(دیموکراسیەکەی عێراقتان لێ دیارە؟)

(دیموکراسیەکەی عێراقتان لێ دیارە؟)
٭هێزە پۆپۆلیستیەکانی دوونیا خاڵی هاوبەش و لێکچونیان زۆرە لە سادەترین بەراوردکاریدا هێزی پۆپۆلیستت بۆ دەردەکەوێت، هەرێمی کوردستان لەسەرەتای ئەزموونی هێزی ئۆپۆزسیۆنیەوە تووشی تەوژمێکی فیکری و کرداری ڕادیکاڵی بویەوە کە دەیوویست لەکورتین ماوەدا هەردوو هێزی سەرەکی کوردستان(پارتی و یەکێتی) بسڕنەوەو کۆتاییان پێ بێنن ئەمەەکاتێکدایە هەموو هۆکارو زەمینەیەیەکی دیموکراسی بوونی هەبوەو هەیە !!

٭ئەم هێزە پۆپۆلیستیانە کەزانیان بەڕێکارە دیموکراسیەکان توانای پەراوێزخستنی پارتی ویەکێتیان نیە دەستیان کرد بە هەڵمەتی هاوەردەکردنی بەهاری عەرەبی کەسەرەنجامەکەی لەپێناو ئامانجێکی سیاسی بۆگەن هەرێمی کوردسان تووشی ئەزمە بویەوە وە هەندێک هاووڵاتی بێتاوانیش کران بەپلەی قادرمە بۆ سەرکەوتن و دزینی دەنگی خەڵکی ئەم ڕێگایەش هاووڵاتیانی کوردستان وەڵامی دانەوەو سەرەنجام ئەزموونەکەمان سەرکەووت

٭لەدوای پێکهێنانی کابینەی عەبادی و بەستنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەشێک لەم هێزانە بەئاشکرا چونە بەرەی دژەخواستی کوردستان و سەنگەریان لە کوردستان گرت بەجۆرێک سەرۆک فراکسیۆنی خۆفرۆش ڕووی (حنان فەتاوی و عالیە نوسەیف )یان سپی کردەوە !!!
ئەم هێزانە بەتایبەت لەدوای کارەسات و خیانەتی (۱٦ی ئۆکتۆبەر) هەرزوو چونە گیرفانی عەبادی و داوای بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و قووتی هاوڵاتیانیان کرد سەرەنجام کۆی کۆمەڵگە باجەکەی دەدات

٭ئەم هێزگەلە ڕادیکاڵە بانگەشەیی ئەوەیان دەکرد کە عێراق لەهەرێمی کوردستان دیموکراسیترەو شەفاف ترەو پێشکەوتووتریشە بەڵام کاتێک دیمەنی خۆپیشاندەرانی ئێستای شارەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق دەبینین ئەم درۆ گەورەیەی ئەم بەچکە یەئجوج و مەئجوجەت بۆ ڕونتر دەبێتەوە

٭ئێستا زەمەنی ژمارەو داتاو قسەی حسابیە زەحمەت نەبێت وەرن بیسەلمێنن عێراق لەهەرێم دیموکراسی ترو پێشکەوتووترە با مزگەوتەکانمان بکەین بە حوسەینیە!!

٭قسە لەسەر ئەوەنیە لێرە کێشەوگرفت نین بێگومان هەیە بەڵام عەقڵ و زانست وەڵامی درۆی ئەمانە دەداەوە و سەرەنجام دەبینیت پێشکەوتنی هەرێم چۆنەو ئەوانیش چۆن؟
کەواتە بەم بۆنەیەوە دیموکراسیی عێراقتان باش
Top