داستانی خواكورك1988 .. سیمبولی خۆراگری و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستی

داستانی خواكورك1988 .. سیمبولی خۆراگری و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستی

بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بە درێژایی مێژوو خەباتی لێواولێو لە داستانی نەبەردی قارمانیی و سەربڵندی بۆ كورد و كوردستان كە هەموو ئەو داستانە واقعیانە ، وانەیەكە بۆ داگیركەرانی و دوژمنانی كورد كە پێوستە پەند لە رابردوویی خەباتمان وەربگرن كە گەلی كورد هیچ كاتێ‌ و لە ژێر هی گوشارێك لە ئامانجەكانی پاشگەز نابێتەوە . ەگەر بەرابردووی مێژووی نەتەوەی كورد دا بچینەوە بومان روون دەبیتەوەی. رووبارێك خوێنی لەبەر دەچۆڕێت و لە دەریادا پەنگی خواردۆتەوە، بەڵام بەرگریی وبەرخودانیشی تێدا رەنگ دەداتەوە لەدوای كیمیاباران و پرۆسە بەدناوەكانی ئەنفال لە دژی تەواوی ناوچەكانی كوردستان هەر لە زاخۆوە تا خانەقین، لەماوەی ساڵانی 1988- تا ئاداری 1991، تەنیا یەك رووبەڕووبوونەوەی گەورە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و جاش و سوپای عێراق روویداوە، ئەویش داستانی خواكوركە بە فەرماندەیی پێشمەرگە مسعود بارزانی و لە 19ی تەموزی 1988 دەستی پیكردووە و ماوەی 45 رۆژ بەردەوام بووە، ئەو شوێنەشی ئەم داستانەی لێ تۆمار كراوە، دەكەوێتە سێ گۆشەی سنووری نێوان عێراق – ئێران – توركیا، ئەم ناوچەیەش بێجگە لەوەی ناوچەیەكی سەختی شاخاوییە، لە هەمانكاتدا نزیكەی 120-150 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای هەولێرەوە دوورە. ئەو پێشبینییەی سەرۆك مسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی بەوەی كوردستان رووبەڕووی مەترسییەكی گەورە دەبێتەوە، لە ناوەڕاستی 1987 سەرەتاكەی دەركەوت و لە سەرەتای 1988 پرۆسەی ئەنفال و كیمیاباران دەستی پێكرد، دوای ئەویش راگرتنی شەڕی (عێراق – ئێران)ـی بەدوادا هات. بەعس و سەدام حوسێن دوای راگرتنی شەڕی عێراق و ئێران، ئەوەی لە 1975 بە وازهێنان لە شەتولعەرەب بۆیان نەهاتەدی كە دەیانگوت: «دارخورما لەسەر شاخەكان دەڕوێت، بەڵام پێشمەرگە لە چیاكان دروست نابێتەوە»، ویستیان لە ساڵی 1988 جێبەجێی بكەن و پێشمەرگە لە كوردستان نەهێڵن، بەڵام شۆڕشی گوڵان ئەم خەونەی پووچەڵ كردەووە، ئەم جارەش بە بڕیار و سەرپەرشتی و بەشداری راستەوخۆی سەرۆك مسعود بارزانی داستانی خواكورك لە 19ی تەموزی 1988 تۆمار كراو پێشمەرگەی كوردستان ئەو سوپایەی بەعسی تێكشكاند كە بۆ ماوەی هەشت ساڵ شەڕی ئێرانی كردبوو، هەموو جیهانیش پشتگیری لێدەكرد. ئەم بڕیارەی سەرۆك بارزانی بۆ مقاوەمەت و راگەیاندنی پێشبینیەكانی بۆ ئایندەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بووە وەرچەرخانێك بۆ ئەوەی كورد بەرەو ئاسۆیەكی دیكە هەنگاو هەڵبگرێت كە خۆی لە راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 دا ببینێتەوە..