عێڕاق له‌نێوان تائیفیه‌ت وته‌قنۆقڕاتدا
July 24, 2018
وتار و بیروڕا
له‌ڕاستیدا له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێڕاقه‌وه سێ خولی په‌ڕله‌مانی له‌عێڕاق به‌ڕێوه‌چوه ئه‌و خوله‌ش كه‌له 12/5/2018 به‌ڕێوه‌چوو خولی چواره‌می په‌ڕله‌مانی عێڕاق بوو،ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌كاتێكدابوو كه‌ده‌مێك نه‌بوو كۆتای به‌خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش هاتبوو له‌عێڕاقدا،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هیچ هێزێكی سیاسی نه‌یتوانی زۆرینه‌ی په‌ڕله‌مانی وه‌ده‌ست بخات بۆپێكهێنانی حوكمه‌ت،له‌وچوارچێوه‌یه‌دا حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات ئاماژه‌یه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی هێزه‌كان نادیده‌ی ناگرن له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه هاوپه‌یمانی(سائیرون)به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌درحوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات وه‌ك مه‌رجی پێكهێنای حوكمه‌ت به‌یان ده‌كات،ئه‌گه‌رگریمانه‌ی ئه‌وه‌بكه‌ین حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات چاره‌سه‌ری دۆخی عێڕاق ده‌كات،ئه‌وا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ته‌قنۆقڕات چیه؟ئه‌م پرسه‌ئامرازه یاخودئامانج وه‌گرنگی وڕۆڵی ئه‌م تایپه‌ی حوكمه‌ت چیه له‌عێڕاقدا؟
چۆن له‌ته‌قنۆقڕات تێبگه‌ین:
ته‌قنۆقڕات جیهازی ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ته‌وده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان مه‌به‌ست لێی حوكمڕانی كه‌سانی شاره‌زاوپسپۆڕه له‌بواره‌جۆر به‌جۆره‌كاندا،یه‌كێك له‌و بیرمه‌ندانه‌ی باسی ئه‌م چه‌مكه‌ده‌كات فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ(ئه‌فلاتونه428-348 پ.ز)ئه‌وله‌وباوه‌ڕه‌دابوو ده‌بێت كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن كه‌سانی عاقڵمه‌ندونوخبه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه ببرێت به‌ڕێوه وكه‌سانی فه‌لسه‌فه‌زان بن،له‌فێرگه‌به‌ناوبانگه‌كه‌ی(ئه‌كادێمیا)نوسیبوی:ئه‌وه‌ی بیركاری نه‌زانێت ناتوانێت بێته‌ژوره‌وه،سه‌باره‌ت به‌پرسی حوكمڕانیش به‌هه‌مان شێوه بیرده‌كاته‌وه‌وله‌كتێبی(كۆمار)دا به‌ڕونی ئاماژه‌یی بۆداوه،به‌ڵام حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات له‌دوای ساڵانی1932 گرنگیه‌كی زۆری په‌یداكرد،كاتێك ئه‌مریكاتوشی قه‌یرانی ئابوری هات له‌دانیژگاكانداده‌سته‌ی ته‌قنۆقڕاته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا،ئه‌مانه وابیریان ده‌كرده‌وه بۆده‌ربازبوون له‌گرفته‌كان حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات باشترین بژارده‌یه،كه‌ئه‌م جۆره‌له‌فۆڕمی حوكمه‌ت تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌عاقڵمه‌ندی وشاره‌زایی ولێهاتووی له‌زانسته‌جیاجیاكاندا
