رێبازی كوردایەتیی واتا بەدەستهێنانی كیانی سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی پاشكۆیی.

رێبازی كوردایەتیی واتا بەدەستهێنانی كیانی سەربەخۆیی و رٍەتكردنەوەی پاشكۆیی.
ئەگەر هەر چاوەروانی بەغدا بین دەیان ساڵی تریش چاوەروانی دەسەڵاتدارانی عێراق بین هیچ كات مافمان پێنادات بەڵكو دەبێ‌ خۆمان وەریبگرنەوە .پرسی گەلی كورد لە عێراق بە درێژایی زیاترئەو سەدساڵەیكە عێراق دروستكراو خاك ومیللەتی كورد لكێنراو تووشی بەتووشی عێراقێكی درووستكراو بوو كەئەمەش لە ئەنجامی و بەئاگاداری وڵاتانی زلهێزو بەتایبەتی ڕێككەتنامەی سایكس بیكۆ غەدر لە كورد كراومافی زەوتكرا!ئەو سەدساڵە كۆتایی هات و نە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نە حكومەتە یەك لە دوایەكەكانی عێراق مافی كوردیان نەداوچارەسەریان نەكرد بەڵكو ئەم بابەتە وەك كێشە سەیری دەكەن نەوەكو وەك دۆز كەلە ڕاستیدا پرسە نەوەكو كێشە!دەڕبڕینی كێشەی كورد بوونی نیەوناراستە لە ڕاستیدا پرسی كورد هەیە بەڵامدەیانەویت بچوكی بكەنەوە لە چوارچێوەی عێراق بە كێشەیەكی ناوخۆی عێراقی دابنێن نەوەكو پرسی میللەت و نەتەوەیەك كە مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتی هەبێت،پرسی كورد پرسی میللەتێكە پرسێكی جیهانی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیە دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە نەوەكو وەك كێشەیەكی ناوخۆی عێراق سەیری بكرێت لە ئەنجامی گۆڕانكاری سیاسەتی نێودەوڵەتی دروستبووەوتووشكراوەولكێنراوە تاكو ئێستاش حكومەتە یەك لە دوایەكەكانی عێڕاقیش مافی كوردیان نەداوەوبەڵكو رووبەڕووی تۆقاندن و جینۆسایدوتەعریب بووە بە شەڕ وەڵامی میللەتی كوردیان داوەتەوە،هەروەك لە ئێستادا دەیانەوێت هەرێمی كوردستان كە چوارچێوەیەكی فیدراڵی و فەرمی هەیە تووشی شەڕ بكەن ئەزموونەكە لەناوببەن، حكومەتە یەك لەدوایەكەكانی عێڕاق شەڕیان لەگەڵ میللەتی كورد كردووە و مافیان زەوتكردووەوئاوارەوماڵویرانیان كردووە هەردەم بە كێشەیەكی بچوكی عێڕاقیان داناوە بەڵام ناتوانن چارەسەری بكەن ئەو مافە بە كورد نادەن . بۆ ئەو حكومەتەی ئێستاو حكومەتی دواتریش كوردلە عێراق كێشە نیە بەڵكو پرسی كورد واتەدەوڵەتی عێڕاق و كۆمەڵگەی نێودەوڵتیش لێی بەرپرسیارە بۆدانانی سنوورێك و چارەسەرێك بۆ ئەم پرسە! وەكو میللەتانیتر دەبێت مافی سەربەخۆیی و دەوڵەتمان خۆی هەبێت. با عێڕاق و كۆمەڵگەی نێو دەوڵتیش بزانن و دەشزانن میللەتی كورد بەدرێژایی مێژووی كۆن ونوێ دەوڵەتی هەبووەو ئەزموونی حكومەت و میرنشینی هەبووە خۆی حكومڕانی خۆی كردووە بەڵام هەردەم تووشی شەڕوململانێیان كردووە بەربەستی بۆ درووستكراوەو سیاسەتی سنووردانان و فەرامۆشكردن و وەك میللەتێك دانیپێدانەنراوە هەمووانیش دەزانن دێرنترین میللەتی سەرزەویە زمان وكەلتوروخاكی خۆی هەیە. بۆیە پێوستە سەركردایەتیی سیاسی كوردستان بریاری یەكڵاكەرەوە بدات یان جێبەجێی كردنی مافە دەستوورییەكان یان جیابوونەوەی یەكجاریی..سەر لە نوێ داڕشتنەوەی جوگرافییای ڕۆژهەڵاتی ناوین ،لەم دارشتنەدا دەوڵتێك دێتە ئاراوە بەناوی دەوڵەتی كوردستان ،كە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی كوردستان سەدەیەكە قوڕبانی بۆی دەدات تێدەكوشێت ، كوردستان ئەمڕۆ شان بە شانی هەموو وڵاتانی جیهان ناو بانگی هەیە و پێشمەرگەی كوردستان وەك سوپایەكی بەهێز ناوی لە ئاست سوپای وڵاتە زلهێزەكانی جیهان دا بوون و قوڕسای خوی هەیە، جگە لەوەی كە خاوەنی هەلكەوتەیەكی ئابوورری گرنگە لەهەمان كاتدا خاوەنی پێگەیەیەكی بەهێزە لە هەموو بوارەكان بەتایبەتی لە بواری ئاسایش وپێكەوە ژیان سیاسی هیچ دەولەتێكی جیهان ناتوان ئەم پێگەیە گرنگەی لە بەرچاو نەگیرێت چونكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست تاكە شوێنە كە بتوانن بەرژەوەندیەكانیان خویان بپارێزن ،هەر بۆیە هەمیشە هەموو جیهان چاویان لە سەر هەرێمی كوردستانە ، گەلی كورد خاوەن زمان و كەلتوور و میێژوویی