داستانی خواكوڕكیش لە رووی مەبدەئی و مەعنەوەی و راگەیاندن لەو كاتە ناسك و دژوارەدا. پربەپیستی خوی بو كە پەردەی لەسەرتەمومژاوی وپیلان وپروپاگندی ژەهراوی ناحەزان ودوژمنان وداگیركەران ودابەش كرانی كوردستان لاداو. دەنگ و رەنگێكی لە رادەبەدەر و فراوانی دایەوە و بیرخەرەوەیەكی زۆر كاریگەریشی هەبوو بۆ سەرجەم مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازانی جیهانیش. كە شورەشی بزاڤی ئازادیخوازی نەتەوەی كورد كیشەیەكی رەواو رەسەن وسەربەخویە. وە هەرگیز وەستانی بونیە تانەگات بە لوتكەی ئاواتەكانی. واتە وانەیەك بۆ مانای چەند وانەیەكی تێادا رەنگ دەدایەوە. بە كورت و كرمانجی بۆ دۆست و دوژمنانی سەلماند كە نەخشە ریگایی شۆڕشی گولانی پێشكەوتووخواز دریژە پێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشەكانی دیكەی رابردووی نەتەوەی گەلی كوردی مەزلوم و غەدر لێكراوی دەستی مێژویین و نووكی سەرەڕمی شۆڕشەكانی داهاتووی رەسەنیشە و پارێزەری مافی نەتەوەی گەلی كورد و كوردستانیەكانی بی دەولەتە. ‌وخوی بەلایەنگیرو دۆست و هاوكاری تەواوی نەتەوەكانی ئاشتی خوازو ئازادیخوازو دیموكراتخوازەكانی جیهان دەزانی وەهەرواشە. و ملكەچی و سازش و مساوەمە و دەست بەرداری بەرامبەر بەستمكارانشی مەحالە.خواكورك دەكەوێتە سێ گۆشەی سنووری توركیاو عێراق‌و ئێران‌و دەڤەرێكی عاسێیەو زۆر لەبارە بۆ شەڕی پارتیزانی، لەدوای كۆتایی شەڕی هەشت ساڵەی عیراق‌و ئێران لەساڵی 1988، حكومەتی بەعسی روخاو كە گەورەترین لەشكری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو هەموو گرانیەكانی خۆی بەهەموو هێزەوە خستە ئەو دەڤەرە چیاییە بەجاش و جەیش و فڕۆكەو ئامێری پێشكەوتووی سەردەم.پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، بۆ ئەوەی بۆ ئێران و عیراق بسەلمێنن كەشەڕی پارتیزانی كورد لەدوای كۆتایی شەڕی عیراق‌و ئێراینش هەر بەردەوام دەبێ‌‌و گرێدانی بەشەڕی هەردوو دەوڵەتەوە نیە، بەر لەو شەڕە خەباتی پارتیزانی كورد هەبووە، دوای شەڕەكەش هەر بەردەوام دەبێ‌، چونكە نەتەوەی كورد كەدەستی دایە چەك مەبەستێكی دووری لەپێش بوو بۆ گەیشتنی میللەتێك بەمافی رەوای خۆی‌و تا ئەو میللەتە نەگاتە مافی خۆی واز لەخەباتی ئازادیخوازی خۆی ناهێنێ‌‌و ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیەكە.