چاكسازی وبەرەنگار بونەوەی گەندەڵی ، ئیستراتیژی یەكەم لە بەرنامەی حكومەتی هەرێمدا
July 20, 2018
وتار و بیروڕا
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەختترین ڕۆژەكانیشدا تا ئەو شوێنەی كراوە و ڕێی تێچووە، لە جێبەجێكرنی بەرنامەكانی چاكسازی بەردەوام بووە.سەرەرای ئەو بەربەستانەش،ناكۆكی سیاسی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستان و مڵملانێی ناشەریفانە،شێواندنی راستییەكانو ئەو شەڕە سیاسیی و میدیایەی كە بە رامبەر بە كار و پرۆژەكانی حكومەت دەكرێت بۆ بێ نرخ نیشاندانی ئەو پرۆسەیە بووە، بەڵام هیچ كام لەوانە كاریگەری لە سەر بەرنامەی چاكسازی نەبووە بەڵكوو بە هێزو توانایەكی باش بەردەوام بووە و توانیویەتی ئەو ئامانجانەی كە هەیبووە بپێكیت.
بەشێك لەكار و كردەوەكانی ئەو كابینەیە سەبارەت بە چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی سەرەرای دژواری بارودۆخی سیاسی و كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان دەخەینە روو بۆ ئەوەی بەرچاو رونییەكی باشتر بیت.
یەكەم: لە مانگی شوباتی ساڵی 2016، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات، دەستی كرد بە دەركردنی كۆمەڵێك بڕیار و پێكهێنانی كۆمەڵێك لیژنە. هەروەها هەنگاوەكانی شەفافیەت لە بواری گشت پرۆسەكانی نەوت و گاز لە ڕێگەی وردبینی سەربەخۆ لە داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز بە هەموو وردەكاریەكانییەوە دەستی پێكردووە و خەرجییەكانی بەكاربردن بۆ نیوە زیاتر كەمكراونەتەوە و داهاتەكانیش ڕێكخراونەتەوە.
دووەم: هەر لەم چوارچێوەیەدا، وەزارەتی پلاندانان بە هاوكاریی بانكی نێودەوڵەتی نەخشەڕێی چاكسازیی ئابووری ڕاگەیاند. لە هەمان كاتدا وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵێك ڕاوێژكاری بیانی و ناوخۆ بەرنامەی چاكسازی لە كەرتی دارایی گشتی و سیستەمی بانكی دەستپێكرد.
سێیەم: دواتریش سیستەمی بایۆمەتری بۆ تۆماركردنی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بە مەدەنی و سەربازی و ئاسایش ڕاگەیەندرا. هەریەك لە دامەزراوەكانی ئەنجومەنی دادوەری و دەستەی دەسپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی، هەریەكەو بە پێی تایبەتمەندیی خۆی بە شێوەیەكی كارا لە پڕۆسەكە بەشداربوون،
چوارە م: دیراسەیەكی ورد بۆ پێداچوونەوە و بچووككردنەوەی هەیكەلیەتی حكومەت ئامادە كراوە و بە تێكڕا (4212) هۆبە و (1534) بەش و (452) بەڕێوەبەرایەتی كەمكرانەوە.
پێنجەم: لە كۆتاییی ساڵی 2016 لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گازەوە، گرێبەست لەگەڵ گەورەترین گرێبەست لەگەڵ گەورەترین دوو كۆمپانیای جیهانیی (دیلۆیت) و (ئی وای) واژۆ كرا. بەپێی هەردوو گرێبەستەكە، وردبینیی سەرجەم داهات و خەرجی و پرۆسەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت بە چالاكییەكانی ساڵانی ڕابردووشەوە، بۆ داهاتووش بەردەوام دەبێت.