گرفته‌كانی حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات له‌عێڕاقدا:
له‌ڕاستیدا حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات حوكمه‌تی زاناوعاقڵمه‌ندانه‌حوكمه‌تێكی پسپۆڕی ناحزبیه‌ولایه‌نگری هیچ حزبێك ناكات،ئه‌م جۆره له‌فۆڕمی حوكمه‌ت له‌كاتی ناكۆكیه‌سیاسیه‌كاندا به‌كاردێت،له‌ڕوی بیروباوه‌ڕی فه‌لسه‌فیه‌وه حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات پشت ئه‌ستوره به‌كه‌سانی شاره‌زاو لێهاتووزانستی له‌بڕیاردان وسه‌ركردایه‌تی كردن‌دا،ئه‌وه‌یه‌كێكه له‌ئامرازه‌كانی ده‌ربازبوون له‌گرفته‌كان كه‌دورله‌حوكمی ڕه‌شیدهاتوه‌ته ئاراوه،عێڕاق له‌دروست بونیه‌وه تاوه‌كوئێستاگرفتی پێكه‌وه‌ی ومتمانه‌وشوناسی پێكهاته‌كانی هه‌یه،جیاوازیه‌كان زۆر زیاتره‌له‌خاڵه‌هاوبه‌شه‌كان،خودی جه‌وهه‌ری كێشه‌كانی عێڕاق بریتیه‌له‌به‌ده‌وڵه‌ت بون وسه‌نتڕاڵیه‌ت نه‌ك له‌تبوون هه‌رچه‌نده له‌عێڕاق دامه‌زراوه هه‌یه‌به‌ڵام پێگه‌یان زۆرلاوازه به‌هۆی هه‌ژمونی مه‌زهه‌بگه‌راییه‌وه،له‌عێڕاق ده‌سه‌ڵاتێكی(مۆبۆكڕاسیMobocracy)حوكمی كردووه‌هه‌میشه‌ئیراده‌ی تاك ولایه‌ن له‌سه‌روی(ئیراده‌یگشتیGenera will)یه‌وه بووه،نه‌ته‌وه‌كانی تروه‌كوپله‌دوویان وه‌كو(پاشكۆAnnexation)مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه،سروشتی عێڕاق وایه پڕۆسه‌ی(ئاشتیخوازیPocifism)تائه‌وكاته‌یه‌كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست دواترهه‌وڵ بۆیه‌كڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه ده‌دات،ئه‌وانه‌ی له‌عێڕاقدا به‌شه‌پۆلی ته‌قنۆقڕاته‌وه خۆیان هه‌ڵواسیوه هه‌مویان سه‌ربه‌مه‌دره‌سه‌ی(قوم)ی ئێرانن وخودانی هێزی چه‌كدارن له‌عێڕاقدا،جگه‌له‌وه‌ی حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات ناتوانێت كێشه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌چاره‌سه‌ربكات،خۆشی ده‌بێته گرفتێكی گه‌وره‌له‌پاڵ كێشه‌كانی تردا،چونكه له‌عێڕاقدایاسای دارستان به‌ركاره به‌ومانایه‌ی خاوه‌ن هێزده‌توانێت حوكم بكات،له‌به‌رمه‌بنای ئه‌وخوێندنه‌وانه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات به‌ده‌ست چه‌ندین ئاڵنگاریه‌وه ده‌ناڵێنێت ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامه چه‌ندین فاكته‌ر:
1-خودی حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات حوكمه‌تێكی لاوازه،چونكه‌به‌شێك نین له‌ده‌سته‌بژێری سیاسی وكاره‌كته‌ره‌كانی ناحزبین،له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كاندا كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌حزابی سیاسی نه‌بێت پشتیوانی لێناكرێت وته‌نانه‌ت گرفتیشی بۆدروست ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له‌عێڕاقی مه‌زهه‌بگه‌ریدا.
2-ئه‌م جۆره له‌فۆڕمی حوكمه‌ت كاتیه،چونكه‌له‌ده‌رئه‌نجامی بنبه‌ستی قه‌یرانه‌كاندا دێته ئاراوه دوای كۆنتڕۆڵ كردنی بارودۆخه‌كه زۆربه‌ئاسانی به‌ره‌وهه‌ره‌س هێنان ده‌ڕوات وپێگه‌ی خۆیان بۆ سیاسیه‌كان جێده‌هێڵن.