خۆیەتیی و لە هەموو روویكەوە جیاوازی لەگەڵ بەشەكانی تری عێراقەوە هەیە و خودی عێراقیش هەست بەو جیاوازییە دەكات بەڵام دەیان ساڵە بە هۆی مڵهورییەوە مافەرەواكانی گەلی كورد پاشگوێ خستووە ، گەلی كورد لە ماوەی دەیان ساڵی خەباتدا هەنگاویی سەخت و قەیراناوترین قوناخ پەریوەتەوە ، ئیتر مەحالە پەكی بكەوێت و ریسەكەمان لێ ببێتەوە بە خۆری دەوڵەتبوون مافێكە رەوایە و ئەمە پڕسێكی مێژووی نیشتیمانیەهیچ خانەوادەیەك كورد نیە قوڕبانی نەدابێت بۆ ئەم مافە. پێوستە گشت هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكان چڕ بكرێنەوە ،چونكە ئێمە خاوەن كارتێكی بەهێزی گەلی كوردین ئەویش "بەڵی بۆ سەربەخۆییە" ، هیچ هێز ووڵاتێك ناتوانێ ئەو ماافە نادیدە بگرێ ،چۆن پێداگربووین بۆ سەربەخۆیی دەبێ بە هەمان شێوەش پێداگر بین بۆ بەدەسهێنانی دەوڵەتی كوردی..بەرهەمی ئەمڕۆی كوردستان، رەنجی خوێنی شەهیدان و حیكمەتی سەركردە دڵسۆزەكانی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی هەردەم لەهەوڵی چارەسەری گرفتی ناوخۆن، بەرامبەر بەدوژمن و ناحەزانی كوردیش خاوەن ورەی پۆڵاینن. حزب لە كوردستان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی باڵای گەلی كوردستان دامەزراون، لەو پێناوەشدا خەڵكیان لە دەوری خۆیان كۆكردۆتەوە. ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەكو فاكتەرێكی كارتێكەر لە رووداوەكانی ناوچەكە نە تەنیا رۆڵی كەریگەری هەیە، بگرە داڕێژەی سیاسەتی دوارۆژی ناوچەكەیە و ئەم راستییە لەكاتی سەردانی شاندە باڵاكانی بیانی بە ئاشكرا دەردەكەوێت لە كاتێكدا كە بۆچوون و رۆڵی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە دەخرێتە بەر باس و گفتووگۆ. باسەكە لێرەیە ئایا بۆ لێدوانی نەیاری دەدرێت لەبەرانبەر سەرۆكێك كە هەمیشە خزمەت بە وڵاتەكەی بكات، یا سەرجەم وڵاتەكانی دنیاو بەتایبەت وڵاتێكی وەك توركیا سەردانی بەرەكانی جەنگ بكات و سوپاسی سەرۆك و سوپاسی پێشمەرگە بكات، بڵێت بە هەموو توانایەكەوە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دەكەین، یا سەرۆكێكی وڵاتێكی زلهێزی دونیا وەك فەرەنسا سەرۆكەكەی بۆ دووەم جار بۆ كوردستان بێت و سەردانی پێشمەرگە قارەمانەكان بكات. ئەمانە هەموو كاری سیاسەتی دڵسۆزانەی كورد و بە كەسێكی كارێزمایی دەكرێت، كە بیەوێت دەوڵەتێكی گەورەو بەهێز درووست بكات، ئەمەش زۆر ڕوون و ئاشكرایە كوردستان لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان هەروەهادرێژەپێدەرو تەواوكاری ئەم شۆڕشەمەزنانە كە خودی جەنابی سەرۆ بارزانی لەشەڕی گەورەی خواكورك سەرپەرشتی كردو بەشداربووجگەلەمانەش ئەم خەباتانەی سیاسی كوردستان بۆ بەدەست هێنانی درووست كردنی ئەم دەوڵەتەیە. بۆیە ستراتیژیی سەرۆك بارزانی لەبارەی سەربەخۆیی زۆر ڕوونە. لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بە ئاشكرا و لە دنیای سیاسیی دەولی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی كاری بۆ كردووە. سەربەخۆیی پڕۆسەیەكە و دەستی پێ كردووە و لەم ڕێگەیەدا دوژمنایەتی و كۆسپ و تەگەرەی زۆر بەربەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیەدا دەنێنەوە ڕەنگە لەكوردستانیش بەئاشكرانابۆیە سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25/9/2018 وەڵامێكی گونجاو بوو بۆ هەموو نەیارانی كورد و ئەوانەی ئەو مافەرەوایە بە كورد قابیل نابینن . ئەمە سەرەڕای دەرەوەی وڵاتان، لەناوخۆدا سەرۆك بارزانی بوو، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت " گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن". ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق دا ساڵی ٢٠٠٣ و پاشان درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حكمەت و زانایی سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت.چونكە تەنیا سەربەخۆیی كوردستان دەتوانێ گەلی كورد لە نەهامەتی و ماڵوێرانی و پیلانگێری بەرەوام بێ..
Top