شەرلەبەسرە وتۆزلەدەرگای ئێمە
July 16, 2018
وتار و بیروڕا
ڕەوایەهاونیشتمانیان موماڕەسەی ئازادی لەداواکاریەکانیان بکەن وفشاربخەنەسەرحکومەت نەخاسمە بەئاراستەی تێکدانی موڵکی گشتی وهێرش کردنەسەربارەگای پارتەسیاسیەکان من بەڕەوای نازانم چونکەئەوکارەنامەدەنی وناشارستانیە نە خزمەت بەخۆیان دەکات نەبەحکومەت نەداواکاریەکەیان بەردەگرێ
بەداخەوەلەکوردستانیش هەندێ حزبی داردەست ودەست کەلای وڵاتانی ئیقلیمی دروست بوونە کەلەئەلف وبێ ی سیاسەت نازانن کاری بەردەوامیان چەواشەکاری وخۆڵ کردنە چاوی خەڵکە دەیانەوێت لەسەرحسابی بەرژەوەندی هاونیشتمانیانی ئەم هەرێمە ئەسپی خۆیان تاوبدەن وهەڵپەی گەیشنیانە بەدەسەڵات
دەناخۆهاونیشتمانیان دەزانن هیچ یان لەهەگبەدانیەوپاشخانیان وێرانە .
ئەگردادگایەکی عادیلانەی گەل لەکوردستان هەبوایە دەبووئەوانەی بەیاننامەی بەپەلەوچەواشەکاریانەبڵاودەکەنەوە ودەیانەوێت پرشکی خۆپیشاندانەکانی عێراق هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە دادگایی بکرێن
ئاخرکاکی سیاسی کاڵفام خەمی تۆتەنهاگەیشتنەبەدەسەڵات کەخەونێکی شاعیرانەیە وبەڕۆژی رووناک دیارە لەخەم خەڵکی رەش ورووت نی تۆخاوەنی جنسیەی وڵاتانی بیانی ودەتەوێ گیرفانت لەسەرحسابی ئەوان پربکەی وهەرکاتێک ئەزموونی کوردستان بکەوێتە بەرهەرەشەومەترسی دەگەرێیەوەبۆئەو وڵاتەی لێی هاتووی
پێشینان راستیان فەرمووە شەرلەبەسرەوتۆزلەدەرگای ئێمە من دڵنیام تۆزیش لەدەرگای ئێمەنیەگەرخەڵک چەواشەنەکەن ئەوەشتان لەبیرنەچێت لەکابینەکانی رابردووهاوئاوازت زۆربوون وتەجروبەکران ئەوانەی بەقەولی خۆیان دەیانگوت کوردستان دەکەینەبه هەشت وکابانی ماڵیش مووچەی بۆدەبڕینەوە کەچی مووچەی هاوسەره کەشیان بڕی .