3-هه‌رچه‌نده له‌عێڕاقدا هێزه‌سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌ی له‌سه‌رپێكهاته‌ی حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات هاوڕان،به‌ڵام له‌ئه‌ساسدا هێزه‌سیاسیه‌كان وه‌ك ئامرازێك حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات به‌كارده‌هێنن له‌پێناوگه‌یشتن به‌ئامانجه‌كانیان.
لێره‌وه‌بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات له‌عێڕاقدا ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ڕازیكردنی شه‌قامه ئه‌وه‌نده مه‌به‌ست لێی چاكسازی كردن نیه،حوكمه‌تی داهاتووی عێڕاق له‌بارودۆخێكی ناڕێكخراودا(فه‌وزا)دروست ده‌بێت وكاره‌كانی ڕێكده‌خات كه‌ئه‌مه گرفتێكی سه‌ره‌كی به‌رده‌م حوكمه‌ت ده‌بێت،موباله‌غه نیه ئه‌گه‌ربڵێم ئێستای عێڕاق به‌یۆگۆسلافیای جاران ده‌چێت به‌نه‌مانی(تیتۆ)ی دیكتاتۆرسه‌رده‌می(سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچ)ده‌ستی پێكرد،كه‌كۆتایی به‌مێژوی ئه‌م ده‌وڵه‌ته هێنا،ئێستای عێڕاق ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌ئه‌نجامی چه‌ندین فاكته‌ربه‌ره‌و لێكترازان وهه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات وحوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات هه‌رگیز ناتوانێت ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێت وسه‌ركه‌وتووببێت له‌عێڕاقدا.
ڕۆڵی حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات له‌عێڕاقدا:
ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێڕاقدا ده‌ریخست ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناتوانێت سنوری مه‌زهه‌بی ونه‌ته‌وه‌یی تێپه‌ڕبكات وله‌چوارچێوه‌یه‌كی داخراوی مه‌زهه‌بیدا بیرده‌كاته‌وه‌وبڕیارله‌چاره‌نویی ده‌دات،ته‌نانه‌ت لیسته‌كه‌ی موقته‌داسه‌دریش(سائیرون)كه‌له‌شه‌ش پارێزگای عێڕاق یه‌كه‌م بووله‌چوارپارێزگاش دووه‌م بوودروشم وپڕه‌نسیپه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی مه‌زهه‌بیدا چه‌قی ده‌خوارده‌وه،كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌بونیادوستراكچه‌ری مێژوی ده‌وڵه‌تی عێڕاقدایه‌هه‌رله‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌فكری مه‌زهه‌بگه‌ری سوننه‌باڵی به‌سه‌رعێڕاقدا كێشابوو دژی شیعه‌وكوردله‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێڕاقه‌وه شیعه‌كان حاكمی موتڵه‌قی عێڕاقن وئه‌وه‌نده‌ی وه‌لائوبه‌ڕائیان بۆ ده‌ره‌وه هه‌یه ئه‌وه‌نده په‌رۆشی عێڕاق نین،حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات ته‌نهابۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كانه‌وخودی حیده‌رعه‌بادی وموقته‌داسه‌دریش كه‌ئه‌سپی خۆیان له‌مه‌یدانی حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕاتی عێڕاقدا تاوداوه له‌نێوان دووپاڕادۆكسی دژبه‌ردا ده‌ژین وهه‌رگیزله‌سیاسه‌تدا ناتوانن ڕیالستی بن ئه‌م دووكاره‌كته‌ره خاوه‌ن باگڕاوندێكی پۆپۆلستی مه‌زهه‌بگه‌رین وخۆیان له‌كوێی ته‌قنۆقڕاتدان وچۆن بانگه‌شه‌وجاڕی ئه‌م جۆره له‌فۆڕمی حوكمه‌ت ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا هێزی چه‌كداریان هه‌یه‌ووابه‌سته‌ی شیعه‌گه‌ریزمن،دیفاكتۆی عێڕاق ئه‌وه‌یه فره‌پلۆڕالیزمیه له‌دین وپێكهاته‌ومه‌زهه‌بداهه‌ربۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌مایه دابڕێژرێته‌وه،له‌وچوارچێوه‌یه‌دا به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی