ستراتیژی پەیوەندییە ئابۆرییەكانی سعودیا وحكومەتی هەرێم

ستراتیژی پەیوەندییە ئابۆرییەكانی سعودیا وحكومەتی هەرێم
(لە پەراوێزی سەردانی شاندی ئابوری سعودیا بۆ هەرێمی كوردستان)
سەنار شێرۆكی
ئەگەر بێت و لێكدانەوەیەك بۆ بازاری ئابوری هەر وەها ئەو سیاسەت و بەرنامە نوێیەی كە سعودیا بۆ ماوەیەكی درێژخایەن دایرێشتووە، دەگەینە ئەو نەتیجەی كە جێنشینی نویێ‌ سعودیا بە تێروانینەكی جێاوازتر لە رابردوو و پرگرامەكی هەمە لایەنانەی بۆ ووڵاتەكەی لە هەوڵی بنیاتنانی سعودیایەكی ترە.
لەوانەیە هەڵسوكەوتەكانی سعودییە بە پێی ئەو پێشینە مێژووییەی كە هەیەتی بە جدی وەر نەگیرێت، بە ڵام ئەگەر بێت و سەیری دوبەی بكەین، دەبینین كە تەجروبەی ئەماراتی یەكگرتوو و دوبەی تاچەند سەركەوتوو بووە، دوبەی لە دوو دەیەی رابردوو تەنیا بیابانەك بوو بەس تەنانەت وەكوو شارە دێەك ناوزەد دەكرا.
بۆ نمونە ، كاتەك كە گەشە سەندن لە ئەمارات دەستی پێكرد، جاری ئەوە لێدەدرا كە بەرنامە كانی ئەمارات خەیالی و بە ناواقعی لە قەڵەم دەدران تەنانەت باس لەوە دەكرا كە ئەو ووڵاتانە ناتوانن ئەو بەرنامانەی كە دایان رێشتوە بكریتە كردار.
ئەمارات یەكەك لەو ووڵاتانەبوو كە بیابان تەواوی ئەو ووڵاتەی داپۆشیبوو و هیچ جۆرە تەكنۆڵۆژییایەكیئەوتۆی نەبوو كە شایەنی هەڵوێستە لە سەر كردن بیت ، بەڵام ئێستا یە كەك لە سەركەوتوو ترین ووڵاتەكانی جیهانە لە ئاستی گەشتیاری و بازرگانیدا تەنانەت كۆمەڵەك پرۆژە دانراون كە لە جیهاندا كەم وێنە یا بێ وێنەن.
بە لێكدانەوەی هەموو ئەو بابەتانەی سەرەوە و ئەو پرۆگرامەی كە سعودیا بۆ درێژخایەن دایرشتووە ، بەرنامەو پرۆگرامەكی پوختەی ئابوری و بازرگانی لەخۆ دەگریت، بە جۆرەك لە جۆرەكان سەربەخۆیی ئابوری بە جیا لە سوود وەرگرتن لە نەوت و كانزاكان دەبیت و بە پێی ئەو پرۆگرامە چیتر نەوت سەرچاوەیەكی تاك بۆ بۆاری ئابوری نابیت.
هەرچەندە كە دانانی پرۆگرامی لەوجۆرە پێویستی بە شێوەرمەند و پلان دارێژەری بە توانا و كارامە هەیە و ئەو پڵانەش بێشك لە لایەن كەسانی بە تواناوە دارێژراوە هەر ئەو پلانەش دەبیتە گرین كارتەكی بە هێز بۆ داهاتووی سعودیا.
هەر چەندە كە هەرێمی كوردستان لە بارودۆخەكی تەواو جێاواز بە بەراوەرد لە گەڵ سعودیا دایە و لە رووی نێو دەولەتییەوە دانی پێدانراوە و دەتوانیت بە شێوەیەكی سەربەخۆ گرێبەستی نێو دەولەتی واژوو بكات و لە نەتەوە یەكگرتووەكان تۆماریان بكات یان ببیتە ئەندام لە رێكخراوە نێو دەولەتی یان كیشوەری و یان پەیماننامە لۆكاڵییەوە بەڵام كوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتەكی فیدراڵدایە و ناتوانیت بە پێی ئەوەی كە لە دەستوردا هاتووە زیاتر لەوە هەنگاو بنێت بەڵام دەشێت و دەتوانیت سوود لەو پرۆگرامە درێژخایەنانەی سعودیا وەر بگریت بۆ ئەوەی گەشەیەكی زیاتر بە بواری ئابوری كوردستان بدات.
ئەوە هەمان ئەو پرۆگرامەیە كە ووڵاتە پێشكەوتووەكان بۆ گەشەندنی ووڵاتەكەیان لە تەواوی بووارەكان دەیكەن ئەوەش سیاسەتەكی تەواو دان پێدانراوە و كاریگەرییەكی ئەرێنی بۆ بوژانەوەی تەواوی بوارەكانی ئابوری سیاسی و كلتوری دەدات.هەر ئەوەش وایكردووە كە كوردستان سەرەرای هەمووو ئەو نشستانەی كە بەهۆی دژایەتی ئیقلیمییەوە هەیبوو بەروە بۆژانەوەیەكی چاوەروان نەكراو بروات.
سیاسەت و پلانی دانان و راكێشانی كۆمپانیاكانی بیانی یەكەك لە هۆكارە سەركەوتووەكانی پلانی كوردستان بووە كە لە گەل سیاسەتی ئێستای سعودیالە یەك ئاستدان و راكێشانی نوخبەی بیانی و سەرمایەداری ئەجنەبی یەكەك لە هۆكارە سەرەكییەكانی ئەو سەركەوتنانە بووە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیبووە و بە سوود وەر گرتن لەو پرۆگرامە درێژخایەنەی سعودیا سەركەوتوو تر دەبیت و ئەو بارودۆخەی كە ئێستا هەرێمی كوردستانی تێدایە دەتوانیت بە شێوەیەكی زۆر كاریگەر گەشەبكات.
هەموو ئەو هەنگازانەی حكومەتی هەرێم لە درێژەی ئەو پلانەنەیە كە لە رابردوو هەیبووە هەر بۆیەش پێدەچیت بە پێی ئەو بارودۆخ و سیاسەتەی كە ئێستا رۆژهەڵاتی ناوین تێیدا تێپەر دەكات كاریگەرییەكی ئەرێنی لە هەموو جومگەكانی هەرێمی كوردستان بكات بە تایبەتی لە كاتەكدا كە ئێران لە لایەن ووڵاتەیەكگرتووەكانەوە بە بیانۆی پیتاندنی ئۆرانیۆم رووبەرووی ئاستەنگ بۆتەوە و ئەوەش جۆرەك لە كێبركێ‌ لە نێوان ئێران و توركیا و سعودیا دروست دەكات
Top