بازانی زۆرلەوەگەورەترە ببێتە سەرۆکی کۆمکاریی عەرەبی!

بازانی زۆرلەوەگەورەترە ببێتە سەرۆکی کۆمکاریی عەرەبی!

کۆمەڵێک هەرزەسیاسی کەدەستیان ناوەتەبینەقاقایی هەست وسۆزیی هەرێمی کوردستان و بەناوییسیاسەتەوە کۆمەڵێک مرۆڤی داوماوچەوساوەوبەشمەینەتیان لەخۆیان کۆکردۆتەوە ڕۆژێ دەیان هێننەسەرشەقام بەناویی ماف و ئازادیی ڕۆژێک بەناویی نەبوونی نان ومووچە و خۆشیان ژێربەژێر لەهەرسێ لایەنی حاکمی ناوچەیی سەوزو ئێران و بەریتانیا پارەیی جاشایەتی وەردەگرن ماوەیی چەند ڕۆژێکەبۆئەوەیی ئەوشکستانەیی تێی کەوتوون بشارنەوەو دیاریترینیان بۆئەوەیی ئەوگوێگرتنەیی (پارتی) گوێی گرتن ولەپەڕلەمان نووسراوێکی پێ نووسینەوەو دواتربەناویی ئەوان تاپۆیی کرد لەخەڵک بئاڵۆسکێنن هاتوون لە فیس بووکی بێ تاپۆوە پڕوو پاگەندەدەکەن دەڵێ گوایە (سەرۆک بارزانی)دەبێتە(سەرۆک کۆماریی ئێراق)

نەیارانی سەرۆک هەرچۆن بنووسن ئاساییەچوونکە تێکدان و جاشایەتی بۆتەپێک هاتەیی سایکۆلۆژیان و کۆلکەسیاسین دەلیلیش تێک دانی ڕەووشی بەردەوامی هەرێمە لەسەردەستیان و ئەوندەپەروەردەیی سیاسی یان پڕلەڕک و کینەیە هەمووشتێکیان لێ چاوەڕوان دەکرێت.
بەڵام لەبیریان چووە
ئاخرتۆیەکی بەناوسیاسی نەتوانی بیرکەیتەوە بنەماڵەیی بارزانی 100سەدساڵە خەباتی نەتەوەیی دەکەن نەزانی حیزبەکەیی بارزانی تەمەنی 70ساڵی لە خەباتی نەتەوەیی بەسەربردە نەزانێ بارزانی 50ساڵەخەباتی پێشمەرگایەتی دەکات و(بەجلی پێشمەرگایەتی یەوە سەرۆکایەتی هەرێمەکەیی) دەکردی،بەجلی پێشمەرگایەتی یەوەلەگەڵ تەواویی باڵوێزو نووێنەرانی جیهاندالەکوردستان کۆدەبۆیەوە.
یان بەهۆیی فشارەکانی ئەمریکاوەلەسەر زۆنەکەتان (قاسمی سولەیمانی)بیرۆکەیی جەهەنمی تریی لانەبوو بۆتێک دانی ڕەووشەکەو سەرقاڵبوونی فیس بووکەوانانتان!

خۆ(جاش تارانەکان)چ پلانێکی تریان لەبەرنامەدایەوخەڵک بەمەدەگەوجێنن!

بارزانی سمبولی نەتەوەیەکە،بەڵێ ئەونەتەوەیی جاشەکانی بەژەهریی ماریی بیابانی گۆشکراون و ئەم (سمبولەیان)بۆقووت ناچێ.

بۆیەباش بزانن بارزانی نەک نابێتەسەرۆک کۆماریی دەوڵەتێکی داتەپاویی وەک ئێراق بۆتەنهاجارێکیش بیریی لێنەکردۆتەوەو ناشبێت.
بۆئەوانەشی ئەوپۆستەبەپۆستێکی (سیادی)باڵادەزانن فەرموون پیرۆزتان بێت بارزانی لەسەرو ئەوپۆستەباڵایەوەیە بۆکورد.

بۆئەوانەیی دەڵێن (بەجلی کوردیەوە)ئەوپۆستەشەرەفەبۆکورد فەرموون ئەوشەرەفە بۆبەڕێزتان!

بیرتان ئەخەمەوەقەدلەخۆت پرسیوەبۆچی پارتی ڕەزامەندبوولە ساڵی 2005 پۆستی سەرۆک کۆماریی پشکی (یەکێتی)بێت؟!!!!!!!!!!
Top