هه‌ژمونی تائیفیه‌ت وشیعه‌گه‌رایی هێوركردنه‌وه‌ی شه‌قامی عێڕاقی كه‌دژی گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی سه‌وزهه‌رده‌م له‌ژێرڕه‌حمه‌تی خۆپیشانده‌راندایه مه‌رجه‌عه عێڕاقیه‌كان وده‌سه‌ڵاتداران به‌ڵێنی(حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات)به‌خه‌ڵكی عێڕاق ده‌ده‌ن،به‌گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره حوكمه‌ته ئه‌گه‌رله‌داهاتودا پێكھێنرا هیچ ڕۆڵێكی نابێت چونكه له‌ده‌رئه‌نجامی فشاردا دێته‌ئاراوه‌و دوره له‌ویست و واعیعیه‌ت وته‌نهائامرازێكی ساده چونكه ده‌بێت كه‌سی ته‌قنۆقڕات لێهات ولیبڕاڵ بێت ودادپه‌روه‌رو مه‌ده‌نی بێت وڕۆژێك له‌ڕۆژان بارگاوی نه‌بوبێت به‌پڕه‌نسیپه‌كانی مه‌زهه‌بگه‌ری،وردبونه‌وه له‌ڕابردوو ئه‌زمونی حوكمڕانی له‌عێڕاقدائه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه‌حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت وجێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی پێكهاته‌كان بێت،به‌مانایه‌كی ترئه‌م جۆره فۆڕمه‌ی حوكمه‌ت ڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات وبه‌رده‌وام نابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت هه‌بێت له‌عێڕاقدا.
حكومه‌تی عێڕاق وئاینده‌ی ته‌قنۆقڕات:
دۆخی عێڕاق وئه‌وململانێ سه‌خته‌ی تیایدا گوزه‌ر ده‌كات به‌جۆرێك قورسه‌بتوانی وێنه‌یه‌كی ڕونت ده‌ست بكه‌وێت له‌سه‌رداهاتووی ئه‌م ده‌وڵه‌ته،چونكه نوخبه‌ی ئایینی وتۆتالیتاروعه‌سكه‌رتاریه‌ت حوكم ده‌كات وهێزو گروپی چه‌كدار(میلیشیا
)هه‌ڕه‌شه له‌داهاتوی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌كات،ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست شه‌ڕی مه‌زهه‌بگه‌ری و(ئایدۆلۆجیdeIological)،ئه‌م خاكه‌پانتاییه‌كه هێزه‌كان هه‌مووخه‌ریكی ڕاوكردنی یه‌كترین و(فره‌جه‌مسه‌ریmultipolarity) زۆری تێدایه كه‌هێزه هه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕاسته‌وخۆوناڕاسته‌وخۆململانێی هه‌ژمونی و(جه‌نگی به‌وه‌كاله‌تProxy war)ی تێدا ئیداره ده‌ده‌ن،هیچ كات ته‌قنۆقڕات ناتوانێت ئامانجه‌كانی ده‌ستگیربكات له‌عێڕاقداله‌ناوچوارچێوه‌ی مۆدێله سیاسی ومه‌زهه‌بیه‌كه‌یدا،چونكه‌هه‌موو ئه‌و ململانێیانه‌ی له‌عێڕاق ده‌گوزه‌رێن له‌سه‌ربنه‌مای دیموكراسی نین،له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا سه‌ره‌ڕای( قه‌یرانی سیاسیPolitical Crisis)و(گه‌نده‌ڵی سیاسی(Political corruptionهه‌ردوو پڕه‌نسیپی(هاوسه‌نگی هێزBalane of Power)و(هاوسه‌نگی سیاسی)له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێڕاقدا تێكچووه وبه‌و هۆیه‌وه حوكمه‌تی سه‌نتڕاڵی(ناوه‌ندگه‌رێتی)ناتوانێت بون و وجودی خۆی ده‌سته‌به‌ربكات له‌ته‌واوی عێڕاقدا،هه‌ربۆیه حوكمه‌تی ته‌قنۆقڕات ناتوانێت حوكمه‌تێكی بێلایه‌ن بێت وله‌داهاتوودا ئه‌م جۆره له‌فۆڕمی حوكمه‌ت به‌ره‌وهه‌ڵوه‌شانه‌وه یاخود به‌ره‌وحوكمه‌تی تاك لایه‌ن هه‌نگاوده‌نێت،له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسانی سیاسی عێڕاق هیچ ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان نیه‌وبه‌ته‌واوی گوێڕایه‌ڵ وده‌سته‌مۆكراوی(قوم ونه‌جه‌ف)ن،له‌ده‌رئه‌نجامدا ئاینده‌ی سیاسی عێڕاق له‌دوو بژارده تێپه‌ڕناكات:
یه‌كه‌م:دیموكراسی وپێكهێنانی حوكمه‌تێكی مه‌ده‌نی ته‌قنۆقڕات له‌سه‌ربنه‌مای كه‌سانی بێلایه‌ن وپسپۆڕوشاره‌زا.