دەڤەرێكی شاخاوییە، لەزستاندا زۆر ساردەو بەفرێكی زۆر دەبارێت، لەهەندێ‌ شوێنی وەكو حەسارۆست سالڕ دوازدەی مانگ هەر بەفر دەمێنێ‌، لوتكەی شاخەكانی بەرزن، گوندەكان هەمووی لەوكاتە خراپ بوون، شەڕی خواكورك‌و بوونی پێشمەرگە لەو سێ‌ گۆشەیە سنوورییە، هۆكاری ناوداربوونی خواكورك بوو، میدیاكانی جیهانی باسیان لەخواكورك شەڕی پێشمەرگە دەكرد.لەڕووی ئیداریەوە خواكورك هەمووی بەر عیراق كەوتوە سەر بەپارێزگای هەولێرو قەزای سۆران‌و ناحیەی سیدەكانە لەڕووی ئاوو هەواییەوە زۆر خۆشە، میوەو میوەجاتی زۆرە كێوە سەربەرزەكانی وەكو شەكیوو ئاڤدەلڕ‌و گابارەو سەرێ‌ كۆراڤاو نەقەب‌و چیای دیل‌و كەوێت لەو ناوچەیە بەناوبانگن، جادەیەكی ئوتومبێلی لێیە هەر لەدیانەوە تا دەگاتە سنووری ئێران‌و چەند پردێكی لێیە هەمووی خراپ ببوون دەڤەری خواكورك لەكوردستانی باشور، ناوچەی بارزان دەكەوێتە باشوورو رۆژئاواییەوە، ناحیەی سیدەكان‌و سنووری ئێران دەكەوێتە رۆژهەڵاتیەوەو لەباكوورەوە توركیایە. چەندین رووباری ئاوی وەكو روباری لۆلان‌و روباری خواكورك‌و روباری كەشینە لەم دەڤەرەدا هەیە.شەڕەكە لەبەرەیەكی فراوان بوو، مەبەست ئازادی هیچ شوێنێك نەبوو لەو چاخەدا، ئەوەی ورەی پێشمەرگەی بەرز دەكردەوە پۆڵا ئاسا شەڕ بكەن سەرۆك سەرۆك راستەخۆ سەرۆكایەتی شەڕەكەی دەكردو خۆی بەپێشمەرگەی دەگوت: شەرەف لەبەژنتان دەبارێت، وتارەكانی سەرۆك گەورەترین هاندەر بوون، بەشداربوانی شەڕەكە هێزی ئاوارەو بارزان‌و لقی دوو و سێ‌‌و...هتد بوون، كوردە پەنابەرەكانیش هاوكارییان كۆ دەكردەوەو دەیانناردە بەرەكانی جەنگ‌و خواكورك شەڕی مان‌و نەمان‌و سەربڵندی نەتەوەی كوردو بەڵگەی بەردەوامی شۆڕش بوو.حكومەتی ئێران تەنیا چاوەڕوانی ئاكامی شەڕەكەی دەكرد پێی خۆش بوو زیانی گەورە بەحكومەتی بەعسی روخاو بگات بەڵام سەركەوتنی پێشمەرگە خۆشحاڵی نەدەكردن، هەتا لەكاتی هاتنی هێزەكانی چاودێری نێونەتەوەیی كەپرسیاریان كرد ئەو شەڕە چیە، سوپای پاسداران گوتیان ئەوە عیراقە وازمان لێ ناهێنێ‌، پێشمەرگە بەچاودێرانیان گوت ئەوە شەڕی كوردەو لەشكری عیراق هێرشی كردۆتە سەر پێشمەرگەی كورد.خواكورك بڕوا بەسەركەوتنی لای مرۆڤی كورد بەرزكردەوە چونكە لەشكرێكی بچوك توانیی لەشكرێكی گەورەو رێك‌و پێك ببەزێنێ‌، ئەو لەشكرەی بە مەبەسەتی تەفروتونا كردنی نەتەوەی كورد بەپیلانێكی ژەهراوی هێرشی كردبوە سەر پێشمەرگە، چونكە دەسەڵاتدارانی ئەو كاتەی عیراق وایان دانابوو شەڕی كورد لەدوای كۆتایی هاتنی شەڕی عیراق ئێران كۆتایی دێت، كەچی خەبات بەرخۆدان بەپێی ئەقلڕْ‌و رۆشنبیری كوردی بەردەوام بوو، هەر ئەو ئەقڵە كراوەیە هەموو دیلەكانی شەڕیان ئازادكرد كەبریتی بوون لەئەفسەرو پلەداری لەشكری بەزیوی عیراق.