۆرجاریش گوێ بیست دەبین دەڵێن هەڵبژاردن ئەخلاقی تێدانیەبەڵام نابێ ئەوقسەیەبکرێتەپێوەروبوونی شانس وبەختیش لەئەنجامی هەڵبژاردن بەڕای من دروست کراوە هەڵبژاردنیش وەک یاری تۆپی پێیەبراوەدڵخۆشەودۆڕاوئەنجامەکەی قبوڵ نیەلایەنی براوەش بەساختەکارتۆمەتبارە
کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم 30/ئەیلول ی 2018ی بەڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کردووەوهەندێ حزب بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکانی یەکلاکردۆتەوە بەڵام زۆربەی حزبەکانی تر تووشی جۆریک لەڕاڕایی وتایی هەڵبژاردن بوونەتەوە هەر ڕۆژە بیانوێک دەگرن لەپێناودۆزینەوەی مەخرەجێک بۆشەرعیەت دان بەتآجیل کردنەوەی هەڵبژاردن بۆکاتێکی تر ترس وبیمی ئەمانەلەوەیە خەڵک ئینتقامیان لێوەربگرێ ودەنگیان پێ نەدات چونکە بۆڕای گشتی گەلی کوردستان ڕوون بووەوە کەئەمانە تەنهاحزبی قسەنە نک کردار حزبی موزایدەوموقابەلەومقاوەلاتن دەیانەوێت لەسەرحسابی خەڵکی عەوام بگەن بەدەسەڵات بەدروشمی بریقەدارسواڵی دەنگ دەکەن باوڕبکەن گەرپارتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کردبا هەزارویەک تانەیان لێدەدا کەپارتیش ئامادەیە ئەوان ناسازن لەبەربوونی ئینشیقاق وباڵ باڵێن پیلانیان بۆخۆشیان نیە چ جایی بۆخەڵک بوونی ترس لەهەڵبژاردنیش بۆئەوەدەگەریتەوەکە لەکابینەکانی ڕابردوودا لەتاقیکردنەوەی میللەت کەوتن بۆیەگەردوێنێ پارتیتان بەڕیفراندۆم چی وخوڵقێنەری قەیران تاوانباردەکردکەچی خەڵکی کوردستان وپارتی پەروەربه دەنگ لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وڵام گۆی ئێوەبوون
چه واشەکاری بەسەرچوو (بەری خۆربەبێ ژینگ ناگیرێ) ئیتردەنگدەریش ئەوحزبه ی دەوێت گەشەری سحێلاوپردێ ی کرد ئەوحزبەی دەوێت کەخاوەن پاشخانێکی گەورەی نەتەوەییەوبۆنەتەوەش تێدەکۆۺێ .دڵنیام ئەگەرهەزارهەڵبژاردنیش لەکوردستان بکرێت پارتی هێزی یەکەمەوبەیەکەمیش دەمێنێتەوە چونکە پێشینان جوانیان فەرمووە چ دەچێنی بەرئەودەدرویەوە.