دووه‌م:پێكهێنانی حوكمه‌تێك له‌سه‌ربنه‌مای ته‌وافوقی سیاسی وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستورداهاتووه له‌چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌دا.
له‌هه‌ربارو دۆخێك‌دا پێكهێنانی حوكمه‌تێك وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌خاڵی یه‌كه‌مدا باسكراخه‌ونێكه هه‌رگیزله‌عێڕاق سه‌وز نابێت مێژووش سه‌لماندویه‌تی،هه‌ربۆیه‌ئاینده‌ی عێڕاق ناتوانێت خۆی له‌حوكمه‌تێكی ته‌قنۆقڕاتدا ببینێته‌وه كه‌گوزارشت له‌به‌ركه‌وته‌وخواستی سه‌رجه‌م گه‌لانی عێڕاق بكات.
ئه‌نجامگیری:
له‌ڕاستیدا عێڕاق وه‌ك ده‌وڵه‌ت وقه‌واره‌ی سیاسی به‌رهه‌می هه‌ڵه‌یه‌كی مێژووی یان ڕێككه‌وتنێكی مێژووییه،نه‌ك به‌رهه‌می پێداویستیه‌كی مێژووی،وه‌ك ئاشكرایه ده‌وڵه‌تی عێڕاق له‌ده‌رئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندی وئیراده‌ی ده‌ره‌كی له‌دایك بوو نه‌ك ئیراده‌ی ناوه‌خۆیی،ده‌رئه‌نجام وكاریگه‌ریه‌كه‌ی تاوه‌كوئێستاش به‌رده‌وامه‌كه‌هه‌رگیزئارامی سیاسی وسه‌ربازی یه‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه،له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێڕاقه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته په‌یتابه‌په‌یتا به‌ره‌وده‌وڵه‌تێكی(فیرعه‌ونی)ملهوڕهه‌نگاو ده‌نێت،كه‌تیایدا فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانیه‌تی جومگه‌هه‌ستیاره‌كان له‌ده‌ست یه‌ك پێكهاته‌ی
سه‌ره‌كیدا بێت كه‌ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌گه‌ریزمه،بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه‌كه‌دواترینیان بانگه‌شه‌كردنه بۆ دروست كردنی حوكمه‌تێكی ته‌قنۆقڕاتی ناحزبی،كه‌تیایدا پێكهاته‌و لایه‌نه‌كان فه‌رامۆش ده‌كرێت وگرنگی به‌تاك ده‌درێت،ئه‌م فۆڕمه‌ی حوكمڕانی له‌عێڕاقدا به‌زووی شكست ده‌خوات وله‌ده‌رئه‌نجامدا ده‌وڵه‌ته‌كه به‌ره‌ودیكتاتۆریه‌تی شیعه هه‌نگاوده‌نێت،ململانێی تائیفیه‌ت ومێژوو ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌عێڕاقدا زۆر له‌وه سه‌خت تروگه‌وره‌تره قه‌تیسی بكه‌ین له‌چوارچێوه‌ی حوكمه‌تێكی ته‌قنۆقڕاتدا.
ابراهیم شێخ محمد نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس