ئۆپۆزسێۆن بۆ ئۆپۆزسێۆن
July 20, 2018
وتار و بیروڕا
بەڵێ ئەمانە نەک نەیان توانی ئۆپۆزسێۆن بن بگرە مەینەتی میللەتیان زیاترکردو لەڕوویی دەروونی یەوە کەسایەتی تاکی کوردیان شەکەت شەکەت کرد!
ئەوەیی ئێستاهەیە جگە لە کۆبوونەوەیی (دومەڵی ناو دەسەڵاتەکان بە گووتارێکی چەنەبازەوە)هیچی ترنین!
لەئێستادا بۆشاییەکی مەترسی دارهەیە لەنێو گۆڕەپانی سیاسی هەرێمەکەداو تاوانەکەشی لەئەستۆیی( ئەو ڕێک خراو بزوتنەوانەیە گووتاریی ئۆپۆزسیۆن بوون و کرداریی شەڕبۆگەشتن بەدەسەڵاتیان هەڵگرتوە).
بەیاساکرنی هەر ئەندام پەڕلەمانێک کاتێک لەسەرلیست و قەوارەیەک خۆیی هەڵدەبژێرێت و دواتر بۆیی نی یە لێی جیابێتەوەو سزاکەیی گۆڕینی پەڕلەمانتارەکەیە لەلایەن لایەنی پەیوەندیی دارەوە جگە لە (خنکاندنی ئازادیی تاکە کەسی وسیاسی) هیچی تر نی یە و بەداخەوە زۆرینەیی( بەناو ئۆپۆزسێۆنەکان) قوڕو قەپیان کردوە لەئاست ئەم یاسایە چوونکە بەقازانجی خۆیانە بەرلە میللەت و دەسەڵات .
ڕاشکاوانە ئەو مەترسی یە ئەبینم کە ئۆپۆزسێۆنی داهاتوو دەکەوێتە دەست حیزبە ئیسلامی یەکان و ئەمەش کارەسات بەدوایی خۆیدا دێنێ !
لەبیریی نەکەین ئەگەر بمانەوێ ئۆپۆزسێۆنی تەندروست مان هەبێت جگە لە چەپەکان کەسی دیی ئەو کارەیی پێ ناکرێت و لە ئێستاشدا چەپەکانی کورد لە ئەوپەڕیی ناڕێکی و بێ بەرنامەیی وسەرلێشێواویدان و هەموویان بوونەتە چالاکوانی فەیس بوو!
و دەبێت یان بەخەبەربێنەوە یاخود مردویی بەشی زیندو خۆرنەبن و دەرگایی بارەگاکانیان داخەن!
سەبارەت بەیاسایەکی تریی نوێی پەڕلەمان گوایە ژن دەچێتەسەرۆکایەتی ئەو پەڕلەمانە ئەواجگە لە گەوجاندنمان و خۆدەرخستنی پەڕلەمان بەڕوویی جیهاندا هیچی ترنی یە ،ئێمە کەیی توانیمان دەستی ژن کوژەکان ببڕین ئەوا پێوویستمان بە پیاو نی یە دەستمان بگرێت بۆ سەرکورسی یە قەبەقەبە کانی پەڕلەمان !
ئێستا ئەوەیی گرنگە و نی یە کێ ئۆپۆزسێۆن بێت بەسەر ئەم دەسەڵات و بەناوئۆ پۆزسێۆنە یی جگە لە بەچکەیەکی (هاروهاجی)دەسەڵا هیچی ترنی یە؟!!!
جوان بەکرمەعروف