داستانی خواكورك وێستگەیەكی زێڕینە لەرابردووی خەباتی گەلەكەماندا لەسەر ئاستی ناوخۆو عیراق‌و دەوروبەر تەنانەت لەمیدیای جیهانیشدا رۆلڕ‌و رەنگدانەوەی تایبەت‌و كاریگەری هەبوو، بۆیە زیاتر لەو هەموو نەبەردی‌و داستانە زۆرانەی نێو شۆڕش‌و رەوتی خەباتی گەلەكەماندا داستانی خواكورك هەندێ‌ بایەخی تایبەتی‌و جیاوازی وەرگرتووە بەو ڕادەیەی كەلێكدانەوەی زۆری بۆ كراوەو هەروەها پێویستە ساڵانە یادی بكرێتەوە، بەڵام كەهێندە باس لەداستانی خواكورك دەكرێت‌و بەو رادە لەبەرچاوە ناوی دەهێنرێ‌، لەوانەیە پرسیاری لای زۆر كەس دروست كردبێ‌، ئایا هۆی ئەمە چیە، ئاخۆ پ.د.ك لەهەردوو شۆڕشی ئەیلول‌و گوڵانی پێشكەوتنخواز داستانی لەشێوەی خواكوركی هەبووە، ئەمەو چەندین پرسیاری تر لەمێشكی مرۆڤ دەخولێتەوە، بایەخی داستانی خواكورك هاوشێوەی داستانی دین بین فۆیە بەسەرۆكایەتی ژەنەرالڕ جیاب چونكە داستانی خواكورك نیشانەی بڕواو ئیرادەو راستیەكانە هەروەها پارتی و بارزانی خاوەن رابردویەكی دەیان ساڵەی پڕ لەبەرخۆدان‌و تێكۆشانی نەپساوەو لەسایەی خەباتی لەمێژینەی بارزانی مێژوویەكی دەوڵەمەندو پڕ بەرهەم‌و سەروەری ئاوها تۆمار بووە، كەتۆمار كردنی داستانی لەو جۆرە زۆرن، كەمرۆڤ داستانی خواكورك دەخوێنێتەوە بۆی دەسەلمێ‌ لەهەر بستێكی خاكی ئەم وڵاتە داستانی قارەمانە تۆماركراوەو خوێنی پاكی رۆڵەكانی ئەو گەلە ستەمدیدەیە رژاوە.داستانی خواكورك هێندە دوژمنی ترساندبوو كەبەر لەشەڕەكەو لەمیانەی شەڕەكەش زۆریان هەڵاتبوون، دوژمنی هۆڤ نیازی بوو بەشەڕی خواكورك، ئابڕو رژاوەكەی بگەڕێنێتەوە بەڵام خۆی ریسواتر كرد، چونكە لەیەك قولڕ بەتەنیا دوژمن 151 یەك لاشەو 22 دیل‌و زیاتر لە100 پارچە چەكی بەجێهێشت‌و هەڵات. .داستانی خواكورك شەڕێكی جەبهەیی 46 رۆژی بوو كەسوپای عێراق تۆپخانەو فڕۆكەی جەنگی و تەنانەت چەكی كیمیاویشی تیادا بەكار هێنا، لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگەكانی كوردستان توانیان زیانێكی زۆر بە هێزە هێرش هێنەكەی دوژمن بگەیەنن، داستانی شەڕی خواكورك كەلە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ بە هێرشێكی سەربازی بەرفراوانی هەموو پۆلەكانی سوپای عێراق دەستی پێكرد لە رووی سیاسی و سەربازی و ستراتیژییەوە بایەخێكی مەزنی هەبوو چونكە پێشمەرگە دەسكەوتێكی زۆری لە چەك وتەقەمەنی هەبوو لەرووی سەربازییشەوە ئیرادەی پۆلایینی جەماوەروو پێشمەرگەی كوردستانی لەو ساتەوەختە ناسكەدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا كرد، شیاوی باسە داستانی خواكورك نموونەیەكی شكۆداری كۆڵنەدان و ورەبەرزی پێشمەرگە بوو .
Top