پارتی،بارزانیی قەڵغانێكی پوڵایین بۆ داكۆكیكردن لە دۆزی كورد..

پارتی،بارزانیی قەڵغانێكی پوڵایین بۆ داكۆكیكردن لە دۆزی كورد..
سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگە بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و دەسكەوتەكانی پەیامێكی بەهێزی گەلی كوردبوو بۆ هەموو جیهان كە ئامادە نییە سازش لە سەر مافەرەواكانی بكات و هەرٍەشە و پێلانگێری كاریگەری نابێ‌ لە سەر ویستی رەواكانمان كە ئەویش گەیشتنە بە كیانی سەربەخۆیی . بۆیە بینیمان ھەرێمی کوردستان دوای تێپەڕاندنی قۆناغی ١٦ی ئۆکتۆبەر توانی ئەو ئابلۆقە دیپلۆماسییە دەرباز بکات، کە ڕووبەڕووی ھەرێمی کوردستان بووەوە و لە ڕووی جیۆسیاسی و ئابوورییەوە لێکەوتەی قۆناغی ١٦ی ئۆکتۆبەر لەسەر ڕەھەندی سیاسی و دیپلۆماسی و جیۆئابووریی کوردستان لێکەوتەی مەترسیدار بوون، بەڵام دوای کردنەوەی پەنجەرەیەکی دیپلۆماسی لە لایەن نێچیرڤان بارزانییەوە، جارێکی دیکە ڕایەلێکی دیپلۆماسی لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و تەواوی ئەورووپا کرایەوە. 16ی ئۆکتۆبەر پیلانێکی ھەمەلایەنە ھەبوو تا پێگەی دیپلۆماسیی ھەرێمی کوردستان نەھێڵن و پەیوەندیی بەھێزی نێوان ھەرێمی کوردستان و جیھانی دەرەوە بپچڕێنن، بەڵام ھەرێمی کوردستان توانی سەرکەوێت بەسەر ئەو پیلانەدا، بەتایبەت سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ڕۆڵی کاریگەری ھەبوو لەو بارەیەوە.سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ھۆڵەندا مەبەست لێی پاراستنی قەوارەی سیاسی و دەستووریی ھەرێمی کوردستانە لە لایەن ھۆڵەنداوە، بەتایبەتی نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی لە لایەن ھۆڵەنداوە بانگھێشت کراوە و جەختکردنەوەیە بۆ ئەوەی پێگەی بەھێزی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، لە لایەکی دیکەوە ھۆڵەندا ھاوپەیمانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشە و ھاوکاریی زۆری ھێزی پێشمەرگەی کردووە لە ڕووی مەشق و ڕاھێنان و ھاوکاریی سەربازی بۆ ھەرێمی کوردستان. ھەرێمی کوردستان ئێستا گەڕاوەتە بۆ ئەو پێگە بەھێزەی پێشتر ھەیبوو، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپا و تورکیا و جیھان بەڵگەیە لەسەر ئەو پەیوەندییە بەھێزە و بەدەستھێنانی پشتگیریی وڵاتان بۆ قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان. له‌ دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرگ كه‌ ترافیكی ئاسمانی هه‌ولێریش جمه‌ی دێ له‌ كاروانی سه‌ركرده‌ی پارته‌ عێراقییه‌كان بۆ لای بارزانی، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنی كه‌ سه‌رۆك بارزانی ته‌نیا هه‌ر سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نییه‌، به‌ڵكو مه‌رجه‌ع و سه‌رۆك و رابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی كوردستانیشه‌، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنیش، رێگاكانی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی تازه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێته‌وه‌ ئێره‌ و بۆ ئاینده‌ی كوردستانیش له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بریاری لێ ده‌دا، ئه‌وه‌ نه‌خشه‌ڕێگای سه‌رۆك بارزانی و ئه‌زموونی خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌یه‌، به‌ یه‌كریزی و یه‌كبوون، سه‌ربه‌خۆبوون دێنێته‌ دی، وه‌ك سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له‌ 25ی ئه‌یلوولدا.بۆیە ئاماژەكان روون و ئاشكران كە لە ئایندەیەكی نزیكدا بەرهەمی خۆراگریمان و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دەچنینەوە ..پارتی دیموكراتی كوردستان وەك رێبازێكی سیاسی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رده‌میانه‌ له‌دایكبوو،كه‌ گوزارشتی له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كرد و ئامانج و خه‌بات و شێوه‌ی كاركردنی روون و ئاشكرابوو.پارتی خاوه‌نی هه‌ردوو شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول و گوڵانه‌، كه‌ درێژترین و به‌هێزترین و پڕ ده‌ستكه‌وتترین شۆڕشی گه‌لی كوردستان بوون له‌ مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا.پارتی خاوه‌نی رێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970‌، كه‌ به‌رهه‌می شۆرَشی مه‌زنی ئه‌یلووله‌ و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ و مێژوویی بۆ كوردستان وه‌دیهێنا و بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا، له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا به‌ فه‌رمی دان نرا به‌ بوونی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی له‌ عێراقدا و وه‌كو خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی له‌و وڵاته‌دا.سه‌ركرده‌ی جوانه‌مه‌رگ ئیدریس بارزانی ، خاوه‌نی بیرۆكه‌ و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی بوو كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌و به‌و یه‌كریزیی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، راپه‌ڕینه‌ شكۆمەندەی ئاداری ساڵی 1991ی گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.