گەلی کورد بەیەکریزی بەرەو دوایین ئامانج و دەرفەت

گەلی کورد بەیەکریزی بەرەو دوایین ئامانج و دەرفەت
سەد ساڵی رابروو بە هۆی بە زۆر لکاندی باشووری کورستان زیانی زۆری بەرکەوتووە بە شێوەیەک هەموو سیستەمەکان لە پاشایی تا مەزهەبی ‬ ‬حكومەتە‮ ‬یەك لە دواییەكانی‮ ‬پاش سەدام حوسێن ئاراستەی‮ ‬حوكمڕانییان بەئاقارێكدا برد كە كورد ناسنامە و سەروەری‮ ‬لەژێر مەترغسی‮ ‬دابێت،‮ ‬كەسانێك وڵاتیان بەرێوە برد كەلە بەعسیەكان كەمتریان سەركردە دوورخراوەكانی‮ ‬دەستی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬پاراست و پاسەوانی‮ ‬كردن ئەوان‮. ‬كەكاریان بەكورد نەما و كەكەوتنەسەرپێی‮ ‬خۆیان،‮ ‬كوردیان نان بڕاوكرد‮. ‬كورد لەساڵی‮ ‬2003 ‮ ‬سەرلەنوێ عێراق و حوكمڕانی‮ ‬عێراق بنیادنایەوە كەوێرانەیەك بوولەپاشماوەی‮ ‬جەنگ‮. ‬كەچی‮ ‬ئەوان كەبێ منەت بوون،‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازیان دژی‮ ‬كورد جولاند و هەرەشەی‮ ‬دەستبەسەرداگرتنی‮ ‬كوردستانیان كرد‮. ‬كورد لەنووسینەوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراق بەرەغمی‮ ‬كەم و كورتی‮ ‬وجێنەكردنەوەی‮ ‬مادە و بڕگەی‮ ‬تایبەت بەكورد لەو دەستورە ئەوان،‮ ‬كەچی‮ ‬دەستوریان هەڵپەسارد و تەنانەت بەدرێژایی‮ ‬حكومی‮ ‬عێراق،‮ ‬بڕگەیەكی‮ ‬بچووكی‮ ‬تایبەت بەكوردیان جێ بەجێ نەكرد‮.‬پێشمەرگە داكۆكی‮ ‬كاری‮ ‬سەرسەختی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراق بوو،‮ ‬شەری‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعشی‮ ‬لەجیاتی‮ ‬جەیشی‮ ‬عێراق وجیهان كرد،‮ ‬بەرگری‮ ‬لەكەرامەتی‮ ‬عێراقیەكان كرد،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەوان هیچ پێداویستییەكی‮ ‬پێشمەرگەیان دابین نەكرد‮.‬سەركردە دۆڕاوەكانی‮ ‬حكومڕانی‮ ‬عێراق لەدوای‮ ‬هەڵبژاردنەپەرلەمانیەكەی‮ ‬12ی‮ ‬ئایار،‮ ‬كەوتوونەتە هەڵپە و پەلەكردن و ریزبەستن وسەردان لەدوای‮ ‬سەردان بۆ هەولێر بەمەبەستی‮ ‬یەكلاكردنەوە و پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حوكمەتی‮ ‬عێراق‮. ‬بێشەرمانە هەمان سیاسەتی‮ ‬ڕابردووی‮ ‬عوسمانی‮ ‬وسەفەویەكان پەیڕەودەكەن لەحاڵەتی‮ ‬تەنازول پەنا بۆ كورد دێنن‮. ‬كاتێكیش كەوتنەسەرپێ ئەوەی‮ ‬لەدستیان بێ وپێیان بكرێ دژایەتی‮ ‬كورد و دۆزە رەوایەكەی‮ ‬دەیكەن‮. ‬بەدرێژای‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو كورد شیعەوسوننەی‮ ‬تەجرەبە كردن،‮ ‬لەرووخسار و شكڵدا شتێكن و لەناوەڕۆكدا دووڕووی‮ ‬یەك دراون،‮ ‬كەكارگەیشتە سەرداوای‮ ‬جێ بەجێ كردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد‮ ‬یەك هەڵوێستن بۆ دژایەتی‮. ‬كەواتە بۆچی‮ ‬كوردخەمی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراقی‮ ‬هەیە؟قۆناغی ئێستامان دەخوازێ کە گەلی‮ ‬كورد نێوماڵی‮ ‬خۆیان بپارێزن و كۆدەنگ و‮ ‬یەك دەنگ بن،‮ ‬بەیەك پاكێج بچنە بەغداد وخەمی‮ ‬پۆست هەڵنەگرن‮ ‬بەڵكوخەمی‮ ‬نیشتمان بكەنە بەرنامە و ستراتیژ ‬كاریان لە پێناو بەدەسهێنانی مافە زەوتکراوکان وە دوایین دەرفەت.. ‬ئیتركاتی‮ ‬جێ بەجێ كردنی‮ ‬خواستەكانی‮ ‬كوردە بەكردارنەك بەگوفتار‮.‬چونکە گەلی کورد متمانەی بە بەغدا نەماوە چونکە عێراق لە سەر لێواری هەڵوەشانەوەیە..
Top