هێرشە تیرۆرستیەکەی دووشەممە

هێرشە تیرۆرستیەکەی دووشەممە
وێڕایی دەست خۆشیم بۆهێزئەمنیەکانی هەولێرلەپووچەڵکردنەوەوکوشتنی تاریک پەرستان وبەکرێ گیراوان
تیرۆرستان لەدونیایەکی تاریک پەروەردەکراون وبۆدوونیاگی تاریک تریش هەوڵدەدەن کەئایندەودواڕۆژیان تاریکستانەتێکدان ودروست کردنی دڵەڕاوکێ لەلای هاونیشتمانیانی خۆشەویست کارێکی ترسنۆک وبێ ئەنجامەئینتاجی روورەشی ئەبەدیە بۆئەوانەی فرچکیان بەتێکدانەوەگرتووە خوای گەورە مرۆڤی بۆئەوەخەڵق نەکردووە تێکدەربێ بەڵکوبۆئەوەیە زەوی ئاوادان بکاتەوەوخێری گشتگیری هەبێ .
ئەوانەی بەناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام کاری لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن بادڵنیابن ئاخیرەتیان دۆزەخە ئیسلام ئایینی بەیەکەوەژیانە وبەوکارانەشیان ئەوەندەی تر ڕووی قێزەوەنیان بۆڕای گشتی بەدیاردەخەن
داواکارم لەبریانی ئاسایش وهاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان چاوکراوەتربن بۆرووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی لەوشێوەیەچونکەئەمنیەت وئەمانی کوردستان وپایتەختەکەمان چاوی ناحەزی زۆری لەسەرە بۆیەدەبێت بەرپرسیارانە مامەڵەلەگەڵ ئەودۆخەبکەین ونەهێڵین ئیرادەی پۆڵاین ولەبن نه هاتووی گەلەکەمان بڕوخێندرێت بەدەستێکی نامۆ
لەدێرزەمانەوە کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نەتەوەوئایین وئایینزاکان بووە بەهامرۆڤایەتییەکان ڕەگ وڕیشەیان لەناوکۆمەڵگای کوردستان داکوتاوە ـ لەوپێناوەش داقوربانی زۆرمان داوەهەروەهالهماوەی ڕابردوودالەئەنجامی کۆشش وشەونخونی هێزی پێشمەرگەودامەزراوەئەمنیەکان ئارامی کوردستان تائەندازەیەکی باش پارێزراوبووە
ئەودامەزراوانەش هەرچەندبەهێزبن بەبێ هاوکاری وهەماهەنگی هاوڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان ناتوانن ئەرکی خۆیان ئەنجام بدەن چونکەتاریک پەرستان هەمیشەبەدوای بۆشایی ئەمنی دادەگەڕێن بۆئەوەی ئاسایشی کوردستان تێک بدەن وئەوەی بۆیان بکرێت دەیکەن بۆئەوەی دوورمان بخەنەوە لەئامانجەگەورەکە کەدەوڵەتی کوردستانە.
ئەزموونی هەرێمەکمان بەشی ئەوەدێنێ به هەموورەنگ ئایدیاجیاوازەکانەوە بیپارێزین چونکەدواجارهەموومان لەنێویەک کەشتی داین وچارەنووس مان بەیەکەوەبەندە .
Top