سەركەوتنەكانی دەوڵەتمەدار،بەرەو لوتكە

سەركەوتنەكانی دەوڵەتمەدار،بەرەو لوتكە
لەو كاتەی كە بریاردرا، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بكرێت، سالەك تێپەری كردووە، بەو بریارە هەستیار و چارەنوسسازە بۆ یەكەمجارلە مێژووی خەباتی كورددا ،تەواوی دوژمنانی كورد كەوتنە خۆیانەوە بۆ ئەوەی دژی ئەم بریارە بوەستنەوە ،زۆر رێگری دروستكرا و لەمپەر لە بەردەم قۆناغەكان دروستكران، ووڵاتانی ناوچەكە كە ئەو بارودۆخەیان بە زیانی خۆیان دەبینی بەهاوكاری تابوری پێنجەم لە ناو هەرێمی كوردستان، لە هەوڵی لەباربردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوون، میدیای بیانی و بە هاوكاری میدیای سێبەری ناوخۆیی هەموو هەوڵەكیان خستبۆوە گەڕ بۆ ئەوەی ئاواتەكانی گەلی كورد نەهێتە كایەوە، رۆژە چارە نوسسازەكە هات و ریفراندۆم سەرەرای هەموو بەربەستەكان ئەنجامدرا و بەرێژەیەكی چاوەرواننەكراو دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستاندرا.
تاوەكوو ئێرە چەسپاندنی بریاری راستەقینەی گەلی كوردستان بوو هەر بەم هۆیەشەوە لە هەوڵی لە بار بردنی قەوارەی كوردستان بوون ئەو كاتەی كە رۆژە رەشەكەی 16ی ئۆكتۆبەریان خوڵقاند و بەم شێوەیەش كەركوك و زۆر ناوچەی تری دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە لایەن لەبەشێك لە حیزبەكی گۆرەپانی سیاسی كوردستان بە رێككەوتنەكی نۆخالی ، ژێر بە ژێر تەسلیم بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كراو كەركوك و خانەقین و خورماتوو و..هتد بەرەو چارەنوسەكی دژواردا برد، تەنانەت بەوەش نەوەستانەوە و بە داخستنی تەواوی دەروازە سنورییەكان و فرۆكەخانەكان شەڕێكی نابەرانبەریان دژی كوردستان بەرپا كرد بە شێوەیەك كە لە هەوڵی داگیر كردنی كوردستان بوون بەڵام لە پردێ‌ و سحێلا و تڵسقۆف رێگەیان پێنەدان ئامانجەكانیان بهێتە دی..
ئا لەو بارودۆخە سەخت و دژوارەدا ،بە مامەلەیەكی زیرەكانەی دەوڵەتمەدار وبە سۆفت دیپلۆماسییەوە ،دەستی پێكردوو بەرە بەرە، بەر بەستە سەخت و دژوارەكانیان تێپەر كرد، بە شێوەیەك كە هیچ بیانۆیەك بۆ حكومەتی ناوەندی بە جێ‌ نەما بۆ ئەوەی مەرامەكانی خۆیان جێبە جێ‌ بكەن و مڵكەچ كرا پابەندی دەستور بیت..
لە قۆناغەكی ئەوهادا دووبارە ئاسایش و هێمنی بە سەر كوردستاندا باڵی كێشاوە و كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی رووناكتر هەنگاو دەنێت و هەر لە درێژەی ئەو هەوڵە سیاسەتانەشدا، توانرا دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكان بكرێنەوە وجارەكی تر مەیدانی دیپلۆماسی كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە، تووشی نشێوەكی كاتی ببوو بە رەو هەڵكشان بروات،و جارەكی تر بتوانرێت متمانەی ووڵاتان بەدەست بهێنرێتەوە و لە دوایین قۆناغیشدا بانگهێشت كردنی دەوڵەتمەدار لە لایەن سەرۆك كۆماری توركیا بۆ مەراسمی سوێندخواردن ،لە تەك گەورە بەرپرسانی ووڵاتان بوو ،ئەوەش خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەكی تر و دەستپێكی گەشەسەندنەكی ترە لە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكانی هەرێمی كوردستان لە گەڵ دەولەتەكی وەكوو توركیا كە شارێگاو دەریچەی ئابوری كوردستان هەژمار دەكرێت..
Top