چاكسازی وبەرەنگار بونەوەی گەندەڵی ، ئیستراتیژی یەكەم لە بەرنامەی حكومەتی هەرێمدا

چاكسازی وبەرەنگار بونەوەی گەندەڵی ، ئیستراتیژی یەكەم لە بەرنامەی حكومەتی هەرێمدا
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارودوخەكی سەخت و دژواردا دەستی پێكرد،حكومەتی ناوەندی هەموو بەڵێنەكانی خۆی فەرامۆش كرد و بە پێچەوانەی دەستور و هەموو پرەنسیبەكی ئەخلاقی و دیپڵۆماسی و عورفی نێودەوڵەتی كە لە دەوڵەتە فیدرالییەكان پێرەو دەكرێت، بودجەی هەرێمی كوردستانی برَی،لە كاتەكدا كە هەرێمی كوردستان میوانداری زیاتر لە یەك ملیۆن و هەشت سەد هەزار ئاوارەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و ناوەند و باشووری كوردستانی دە كرد و رووبەرووی شەڕەكی نابەرامبەر لە گەڵ گەورەترین دەژمنی مرۆڤایەتی بویەوە، لە كاتەكدا كە نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە شێوەیەكی بەرچاو كەمی كرد، سەرەرای هەموو ئەوانەش حكومەتی هەرێم دەستی بە چاكسازی لە هەموو سەكتەرەكان كرد و تاوەكوو ئێستاش بەردەوام بووەو ئەو بەرنامەیەش درێژەی دەبیت..
‎حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەختترین ڕۆژەكانیشدا تا ئەو شوێنەی كراوە و ڕێی تێچووە، لە جێبەجێكرنی بەرنامەكانی چاكسازی بەردەوام بووە.سەرەرای ئەو بەربەستانەش،ناكۆكی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و مڵملانێی ناشەریفانە،شێواندنی راستییەكانو ئەو شەڕە سیاسیی و میدیایەی كە بە رامبەر بە كار و پرۆژەكانی حكومەت دەكرێت بۆ بێ‌ نرخ نیشاندانی ئەو پرۆسەیە بووە، بەڵام هیچ كام لەوانە كاریگەری لە سەر بەرنامەی چاكسازی نەبووە بەڵكوو بە هێزو توانایەكی باش بەردەوام بووە و توانیویەتی ئەو ئامانجانەی كە هەیبووە بپێكیت.
‌ بەشێك لەكار و كردەوەكانی ئەو كابینەیە سەبارەت بە چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی سەرەرای دژواری بارودۆخی سیاسی و كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان دەخەینە روو بۆ ئەوەی بەرچاو رونییەكی باشتر بیت.
یەكەم: لە مانگی شوباتی ساڵی 2016، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات، دەستی كرد بە دەركردنی كۆمەڵێك بڕیار و پێكهێنانی كۆمەڵێك لیژنە. هەروەها هەنگاوەكانی شەفافیەت لە بواری گشت پرۆسەكانی نەوت و گاز لە ڕێگەی وردبینی سەربەخۆ لە داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز بە هەموو وردەكاریەكانییەوە دەستی پێكردووە و خەرجییەكانی بەكاربردن بۆ نیوە زیاتر كەمكراونەتەوە و داهاتەكانیش ڕێكخراونەتەوە.
دووەم: هەر لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی پلاندانان بە هاوكاریی بانكی نێودەوڵەتی نەخشەڕێی چاكسازیی ئابووری ڕاگەیاند. لە هەمان كاتدا وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵێك ڕاوێژكاری بیانی و ناوخۆ بەرنامەی چاكسازی لە كەرتی دارایی گشتی و سیستەمی بانكی دەستپێكرد.
سێیەم: دواتریش سیستەمی بایۆمەتری بۆ تۆماركردنی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بە مەدەنی و سەربازی و ئاسایش ڕاگەیەندرا. هەریەك لە دامەزراوەكانی ئەنجومەنی دادوەری و دەستەی دەسپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی، هەریەكەو بە پێی تایبەتمەندیی خۆی بە شێوەیەكی كارا لە پڕۆسەكە بەشداربوون،
چوارە م: دیراسەیەكی ورد بۆ پێداچوونەوە و بچووككردنەوەی هەیكەلیەتی حكومەت ئامادە كراوە و بە تێكڕا (4212) هۆبە و (1534) بەش و (452) بەڕێوەبەرایەتی كەمكرانەوە.
پێنجەم: لە كۆتاییی ساڵی 2016 لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازەوە، گرێبەست لەگەڵ گەورەترین گرێبەست لەگەڵ گەورەترین دوو كۆمپانیای جیهانیی (دیلۆیت) و (ئی وای) واژۆ كرا. بەپێی هەردوو گرێبەستەكە،‌ وردبینیی سەرجەم داهات و خەرجی و پرۆسەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت بە چالاكییەكانی ساڵانی ڕابردووشەوە، بۆ داهاتووش بەردەوام دەبێت.
Top