(کۆتایی مۆندیال و قسەیەکی جیاواز )
July 16, 2018
وتار و بیروڕا
٭لەوەتەی فەهمم کردوەتەوە و ڕۆحیەتی نیشتیمانی لەناخمدا گەشەی کردوە هەستی ناسیۆنالیستیم وایلێکردووم لەهەرکوێ دیمەنی ئازادی و هەستی خۆ نواندن و بەرزنیشاندنی هەر نەتەوەیەک دەبینم ڕاستەوخۆ دیمەنی زەلیلی و ژێردەستەیی گەلەکەم دەم تاسێنن و وەک ئەو منداڵە خۆم دەبینمەوە کەدایک وباوکی لەگەڵ منداڵەکانی دیکەیاندا جیاوازیان لەنێواندا دەکەن و هەست بە غوبن و خۆبەکەمزانی و حاڵەتی بەزەیی بەخۆداهاتنەوە سەراپام دادەگرێت و دەڵێم ئاخر خودایە جیاوازی ئێمەو ئەو نەتەوانەی دیکە چیە؟ بۆچی ئەوان خاوەن دەووڵەت و سەربەخۆیی بن ئێمەش ئاوا پاسیڤ و ژێردەست؟
٭لەسەرەتایی ئەم مۆندیالەشەوە وەک هەمیشە هەمان حاڵەتم لەلا دروست بوو کە هەڵبژاردەی هەر ووڵاتێکم دەبینی لەسەرتاسەری ئەم جیهانەوە بە بێ جیاوازی ڕەنگ و نەتەوە بەشداری ئەم ڕووداوە گرنگەی جیهانن و بۆمارشی ووڵاتەکانیان دەستیان لەسەر دڵیان بوو منیش هەردووچاوم پڕدەبوون لەئەسرین و دەمووت ئاخر خودایە سوچی گوناهی ئێمە چی بوو وا خاونی دەوڵەت و خاوەنی ئەو شکۆیە نین؟
٭کۆتایی مۆندیال بەسوودی فەڕەنسیەکان کۆتایی هات و کرواتیاش قۆناغێکی گرنگی مێژوویی بڕی
سەرۆکی هەردوو ووڵات لە نێو یاریگادابوون و هاندەری تیپی ووڵاتەکای خۆیان بوون سەرەڕایی خۆشحاڵیم بەسەرکەوتنی فەڕەنسا بەڵام بەڕاستی دڵ تەنگ و دڵ شکاوبووم کە سەرۆکی هەردوو دەوڵەتم بینی چۆن هانی هەڵبژاردەو وەرزشکارەکانی خۆیان دەداو یاریزانەکانی خۆیانیان لەئامێز دەگرت ومەچیان دەکردن شکۆی نەتەوەیی خۆیاناین پەخش دەکردو دەردەخست لەو ساتە مێژوویی و گرنگەدا هەستم بەبێ کەسی نەتەوەکەم کردو لەوێوە پەیم بەو ئازارە سەختە دەکرد کەلەناخی سەرۆک بارزانیدایە
ڕێبین ڕەحیم