له ناو بەشێك بێ هیوادا، هیوایەك.

له ناو بەشێك بێ هیوادا، هیوایەك.

هەرچەندە کاك نێچیرڤان سەرۆکی حکومەتەو دەبێ شان بداتە بەر هەموو ئەو قۆناغانەی دێنە بەردەمی، وە منەتیشی تێدانییە.

بەڵام ئەو پیاوە سەلماندویەتی لە ناو بەشێك له میللەتی بێ هیوادا بە هیوایە.

ئەوەی جێی سەرنجە بێ هیواکان هەوڵی ئەوە دەدەن ئەویش بێ هیوابێت.

له ڕابردودا بەڕێزیان چەندین پرۆژەی گرینگی گەیاندۆتە واری جێبەجێگردن، بەتایبەتی سیاسەتی نەوت و بەبازاڕکردنی لە جیهاندا،

تێپەڕاندنی سەخترین قۆناغی شەری داعش و لەخۆگرتنی دوو ملیۆن ئاوارەی عێراق و سوریا.
پرۆژەی بایۆمەتری و بەسیستەم کردنی موچەی موچەخۆران و تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە سەختەی دوایی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر!

هەموو ئەو قۆناغانەی هاتوونەتە بەردەم میللەتی کورد و کوردستان، ئەو پیاوە بە هیواوە هەولی چارەسەرکردنی داوەو لە بەر پرسیاریەتی ڕاینەکردووە، توانیویەتی ئەگەر سەد لەسەدیش نەبێت ڕێژەیەکی بەرچاوی قەیران و پرۆژەکان بباتە پێشەوه.

لە ئێستاشدا بەڕێزیان بەهیواوە بەردی بناغەیی بەسیستەم کردنی کارەبایی داناوە، لێرەدا پێویستە هەر تاکێکی ئەم وڵاتە هاوکار و پاڵپشتبین بۆ بەرەو پێشبردنی ئەو هەنگاوە گرینگە.
نابێ بوەستین بەدیار نووسین و تانەی ئەو بێ هیوایانەی لەهەر هەنگاو و پرۆژەیەکی حکومەت هەوڵیانداوه میللەت بێ هیوابکەن.

پرۆژەی بە سیستم کردنی کارەبا یەکێکە لەو پڕۆژانەی سوودمەندی یەکەم تا کۆتایی هەر میللەتە، بۆییە لەسەر هەموومان پێویستە بەهیواوە لە داهاتوو بڕوانین نەبینە بەشێك لە بێ هیواکان..

Top