كەسایەتیی بەهێزی سەرۆك بارزانیی وناساندنی دۆزی كورد بە جیهان ..

كەسایەتیی بەهێزی سەرۆك بارزانیی وناساندنی دۆزی كورد بە جیهان ..
زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانیی دەوڵەمەندە بە مێژووییەكی پر شانازیی و دەسكەوتی پربەها بۆ گەلی كوردوكوردستان .پێشمەرگایەتی وكەسایەتی كارێزمای سەرۆك بارزانی و پێداگری بەرێزیان لە مافەرەواكانی گەلی كورد وایكردووە كە دۆست و داگیركەران گەلی كورد بە ژمارەیەكی بەرچاو كاریگەر حیساب بكەن و نەتوانن پاشگوێی بخەن. هەروەها و پرسە سیاسی و چارەنووسسازەكان بە تایبەت عێراق و ناوچەكە پرس و راوێژكاری سەرۆك بارزانیی گرنگە و گشت رێگەكان دەگەرێنەوە بۆ لایی سەرۆك بارزانییسەروك بارزانی لەوەتەی دەستی بە خەباتی رزگاری و ئازادی كردووە، بۆ ئەوە كاری كردووە ئاشتی بەسەر شەڕدا سەركەوێت و گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی بە ئاشتی‌و دوور لە چەوساندنەوە بژیت. هەرگیز بڕوای بە شەڕ و توندوتیژی نەبووە، بۆیە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری ئاشتی، لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە پێی بەخشراوە، گرنگترینیان خەڵاتی نۆبلی ئاشتی و خەڵاتی پەیمانی باكوری ئەتلەنتیكە. لەبەر رۆڵی كاریگەر و ئاشتیخوازانەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش گوێ بۆ بۆچوون و تێبینی و سەرنجەكانی بارزانی رادەگیرێ. وڵاتانی خاوەن بڕیار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە تایبەتی ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپا، ناچارن پەنا بۆ بارزانی بێنن، بۆ هەموو تەنگژەیەك بە تایبەت ئەو كێشەو تەنگژانەی لە عێراقدا روو دەدەن، داوا لە سەرۆك بارزانی دەكەن دەستپێشخەری نوێ بخاتە روو، تەنها بارزانی بە رزگاركەری بارودۆخە ناهەموارەكان دەزانن، كە زۆرینەی گەلی عێراقیش بە كورد‌و عەرەبی شیعە و سوننەوە متمانەی پێ دەكەن. ئێستا دەبینین رۆژانە هەموو لایەنەكان پەنا بۆ سەرۆك بارزانی دێنن و داوای لێ دەكەن چارەسەرێك بۆ تەنگژەی عێراق بدۆزێتەوە. بارزانی لەسەر ئاستی نەتەوەی كوردیش هیوا و ئومێدێكی گەشە لە دڵ و دەروونی هەموو كوردێكدا، هەتا ئەوانەش كە لە رووی سیاسیەوە جیاواز لە بارزانی بیر دەكەنەوە، هەر بۆیە بارزانی كەسایەتیەكی كاریگەری هەیە لەدروستكردنی بڕیاری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەوەی بۆ خەڵكی كوردستان گرنگە بۆ یەكەمجار لە مێژووی كورد و ناوچەكە بەشێوەیەكی ئازاد و دیموكراتیانە وەك دەسكەوت و گەڵێكی خاوەن ئیرادە وشكۆ دەربری ماف و خواستە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی خۆی بۆ سەربەخۆیی بكات . ئەنجامی ریفراندۆم كەلەسەر دەستی سەرۆك بارزانی قۆناغە سەختەكەی پێش ریفراندۆم بە سەركەوتوویی بری. بە هەمان شێوەش پشت و پەنای سەرۆك بارزانی بین .قۆناغی دوای ریفراندۆمیش سەرەرای هەموو فشار و هەرەشە و هێرشانەی دوژمن و ناحەزانی كورد وەك پێشمەرگە ئاسا لە گۆرەپانی بەرگری و پاراستنی ئیرادە و شكۆی و خاك و شەرەفی كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە لە سەنگەری بەرنگاری سەربەرزانەبكەینە ئامانجی سەرەكیمان تا دەما گەێنتە كەناری ئارام . زاڵ بوون بەسەر هەموو ئەو كۆسپ و فشار و هەرەشانەی دۆژمن و ناحەزانی كورد . بۆ ئەو باوەرەی جیهان دان بەو راستیە بنێت كە سەركەوتنی دیموكراسی لە ناوچەكە بەندە بە سەركەوتنی كوردستان لە گەیشتن بە ماف و ئازادی خۆیدا . پێداگیری و سووربوونی سەرۆك بارزانی لەسەر ڕێزگرتن لە شكۆ وئیرادەی گەلی كوردستان بە ئەنجامدانی پرۆسەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی ، وێستگەیەكی دیكەی رێبەرایەتی بارزانی یە لە قۆناغە سەختەكانی نەتەوەدا. بەڵام جیاوازی هەڵوێست و پێداگری ئەمجارەی سەرۆك بارزانی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بە هەر نرخێك بێت ، ئەوەبوو هەموو جیهان لەلایەك لەگەڵ ئەوەدا بوو ریفراندۆمی سەربەخۆیی دوا بخرێت و لە كاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت ، بەبێ ئەوەی زەمانەتێكی باوەرپێكراوی نێودەوڵەتی بە گەلی كوردستان بدرێت بۆ ئایندەی ماف و خواستە نیشتمانییەكان لە بەر چاو بگیرێت.چونكە لە رووداوەكانی ئێستادا كوردستان كەوتۆتە چەڤی ئاگر و ئارامیدا. بۆیە دەكرێ بڵێن هەموو ئەو هزر و فەلسەفە سیاسی و ئابورییانەی كە ڕۆژئاوا سەدەیەكە وەكو شانازیەك بۆ مرۆڤایەتی باسییان لێوە دەكات . تەنها بە سەربەخۆیی و ئازادبوونی گەلی كوردستان و لە ئایندەیەكی نزیكدا لەدایكبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردی بەرجەستە دەبێت..
Top