دەوڵەتی ئێراق یان قاوغەشقارتەیەکی بەتاڵ...

دەوڵەتی ئێراق یان قاوغەشقارتەیەکی بەتاڵ...
کاتێک تۆیی ڕیفراندۆم چی وسەربەخۆیی خوازپەیامێک دەدەیت دەبێت جوان بیرکەیتەوە ئەوجاووتەکەت بێتەسەرزارت بەتایبەت ئەگەربەڕێزتان لەکاروباریی سیاسی کارت کرد!
سەیرە ئەوانەیی دەچنە ئێراق و پۆست و پلە یان دەبێت تەنانەت هەندێک لەوانەیی لە وحیزبانەشداکادرن کە باوەڕیان بەسەربەخۆیی کوردهەیەوکاریی بۆدەکەن بارگاویی دەبن بە ئەلەکترۆنی ئێراق چێتی!
هەمیشە لەوکاتانەدا تێدەفکرمە ئەوە یی تۆبڵێی مرۆڤ لەکاتی درووست بوونی پەیوەندییەکانیدا عشقی بۆدووژمنەدەیی درووست بێت ئاوابەم شێوە کورد دەچێتە بغداد وپەیام دەدەن دەڵێن فەرموون دەسەڵاتی ئێمەش تاقی بکەنەوە!
تۆبڵێی ئەوکەسانە شارەزایی مێژوویان هەبێت یاخود لەکاتی ئەوپەیامانەدا خرۆشانی و پلەبەرزی هەستەکانیان ئەم هەڵانەیان پێدەکات!
ئاخر بەڕێزم کورد بەدرێژایی مێژوو بەشداربووە لە درووست کردن وئاوەدان کردنەوەیی ڕژێمەکانی سووریاو ئێرانی عەمامەبەسەرو ئەتاتوورکی ڕەگەزپەرست وئێراقی دیکتاتۆریدا بەڵام دواجار هەرئەوحکومەتانەبوونەتەبکوژوببڕیی کورد وەک نەتەوەو به ئێستەشەوە جۆرێک پەروەردەیی نەتەوەکانی خۆیان دەکەن کەکوردیان پێ مرۆڤ نی یەو باریی ناچاریی نەبێت مامەڵەت لەگەڵ ناکەن!
سەیرە کورد پاش ئەو هەموو ماڵ وێرانی یە بیرکاتەوە ئێراق بەڕێوە بەرێ و دەسەڵاتی خۆیی لەوێ تاقی کاتەوە!
باشە ئەگەر ئەوەشکرا!ئێراقت ئاوەدان وبەهێزکردەوە ئایا شیعە وسوونە ئەونە خوابۆسوڵحاون تۆیەک کە بەڕێوەیی دەبەیت تەخت و تاراجت دانەگرنەخوارەوە؟!!!!
باشە نازانن کورد چەندەخزمەت بە دوژمن بکات دواجار خەنجەریی ژەهراویی لەپشتەوەلێدەدەن و بەڕەکەیی لەژێرپێ ڕادەکێشن؟!!!!!
پێم وابوو ڕیفراندۆم چی یەکان بەم ڕۆژانە دەسڕیی سەرچۆپی دەگرن و ڕیفراندۆم لەقۆناغی (سڕکردن)ڕزگاردەکەن و ئەم کاتەبەهەل دەقۆزنەوەو ئەوەندە ئازان ئاگریی نێوان ئەمریکاو ئێران خۆش دەکەن و بیانوو دەدۆزنەوە بۆ درووست بوونی کیانێکی سەربەخۆیی کورد!
ئەبێ چی بتان ترسێنی؟ ئێستا ئێراق و ئێران وسووریا لەئەوپەڕیی زەلیلی دان و دەشتووانن دەمی توورکیا بەڕێکەوتن چەوورکەن و ئێمە هاوبەرژەوەندین لە گەڵ ئەمریکادا بۆیە ئەندامی ناتۆبونی توورکیا ڕاستەکێشە یە بەڵام دواتر سیاسەتی ڕێگاچارەش زۆرە!
ئێراق لەئێستادا نەک دەوڵەت نی یە لەقاوغەشقارتەیەکی بەتاڵ دەچێت و تەنها (لاکانی)واسنورەکانی ناویی ئێراقەو خودا داوێتی پارچەپارچەبکرێت.
ئێمە لەبیریی نەکەین ئەم خۆپیشان دانانەیی ئێراق کەکێشەیی نێوان ئەمریکاو ئێرانە و جەماوەرلەڕۆژهەڵاتی ناوڕاست هەمیشە لەترسی زەبرووزۆریی دەسەڵاتەکان خەمەکانی لەناخی خۆیدا پەنگ پێدەخواتەوەو ناتوانێت بەم شێوە بێتەسەرشەقام ئەگەر هێزیکی سیاسی لەپشت نەبێت و نەیی جووڵێنێت بەڵام پێوویستەبیرکەینەوە کورد کێشەیی هەبێت لەگەڵ ئێران و ئەمریکا باشترە؟!!!!!یان عەرەب کێشەیی هەبێت لەگەڵ ئێران و ئەمریکاباشترە؟!!!!!
بۆیە پێوویستەدەسەڵاتی کوردیی ئاو بەم ئاگرەدانەکات.
بەڵێ زۆرێکیش دڵ تەنگن بەوەیی باوەپیارەکانیان لە بغداد کەوتوونەتە تەنگەژەووە و نەبوونی خزمەتگوزاریەسەرەتاییەکانیان هاوتاکردۆتەوە لەگەڵ دۆزەخی خواروویی ئێراقدا،تۆبڵێی ئەو هەموو عەرەبەیی لە باشوورو ناوچەسوونی یەکانی ئێراق ڕایان کردبێ لە (72)حۆرییەکەیی بەهەشتی بابل و بەسڕە هەڵهاتبن؟!!!!
تۆیەک کەبەرژەوەندییەکانت لەگەڵ بەغداد دەگوونجێ و بیرت بێت لە بغداد زۆرێک کوژران لەسەرناویی(عمر و علی) زۆریش هەوڵمەیەن خزمەتی ئێراق بکەن چوونکە دواجار لەبغداد وەک(سروە عەبدول واحید)ئەتان کەنە بەڕێوەبەریی گشتی سەنتەرێکی (مەساج)!!!!!!
ئەبێت کورد ئەوەیی لەبیربێت تائەم دەوڵەتانەبەهێزبن کورد نەهامەتی یەکانی بەهێزتردەبێت وبە پێچەوانەشەوە!
هەربۆیە ئەم خۆپیشاندانانە ئەوپشکۆیە یە حاجی ئاغا دایی گیرساندوەو پێوویستە کورد فویی لێکات تابەهێزتربێت!
Top