سه‌رۆك بارزانی، كه‌ سه‌رۆكی پارتی و هاوكات سه‌رۆكی به‌ره‌ی كوردستانیش بوو، له‌ راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ئاداری 1991دا سه‌رپه‌رشتی راپه‌ڕینه‌كه‌ی ده‌كرد و رۆڵی گه‌وره‌ و به‌هێزی بینی ، كه‌ وره‌یه‌كی پۆڵایینی به‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌ جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیو به‌خشی تا رزگاركردنی نزیكه‌ی هه‌موو خاكی كوردستان به‌ كه‌ركووكی خۆشه‌ویستیشه‌وه‌.سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ بوو كه‌ هه‌ر دوای راپه‌ڕین له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌رییدا له ‌شاری كۆیه‌، له‌پێناو به‌ڕێوه‌بردنێكی دامه‌زراوه‌یی و یاسایی، داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراسیانه‌ی له‌ كوردستاندا كرد و ئه‌وه‌بوو ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش له‌ رێكه‌وتی 19/5/1992دا ئه‌نجام درا و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌51%ی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست هێنا.پارتی رۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دواتر چه‌سپاندنی فیدڕاڵی بۆ كوردستان، كه‌ سێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره ‌و مێژوویی بوون بۆ گه‌لی كوردستان و له‌و ساوه‌ هه‌تا ئێستا وێڕای كه‌موكورتییه‌كانیشی، هێشتا ئه‌و قه‌واره‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ وه‌كو نیمچه‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و بووه‌ته‌ نه‌وای ژیانێكی ئارام و ئازاد بۆ دانیشتوانی كوردستان و كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ و، هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌یش كه‌ له‌ ناوچه‌كانی عێراق له‌ ترسی كوشتن و له‌ناوچوون روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.پارتی دیموكراتی كوردستان توانی لە ماوەیەكی كەمدا لە متمانەی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوووری بە دەست بێنێ‌ و هەرێمی كوردستان بەرەو پێشكەوتن و سەركەوتنی گەورە ئاراستە بكات .سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ به ‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا و به‌هێزكردن و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دیپلۆماسییه‌تی ده‌ره‌وه‌ و هێنانی ده‌یان كۆنسووڵگه‌ریی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكه‌وتی پارتی بارزانییه‌. هەروەها دەیان كۆمپانیایی گەورەی بواری نەوت و غاز روو لە هەرێمی كوردستان بكەن و سەرمایە گوزاری بكەن . لەلایەكی ترەوە بینیمان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورستان به‌ رابه‌ڕایه‌تی و سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك بارزانی رووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی داعش بووه‌وه‌ كه‌ ده‌یویست كوردستان داگیر بكات، كه‌ گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین هێزی تیرۆریستی جیهانی بوو، به‌ڵام تێكی‌شكاند كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ هێنده‌ی تر له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناووبانگی په‌یدا كرد و بووه‌ جێگه‌ی متمانه‌ و رێز و خۆشه‌ویستیی ئاشتیخوازانی جیهان.پارتی و سه‌رۆك بارزانی، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی ریفراندۆمی 25/9 بوون، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ و مێژوویی و پڕ له‌ شانازی بوو بۆ كوردستان، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنی به ‌ده‌ست هێنا و تیایدا نزیكه‌ی له‌ 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان دا و، ئه‌وه‌ی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی بایه‌خداتر و گه‌وره‌تر كرد، به‌شداریكردنی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.پارتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ دوای شه‌ڕی داعش جارێكی دیكه‌ كوردستانیان له‌ داگیركردن پاراست و له‌ داستانه‌كانی پردێ و سحێلا و مه‌حموودییه‌ هێزی داگیركه‌ری حه‌شدی شه‌عبیان تێك‌شكاند كه‌ دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی خیانه‌تی تاقمێكه‌وه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، ده‌یانویست هه‌موو كوردستان داگیر بكه‌ن. ئێستاكەش دەبینن جارێكی تر هەموو دونیا لە خەتە جارێكی تر بەهێزتر لە جاران پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ گەلی كورد بەرەو پێشەوە ببات و حكومەتی كوردستان بەهێزتر لە جاران بێتە نێو هاوكێشە سیاسی و دیپلۆماسییەكانەوە . ئەوەش خۆی لە خۆیدا پێمان دەڵێت كە هەرێمی كوردستان لە سایەی سیاسەتی حەكیمانەی پارتی و بارزانیی پێشەنگە و بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا هەنگاو دەنێ‌..
Top