بەعەربکردن چی لە پشتە؟؟!! ( سایکۆلۆژیای سیاسەتی کێشە دروستکردن)
July 12, 2018
وتار و بیروڕا
ناڵێن ئەو دوو شوێنە لە رۆژی ئەزەلەوە ھەر کوردی تیایدا بووە و تەنھا و تەنھا ھی کوردە، و نکۆڵی لە خەڵک نەتەویتر بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێ لە بیری بکەین ئەوەی ئێستا دەکرێت زۆردارییەکە، داگیرکەرانی ئەو شوێنانە ئەنجامی دەدەن، و سیاسەتی دروستکردنی کێشە و گرفت و لە رێگەی ھەندێ کەس کە لە بنەڕەتدا شتێک نین جگە لە پێخۆرە بۆ حکومەت و لایەن و ولاتانی ناوچەکە، و بە ھۆیانەوە ھەوڵی قووڵکردنی کێشە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکانی ناوچە و خەڵکەکەی ئەو ناوچانە دەدەن، تا بەھۆیەوە " تا تەندوور گەرمە نانی پێوە بنێن"!
ئاسانترین رێگە ئەوەیە کە خۆدی ئەو خەڵکەی کە بوونەتە "قۆچی قۆربانیی" پیلانەکانی داگیرکەران، قبووڵ نەکەن، ھەلپەرستانی سیاسی بە گەوجاندن و ھەڵخەڵەتاندنیان و پەلکێش کردنی ئەوان بۆ ئەو ناوچانە، سیاسەتی بەعەربکردن، سەربخەن. چونکە لە دوواجار ھەر ئەوان زیانمەندی کێشمەکێش و جەنگ و کۆشتار و ململانێیەکانن، و ئەوانی دیکە و بەرپرسان و وڵاتان و سیاسەتوانانی داگیرکەر و چەواشەکەری گەوجێنەر، کە تەنھا بۆ مەبەستی لێلکردنی ئاو و زیاترین دەستکەوت ئەو کارە دەکەن، دواتر و وەکچۆن مامۆستای دیکتاتۆریەت، و ئەندازیار و دامەزرێنەری فەلسەفە و ستراتێژی پرۆژە مەرگبارەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی بەعسی، واتە سەدامی گۆڕ بە گۆڕ کردی، ھەموویان ئەوان بە تەنیا لەو گۆڕەپانە بە جێدێڵن و پشتیلن تێدەکەن. ئەوان تەنھا بۆ تێکدان برایەتی نەتەوەکانی ناوچەکە فەلسەفەی دۆڕاوی بەعەرەبکردن لەو شوێنانە جێبەجێ دەکەن، نەک بۆ قازانجی ھیچ برایەکی عەرەبی ھاوردە. بەڵکۆ بۆ پەیداکردنی ھەلی گەندەڵی و ھاتنی بێگانە بۆ ناوچەکە و دەستوەردان تیایدا.
*پرۆفیسۆری ە. /پسپۆری سایکۆلۆژیای پەروەردەیی/فاکۆلتیی پەروەردە/ زانینگەی زاخۆ